ده‌بێت وه‌كو تالیس بیربكه‌ینه‌وه‌!

تالیس

هه‌میشه‌ ووتومه‌ وه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌و بیركاری پێش ئه‌وه‌ی زانست بیت شێوازی بیركردنه‌وه‌یه‌، به‌مانایه‌كی تر له‌وانه‌یه‌ كه‌سیك بیركاری نه‌خوێندبیت یان له‌ڕووی ئه‌كادیمیه‌وه‌  زۆر ڕونه‌چوبێته‌ ناو بیركاریه‌وه‌ به‌لام ده‌كرێت هه‌ندێك ده‌رئه‌نجامی بیركاری به‌ده‌ستبهێنێت  كه‌ بیركاریزانه‌كان شكستیان هێنابیت له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌،هۆكاره‌كه‌یش وه‌كو وتم دیاره‌ ئه‌و كه‌سه‌ بیركردنه‌وه‌ی ماتماتیكیانه‌ی هه‌یه‌ بۆ شته‌كان { نموونه‌یش له‌به‌رده‌سته‌ به‌س لێی ده‌گه‌رێم بۆ داهاتوو }.

پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌ سه‌ر پۆستی ئه‌مرۆ ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ تۆ بڵێم كه‌ یه‌كێك له‌باشترین ڕێگاكان بۆ فێركردنی  بیركاری بۆ قوتابی مێژووه‌،  به‌ڵێ مێژوو وه‌ گێڕاونه‌وه‌ی بیركاری به‌شێوه‌یه‌ی چیرۆك ئاسا خه‌سله‌تی مرۆڤی بوون بۆ بیركاری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ دواتریش خه‌لكی ته‌نها وه‌كو راستیه‌كی ئه‌بستراكت (ڕووت)  سه‌یری بابه‌ته‌كانی ناو  بیركاری ناكه‌ن.

بابینه‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی خومان:-

پێویسته‌ هه‌موومان وه‌كو تالیس بیربكه‌ینه‌وه‌،تالیس زانایه‌كی گریك بوو كه‌ به‌باوكی ئه‌ندازه‌یش ناسراوه‌، كه‌سێك بوو حه‌زی له‌ له‌گه‌ران وبازرگانی بوو، ئه‌مه‌یش بوو بووه‌هۆی ئه‌وه‌ پاشخانیكی باش له‌ ئه‌زمونی كۆمه‌ڵگه‌كانی تر ببینیت ، به‌سروشت كه‌سێكی فزولی ( ده‌بیت سوپاسی خوا بكه‌یت گه‌ر منداڵێكی فزولی یان قووتابیه‌كی فزوڵیت هه‌بێت ) بوو بویه‌ به‌رده‌وام فێری شتی نوێ ده‌بوو……

تالیس (Tales) له‌ساڵی ٦٠٠ پ.ز  سه‌ردانی میسر ده‌كات، وه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی میسر بكات ده‌بیت سه‌رێكیش له‌ ئه‌هرامه‌كانی جیزه‌ بدات، تالیس كه‌سێكی ناسراو بوو كاتیك ئه‌و گه‌شته‌ی ئه‌نجامدا وه‌ زانا میسریه‌كان ناوبانگی و  دانایی تالیسیان بیستبوو، بۆیه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانا میسریه‌ كونه‌كان یاوه‌ری تالیسیان كرد له‌و گه‌شته‌ بۆ ئه‌هرامه‌كان ، وه‌ بیرمان نه‌چێت میسریه‌ كونه‌كان به‌داهێنه‌ری ئه‌ندازه‌ داده‌نرێن { هۆكاری دروست بوونی ئه‌ندازه‌ رووباری نیل بوو }، وه‌ زانا میسریه‌كان زۆر موهته‌م بوون به‌ پێوانه‌ی شته‌كان(measure) كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌یش به‌ پێچه‌وانه‌ی گریكه‌كانه‌وه‌ بوو  كه‌ زیاتر موهته‌م بوون به‌ تێگه‌تشتن له‌بیرۆكه‌ی یان كۆنسێپتی (concept) بابه‌ته‌كان و كه‌متر گرنگیان به‌ پێوانه‌ی شته‌كان ئه‌دا .

سه‌ره‌نجام زانا میسریه‌كان ویستیان تالیس ئیحراج بكه‌ن به‌وه‌ی پرسیارێكی بیركاری لێبكه‌ن كه‌ نه‌توانیت وه‌لام بداته‌وه‌ ، وه‌ دیاره‌ وه‌كو باسم كرد مه‌ره‌قیان پێوانه‌بوو، ئه‌م دایه‌لۆگه‌ روویدا له‌نێوان تالیس و زانا میسریه‌كان.

زانا میسریه‌كان:- ده‌توانیت پێمان بڵێت به‌رزی ئه‌هرامی جیزه‌ چه‌نده‌؟

تالیس: پاش بێده‌نگبوون بۆ ماوه‌یه‌ك و تێڕامان له‌ هه‌ره‌می جیزه‌، سه‌ری له‌قاند و وتی به‌ڵێ.

زانا میسریه‌كان:- چون؟

تالیس: ئه‌م گۆچانه‌ی ده‌ستم به‌شێوه‌یه‌كی ستونی له‌گه‌ل ڕووی زه‌وی داده‌نێم،كاتیك درێژی سێبه‌ری گۆچانه‌كه‌ هێنده‌ی درێژی گۆچانه‌كه‌ بوو ، ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ درێژی سێبه‌ری هه‌ره‌مه‌كه‌ ده‌كاته‌ به‌رزی هه‌ره‌مه‌كه‌ ( تالیس بیرۆكه‌ی سێگۆشه‌ هاوشێوه‌كانی به‌كارهێناوه‌ similar trangles )!

thalespyramid

واو،واو،واو…

ئه‌وه‌ ده‌یه‌مینجاره‌ كه‌  ئه‌م چیروكه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ جار له‌ دوای جار زیاتر سه‌رسام ده‌بم  پێی، ئه‌مه‌یه‌ بیركاری، باشتره‌ بلێم ئه‌مه‌یه‌ جوانی بیركاری كه‌ تا ئێستا لێمان شاردراوه‌ته‌وه‌، ده‌بیت زۆر له‌ڕاستیه‌  بیركاریه‌كان وه‌كو ئه‌مه‌ تووشی شوكمان بكات،  نه‌ك ته‌نها فێری یاسا به‌كارهێنانت بكات و بلێت برۆ به‌خێرچیت { خوا نه‌بیت كه‌س نازانیت ئه‌و یاسایه‌ به‌كارده‌هێنیت یان نا جاریكی تر }  وه‌ له‌وه‌یش خه‌ته‌رتر ئه‌وه‌یه‌ پێت بڵێن ئه‌مه‌یه‌ بیركاریه‌  ، نا شتی وا نیه‌ له‌ بیركاری، وه‌ك زانایه‌كی بیركاری ده‌ڵێت { ئێمه‌ بیردۆز ناسه‌لمێنین تا پیشانی بده‌ین ڕاسته‌، به‌لكو ئێمه‌ ده‌زانینین ڕاسته‌ به‌لام  ده‌مانه‌وێت بزانین بۆچی ڕاسته‌ } . له‌ قوتابخانه‌كانی كورستان ( به‌جیهانشه‌وه‌ ) هه‌میشه‌ بیروكه‌ی بیركاری بووته‌ قوربانی كومه‌لێك حسابات و ئه‌ژماركردن كه‌ به‌   دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و حساباته‌ پێویسته‌ قوتابی بیزانیت به‌لام گه‌ر هه‌رچی ته‌واوكاری ئه‌م دونیایه‌ هه‌یه‌ ئه‌و ته‌له‌به‌یه‌ بیزانیت ئه‌وه‌ هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌ كه‌ ئه‌و قوتابیه‌ له‌فكره‌ی بابه‌ته‌كه‌ تیگه‌یشتبیت واته‌ ده‌بیت ته‌ریب به‌ حسابات بیرۆكه‌ی بابه‌ته‌كه‌یش فێرببێت، وه‌ به‌دلنیاییه‌وه‌ به‌شێكی زۆر {گه‌ر هه‌مووی نه‌بێت} له‌ قوتابیه‌كان تێنه‌گه‌یشتون له‌ بیرۆكه‌ی بیركاری ( به‌ته‌له‌به‌ی زانكۆیشه‌وه‌) به‌لگه‌ی ئه‌مه‌یش ، بۆ پشووی هاوینه‌ كه‌س هیچی بیرنامێێت و ناتوانیت دوو دێر له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێكی بیركاری بنووسێت!

 سه‌رچاوه‌:-

http://www.anselm.edu/homepage/dbanach/thales.htm

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: