چون هاكی پرسیاری بیركاری ده‌كه‌یت؟

Screenshot 2014-11-30 18.00.59

 

سه‌یریكی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می كتێبی پۆلی 12 هه‌می زانستیم كرد، ئه‌م پرسیارانه‌م پێش چاوكه‌وت  { ئایا تۆ ئاماده‌یت}، له‌دڵی خۆمدا ووتم باشه‌ ده‌كرێت كه‌سێك له‌بیركاری زیره‌ك نه‌بیت و وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌ به‌راستی بداته‌وه‌؟ هاتم و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كم له‌سه‌ر خۆم ئه‌نجامدا، گریمانه‌ی ئه‌وه‌م كرد، كه‌ قووتابیه‌كم هیچ زانیاریه‌كی بیركاری ساڵه‌كانی پێشووترم له‌بیرنه‌ماوه‌ وه‌  ده‌مه‌وێت وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه‌ به‌ ڕاستی بده‌مه‌وه‌. به‌كوردیه‌كه‌ی ویستم بزانم ئه‌و پرسیارانه‌ تاچه‌ند زیره‌كانه‌ دانراوه‌، دیاره‌ ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌هاككردنی پرسیار.

… ئۆكه‌ی، له‌گه‌ڵمبه‌ ئێسته‌ خۆمان ته‌مبه‌ڵ ته‌مبه‌ڵ ده‌كه‌ین و بێ ئه‌وه‌ی فڕمان به‌بیركاریه‌وه‌ هه‌بیت هه‌وڵئه‌ده‌ین وه‌لامی ڕاستی پرسیاره‌كان هه‌ڵبژێرین { ان شاء الله‌}…

با ده‌ستپێبكه‌ین…

من له‌ ئاخیره‌وه‌ ده‌سپێده‌كه‌م، چونكه‌ له‌هه‌مووی ئاسانتره‌،، له‌لای ڕاست نووسراوه‌

نه‌خشه‌ی ڕێسای په‌لدار

ده‌بیت شێك له‌لای چه‌پ هه‌ڵبژێرین كه‌باس له‌جۆرێكی تایبه‌ت نه‌خشه‌ بكات، گه‌ر تێبینی له‌لای چه‌پ بكه‌یت ته‌نها له‌ خالی {جیمدا} باسی جۆرێك له‌ نه‌خشه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت:-

ج-نه‌خشه‌یه‌كه‌ ڕێسایه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌ماوه‌ی جیاجیادا پێناسه‌ده‌كرێ.

گه‌ر سه‌یری پێنج دانه‌كه‌ی تر بكه‌یت، سێدانه‌یان باسی گۆڕاو ده‌كات،دانه‌یه‌كیان باسی په‌یوه‌ندی ده‌كات، ئه‌وه‌ی تریش باسی به‌های f(x)  ده‌كات، واته‌ هیچ دانه‌یه‌كی تریان باسی جۆرێكی تایبه‌ت له‌نه‌خشه‌ ناكات، به‌كورتیه‌كه‌ی پێویستیت به‌وه‌نیه‌ بزانیت پێناسه‌ی نه‌خشه‌ ڕێسای په‌لدار چیه‌ تا وه‌لامی ڕاست هه‌ڵبژێریت.

كه‌واته‌ یه‌كێكمان هه‌ڵبژاری ئه‌وه‌یش:-

5——————> ج 

ئه‌وه‌ یه‌كمان له‌كۆڵبوویه‌وه‌، بابچین هێرش بۆ دانه‌یه‌كی تر بده‌ین،نه‌وه‌لڵا پێم خۆشه‌ پێكه‌وه‌ په‌لاماری دوو دانه‌ بده‌ین ئه‌وانیش 2, له‌گه‌ل 3 چونكه‌ ناوه‌كانیان زۆڕ له‌یه‌كده‌چێت… له‌خواره‌وه‌ ده‌یانووسمه‌وه‌:-

2- گۆڕاوی ئازاد.

3- گۆڕاوی په‌یوه‌ست.

زۆر باشه‌،، تۆزێك سه‌یری لای چه‌پم كرد، ته‌نها له‌سێ شوێن باسی گۆڕاوه‌كان كراوه‌ له‌خواره‌وه‌ ئه‌وانیش ده‌نووسم:-

ب:- گۆڕاوێكه‌ به‌هایه‌كه‌ی به‌پێی به‌های گۆڕاوی ئازاد له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نه‌خشه‌ییه‌كه‌ دیاریده‌كرێت.

د:- په‌یوه‌ندییه‌ له‌نێوان دوو گۆڕاو كه‌ به‌های هه‌ر یه‌كێكیان به‌ته‌نها یه‌ك به‌ها بۆ ئه‌وی تریان دیاریده‌كات.

و:- گۆڕاوێكه‌ به‌هایه‌كانی گۆڕاوی په‌یوه‌ست له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌خشه‌ییدا دیاریده‌كات.

…..

گه‌ر تێبنی بكه‌یت ته‌نها {واو} له‌گه‌ل {با} پێناسه‌ی گۆڕاو ده‌كات، واته‌ {دال} ده‌رده‌كه‌ین له‌ لیسته‌كه‌ چونكه‌ پێناسه‌ی هیچ جۆرێك له‌گۆڕاو ناكات، ئێستا دوو شتمان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر دوو شتی دیكه‌.. له‌خواره‌وه‌ دوباره‌ ده‌یاننوسمه‌وه‌…

دوو زاراوه‌كه‌….

2- گۆڕاوی ئازاد.

3- گۆڕاوی په‌یوه‌ست.

دوو پێناسه‌كه‌….

ب:- گۆڕاوێكه‌ به‌هایه‌كه‌ی به‌پێی به‌های گۆڕاوی ئازاد له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نه‌خشه‌ییه‌كه‌ دیاریده‌كرێت.

و:- گۆڕاوێكه‌ به‌هایه‌كانی گۆڕاوی په‌یوه‌ست له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌خشه‌ییدا دیاریده‌كات.

ئێستا ته‌نها پێویستیمان به‌وه‌ هه‌یه‌ یه‌كێك له‌م دووانه‌ به‌راستی بگه‌یه‌نین، ئه‌وه‌ی تر به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ڕاست ده‌رده‌چێت.

گه‌ر تۆزێك به‌گێلانه‌ وه‌لامبده‌ینه‌وه‌ ئه‌وا یه‌كسه‌ر {با} هه‌ڵده‌بژێرین بۆ گۆڕاوی ئازاد چونكه‌ ووشه‌ی گۆراوی ئازاد ته‌نها له‌ویاندا هه‌یه‌، به‌لام كاتێك به‌وردی ده‌یخوێنینه‌وه‌ ده‌بینین نابیت ئه‌وه‌ پێناسه‌ی گۆڕاوی ئازاد بیت، چونكه‌ له‌هه‌موو  زانستیك به‌تایبه‌تی لۆجیك و فه‌لسه‌فه‌ یاسایه‌ك هه‌یه‌ بۆ پێناسه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ، ئه‌ویش نابیت پێناسه‌كه‌ت ئیعتیماد بكاته‌ سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه‌ده‌ته‌وێت پێناسه‌ی بكه‌یت ، واتا نابێت ببته‌ خود-سه‌رچاوه‌{self-reference} ، به‌كوردیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ من بلێم كاكه‌ ئه‌رێ مۆز چیه‌؟ تۆیش بلێت مۆز میوه‌یه‌كه‌ وه‌كو مۆز زه‌رده‌و هتد..كه‌واته‌ نابیت {با} پێناسه‌ی گۆراوی ئازاد بیت،چونكه‌ له‌ناویدا كاری به‌ گۆڕاوی ئازاد كردووه‌ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی شتێك، كه‌واته‌ چاره‌مان نه‌ما، ده‌بیت {واو} هه‌ڵبژیڕین، وه‌ دیاریشه‌ كه‌ ده‌بیت پێناسه‌ی گۆڕاوی وابه‌سته‌ بچێت بۆ {با}…

ئێستا سێ دانه‌مان به‌ڕاستی وه‌لام داوه‌ته‌وه‌… با له‌خواره‌وه‌ بیانوسین:-

5——————> ج

2——————> و

3——————-> ب

ئێستا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نها دوو دانه‌یه‌.. با له‌خواره‌ بیاننووسم:-

1- نه‌خشه‌

2- بواری نه‌خشه‌ی f

له‌وبه‌ریش له‌به‌دبه‌ختیدا سێ قل ماوه‌ ( دووان بوایه‌ نیعمه‌ت ده‌بوو بۆ منی ته‌مبه‌ڵ).

ئه‌لف:- كۆمه‌ڵه‌ی به‌هایه‌كانی x كه‌ ڕێگا به‌هه‌ژماركردنی به‌های f(x) ئه‌دات.

دال:- په‌یوه‌ندییه‌ له‌نێوان دوو گۆڕاو كه‌ به‌های هه‌ریه‌كیكیان به‌ته‌نها یه‌ك به‌ها بۆ ئه‌وی تریان دیاریده‌كات.

ها: كۆمه‌ڵه‌ی به‌هایه‌كانی f(x) كه‌ له‌توانادایه‌…

ئۆكه‌ی،،، با تۆزێك سوعبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا بكه‌ین..

ئێستا ده‌مانه‌وێت یه‌كێك له‌ {ئه‌لف،دال،ها} رابكێشین بۆ یه‌كه‌م { نه‌خشه‌} ،سه‌ره‌تا سه‌یریكی دووهه‌م ده‌كه‌م نوسراوه‌ بواری نه‌خشه‌ی f ،له‌مه‌وه‌ بۆم ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ f نه‌خشه‌یه‌، به‌لام له‌به‌رهه‌مان هۆكاری خود-سه‌رچاوه‌ ناتوانم هه‌ریه‌كێك له‌ {ئه‌لف،ها} هه‌لبژێرم چونكه‌ له‌هه‌ردووكیان پێناسه‌ی شتێكی كردووه‌ وه‌ پشتی به‌ نه‌خشه‌ f به‌ستووه‌ بۆ پێناسه‌كردنی، كه‌واته‌ ته‌نها {دال} مایه‌وه‌:-

1——————> دال

2——————> و

3——————-> ب

5——————> ج

ئێستا ته‌نها 4 ماوه‌ ئه‌ویش { بواری نه‌خشه‌ی f}، هه‌رچه‌ند سه‌یری ئه‌وبه‌ر ده‌كه‌م نازانم كامه‌یه‌,مه‌به‌ستم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لامی ڕاست هه‌لبژێریت ده‌بیت پێناسه‌كان بناسیته‌وه‌، وه‌كو له‌سه‌ره‌تای پۆسته‌كه‌ گریمانه‌مان كردووه‌ من كه‌سێكم هیچم له‌ بیركاری بیرنه‌ماوه‌ ، بۆیه‌ باشترین شت له‌م حاله‌ته‌ شێروو خه‌ت یان ئانه‌ مانه‌ی بۆ بكه‌یت، ،من زیاتر به‌شێروو خه‌ت مورتاحترم.

گه‌ر شێر بوو ئه‌وا {ئه‌لف} راسته‌، گه‌ر خه‌ت بوو ئه‌و {ها} راسته‌.. با ناوی خوای لێبهنێنم…

ئه‌وه‌ پاره‌یه‌كی كانزایم هێنا،دوای هه‌ڵدان  خه‌ت ده‌رچوو… كه‌واته‌  4 بۆ  {ها} ڕاده‌كێشم،،، كه‌واته‌ وه‌لامی كۆتاییم به‌م جۆڕه‌ی لێدێت.

1—————–> دال

2——————> و

3—————–> ب

4—————–>ها

5——————> ج

… بابزانم چه‌ندم ڕاسته‌ له‌ 5…

واو ، 4 دانه‌م راست كردووه‌، ئه‌و شێر و خه‌ته‌ راست بووایه‌ ده‌ره‌جه‌ی ته‌واوم ده‌هێنا…

واته‌ 80 ده‌هێنا له‌ 100..

ئۆكه‌ی با بزانم ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌خۆمه‌وه‌ وه‌لامه‌كانم هه‌ڵبژاردایه‌ بێ بیركردنه‌وه‌ چه‌ندم ده‌هێنا:-

پێش هه‌موو شتێك ده‌بیت بزانین چه‌ند ڕێگه‌ی جیاواز هه‌یه‌ بۆ وه‌لامدانه‌وه‌:-

6!=6 \times 5 \times 4 \times 3 \times 2 =720

واو، یانی 720 ڕێگه‌ی جیاواز هه‌یه‌ بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌،واته‌ تۆ گه‌ر 720 قوتابیت هه‌بیت ئه‌وا ده‌كرێت 720 وه‌لامی جیاوازت هه‌بیت واته‌ هیچ یه‌كیك له‌و 720 قووتابیه‌ وه‌لامه‌كانیان موتابق ده‌رناچێت، وه‌ ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌و 720 قوتابیه‌ ده‌ره‌جه‌ی ته‌واو ده‌هێنیت ، ئه‌وانه‌ی تر هه‌موویان هه‌شتا { ته‌نها 5 كه‌س هه‌شتا ده‌هێنیت} یان به‌ره‌و خوار ده‌هێنن. به‌س با بزانین، گه‌ر له‌خۆته‌وه‌ وه‌لامبده‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی 80 كه‌ی من بهێنیت چه‌نده‌؟ …

ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌خۆته‌وه‌ وه‌لامبده‌یته‌وه‌ وه‌ 80 بهێنیت به‌نزیكه‌یی ده‌كاته‌ 0.0069 یان باشتره‌ بلێم 0.7%,, واته‌ گه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌فیلمی هیندی هه‌یه‌ كه‌ نه‌فه‌ریك خۆی كۆیپی ده‌كات، وه‌ گه‌ر بتوانیت 720 كۆپی خۆت دروست بكات و هه‌ریه‌كێك له‌و كۆپیانه‌ی خۆت، وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌ كۆپیه‌كانی تر، ئه‌وا 5 كوپیت  80 ده‌هێنێت .

 

ئامانجی په‌روه‌رده‌ی پشت ئه‌م پۆسته‌ چیه‌:-

سه‌ره‌تا ژیان جیاوزه‌ له‌ بیركاری، زۆرجار ده‌كه‌ویت حاڵه‌تێكه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ قه‌رار له‌سه‌ر زۆر شت بكه‌یت كاتیك كه‌مترین زانیاریت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ هه‌یه‌، به‌ بۆچونی من ده‌كرێت زۆرجار به‌كه‌مترین زانیاری به‌لام به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی لۆجیكیانه‌ هه‌وڵبده‌یت هه‌ڵبژاردنه‌كانت مه‌عقول بن.

زۆرجار مامۆستا پرسیار داده‌نێت، ده‌بیت وریابیت له‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره‌كانی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بیت كه‌من له‌سه‌ری دووام ، چونكه‌ من پیشانم دایت ده‌كرێت به‌ بێ هیچ زانیاریه‌ك وه‌لامی ڕاست هه‌ڵبژێریت، وه‌ هه‌ندێك جار خراپ نیه‌ قوتایبه‌كانت تاقیبكه‌یته‌وه‌ وه‌ مێشكیان بجولێنیت، بزانیت كامیان ئه‌م شێوازه‌ بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه‌.

زۆر جار هه‌ڵبژاردن له‌خووه‌ خراپ نیه‌، به‌لام كاتێك ئه‌گه‌ره‌كان زۆر بن، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن قور ده‌كات به‌سه‌رتدا گه‌ر له‌خۆته‌وه‌  وه‌لامبده‌یته‌وه‌، وه‌ ده‌بیت تۆی مامۆستا وه‌كو ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و په‌روه‌رده‌یی ئه‌مه‌ به‌ قوتابیه‌كانت بڵێت.

له‌كۆتاییدا، ئه‌م پۆسته‌ له‌ڕووی زانستیه‌وه‌ هیچ به‌هایه‌كی نیه‌،ئه‌مه‌ بۆچونی منه‌، وه‌ ئه‌مه‌ شێوازی بیركردنه‌وه‌ی منه‌، كه‌ له‌ژیانی ڕۆژانه‌مدا سودم زۆر لێبینوه‌ { هه‌ندێك جار زه‌ره‌ر}،گرنگ نیه‌ تۆ چه‌ند هاوڕام،ژیان به‌جیاوازیه‌وه‌ جوانه‌

سوپاس بۆ خوێنده‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ت، به‌هیوای ئه‌وه‌ی چێژت لێبینیبێت.

 

 

Advertisements

5 thoughts on “چون هاكی پرسیاری بیركاری ده‌كه‌یت؟

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s