سه‌لمێنراوی پیتزا

بیردۆزی پیتزا ده‌ڵێت، گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ، پیتزایه‌ك بكرێت به‌چه‌ند به‌شێكه‌وه‌ ( 8 ،10,12 )، ئه‌وه‌ ده‌توانین، به‌شه‌كان بۆ دوو لای یه‌كسان جیابكه‌ینه‌وه‌..

سه‌ره‌تا پێمباشه‌ باسی ئه‌وه‌ بكه‌م ئه‌م پرسیاره‌ له‌ كوێوه‌ هاتووه‌؟ مێژووی ئه‌م په‌زڵه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1967 كاتیك له‌ گۆڤاری بیركاری به‌ناوی Mathematics Magazine ئه‌مه‌ریكی بلاوكرایه‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی بیركاری ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت, دوای ساڵێك له‌لایه‌ن بیركاریزان Michael Goldberg وه‌لامه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌ له‌هه‌مان گۆڤار، وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێن Michael Goldberg كاتیك له‌ ئه‌فغانستان بووه‌ له‌ گه‌شت له‌ناو پاسێكدا بووه‌ كاتێك بیرۆكه‌ی وه‌لامه‌كه‌ی بۆ هاتووه‌، به‌هه‌ر حال، له‌و ڕۆژه‌وه‌ ئه‌م په‌زله‌ به‌ناوی  بیردۆزی پیتزا، یان سه‌لمێنراوی پیتزا ناسێنراوه‌  (Pizza Theorem) .

هه‌ڵبه‌ت چیرۆكه‌كه‌ لێڕه‌دا كۆتایی نایه‌ت، به‌لكو به‌رده‌وام بیركاریزانه‌كان خه‌ریكی لێكۆلینه‌وه‌بوون له‌م په‌زله‌و خه‌ریكی گشتاندن و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای تره‌، وه‌ له‌ساڵی 1994 هه‌ر دوو بیركاریزان Carter, Larry; Wagon, Stan هه‌مان وه‌لامه‌كه‌ی تر بلاوبكه‌نه‌وه‌ به‌لام ئه‌مجاره‌یان به‌وێنه‌ سه‌لماندنه‌كه‌یان ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ واته‌ هیچ نوسینیكی تیادا نیه‌ ، ئه‌م جۆره‌ سه‌لماندنه‌ پێی ده‌وتریت سه‌لماندنی بێ-ووشه‌ (Proof witihout words).

دوا كه‌سیش كاری له‌سه‌ر ئه‌م په‌زله‌كردبیت ناوی  Frederickson, Greg له‌ساڵی 2012. واته‌ دوای نزیكه‌ی زیاتر له‌ چوار ده‌یه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی په‌زله‌كه‌ خراوه‌ته‌وه‌ ڕوو.

ڕوونكردنه‌وه‌ی بیردۆزه‌كه‌…

سه‌ره‌تا ده‌بیت ئه‌وه‌ بزانیت، كه‌ وه‌لامه‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ چه‌قه‌وه‌ نیه‌،چونكه‌ دۆزینه‌وه‌ی چه‌قی بازنه‌ ئاسان نیه‌ له‌ڕووی بیركاریه‌وه‌، مه‌به‌ستم ده‌بیت پرگاڵت پێبیت یان هه‌ندێ ئامرازی تر.

له‌خواره‌وه‌ به‌هه‌نگاو ده‌یجه‌مه‌ ڕوو:-

  1. یه‌كه‌مجار پیتزاكه‌ ده‌كه‌ین به‌ دوو به‌شه‌وه‌ ( گرنگ نیه‌ به‌شه‌كان یه‌كسانن یان نا وه‌ گرنگیش نیه‌ چۆن ده‌یكه‌یت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌هێڵێكی راست بیكه‌یت به‌ دوو به‌شه‌وه‌).
  2. جاریكی تر پیتزاكه‌ ده‌كه‌ین به‌ دوو به‌شی تره‌وه‌ به‌مه‌رجێك هێلی بڕینه‌كه‌ ده‌بیت ئه‌ستون بێت له‌سه‌ر هێڵی یه‌كتربڕینه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار ، واته‌ له‌كۆتایی ئه‌م هه‌نگاوه‌ 4 له‌ته‌ پیتزامان هه‌یه‌. كه هه‌ریه‌كه‌یان گۆشه‌ی 90  پله‌ی دروستكردووه‌ له‌و خاڵه‌ی هه‌موویان پێكه‌وه‌ هاوبه‌شن.
  3. بۆ جاری سێهه‌م پیتزاكه‌ ده‌بڕن، وه‌ ته‌نها مه‌رجمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێڵی یه‌كتربڕینه‌كه‌ ده‌بیت گۆشه‌كه‌ له‌تبكات بۆ دوو به‌شی یه‌كسان، واته‌ له‌كۆتایی ئه‌م هه‌نگاوه‌، 6 پارچه‌ پیتزامان ده‌بیت، كه‌ 4 گۆشه‌كانیان ده‌كاته‌ ٤٥ وه‌ ئه‌وه‌ی دووانه‌كه‌ی تر ده‌كاته‌ 90 . مه‌به‌ستم له‌و گۆشه‌یه‌یه‌ كه‌ هه‌موو پارچه‌ پیتزاكان هاوبه‌شن تیایدا.
  4. هه‌نگاوی 3 هه‌م دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌لام ئه‌مجاره‌یه‌یان ، هێلی یه‌كتربرێنه‌كه‌ ئه‌و دوو گۆشه‌یه‌ ده‌برێت كه‌ 90 پله‌یه‌، واته‌ له‌كۆتایی ئه‌م هه‌نگاوه‌ 8 پارچه‌ پیتزامان ده‌بیت، كه‌ گۆشه‌كانیان ده‌كاته‌ 45 له‌و خاڵه‌ی كه‌ هاوبه‌شه‌ له‌نێوان هه‌موویاندا.

له‌كۆتایی هه‌نگاوه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت پتیزاكه‌

450px-Pizza_theorem_1

له‌خواره‌وه‌ ته‌نها ئه‌و سه‌لماندنه‌ پیشان ده‌ده‌م كه پێی ده‌وترێت سه‌لماندی بێ-ووشه‌. واته‌ له‌وێنه‌كه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت بۆچی گه‌ر رووبه‌ری به‌شه‌ جووته‌كان له‌گه‌ل ڕووبه‌ری به‌شه‌ تاكه‌كان یه‌كسانن. گه‌ر تیبینی بكه‌یت به‌رامه‌به‌ر هه‌ر به‌شێك له‌ هه‌ڕێمه‌ جووته‌كان، به‌شێكی تر هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمه‌ تاكه‌كان ، كه‌ رووبه‌ره‌كانیان یه‌كسانه‌.

Screenshot 2014-12-09 13.28.07

ڕوونكردنه‌وه‌:- له‌كاتی پۆستكردنی ئه‌م بیردۆزه‌ هه‌له‌یه‌كم كردووبوو ئه‌وی باسی ئه‌وه‌م نه‌كردبوو كه‌ مه‌رجه‌ له‌كۆتایی هه‌نگاوه‌كان ده‌بیت گۆشه‌كان یه‌كسان بن، به‌لام به‌رێزێك به‌ناوی كاكه‌ برزۆ ، توانی دوو نموونه‌م پیشانبدات كه‌ ئه‌وه‌ی پێشووتر باسم كردوو هه‌له‌ ده‌رده‌چوو، به‌خۆشحالیه‌وه‌ دوای ئه‌وه به‌سه‌رچاوه‌كه‌دا چوومه‌وه‌ و هه‌ڵه‌كه‌م ڕاستكردوه‌، دوباره‌ ده‌ستخۆش بۆ كاك برزۆ، كه‌نه‌یهێشت ئه‌م هه‌له‌یه‌ به‌سه‌ر بلۆگه‌دا تێپه‌رببێت.

سه‌رچاوه‌:-

http://en.wikipedia.org/wiki/Pizza_theorem

Advertisements

One thought on “سه‌لمێنراوی پیتزا

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s