پای یان ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ

یه‌كێك له‌ شێوه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كه‌ قووتابی له‌ قۆناغه‌كانی بنه‌ره‌تیه‌وه‌ ئاشنای ده‌بیت بازنه‌یه‌، بۆ پێناسه‌ی بازنه‌ پێویستیمان به‌ دوو شته‌، یه‌كه‌م چه‌ق، دووهه‌م نیوه‌تره‌ ( یان تیره‌)، وه‌ ده‌ڵین بازنه‌ كۆمه‌ڵه‌ خاڵێكه‌ له‌ ڕووته‌ختێكدا كه‌ دووری هه‌ر یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ له چه‌قه‌وه‌ ده‌كاته‌ بڕێكی دیاری كراو، وه‌ بڕا دیاریكراوه‌كه‌ ناوی نیوه‌تیره‌یه‌، وه‌ مه‌رجه‌ گه‌وره‌تربیت له‌سفر ( له‌خۆت بپرسیه‌ گه‌ر نیوه‌تریه‌ ناكۆتابیت بازنه‌كه‌ چۆن ده‌بێت؟).

دوای ئه‌وه‌ی قوتابی ئاشنا ده‌بیت به‌ پێناسه‌ی بازنه‌، كاتی ئه‌وه‌ دیت كه‌ دوو زانیاری گرنگ له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌ قه‌شه‌نگه‌ بزانیت، یه‌كه‌میان چێوه‌یه‌، دووهه‌میان ڕووبه‌ر.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چێوه‌ ده‌كاته‌ درێژی ئه‌و هێڵه‌ی كه‌ چوارده‌وری ئه‌و شێوه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌ داوه‌، بۆ نموونه‌، گه‌ر به‌رێزت باخێكت هه‌بیت و بته‌وێت په‌رژینی بكه‌یت، ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چه‌ند مه‌تر په‌رژینت پێویسته‌ ده‌بیت چێوه‌ی باخه‌كه‌ت بدۆزیته‌وه‌.

به‌هه‌ر حال، چێوه‌ی هه‌ندێك شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی ئاسانه‌، بۆ نموونه‌ ، چێوه‌ی لاكیشه‌ ده‌كاته‌ كۆی درێژی سه‌رجه‌م لاكانی لاكێشه‌كه‌.  چوونكه‌ لاكانی لاكێشه‌ ڕاستن، ئه‌وا دۆزینه‌وه‌ی چێوه‌ی لاكێشه‌ ئاسانه‌.

دۆزینه‌وه‌ی چێوه‌ی بازنه‌ كه‌مێك فێلاویه‌، چونكه‌ وه‌ك ده‌زانیت ، بازنه‌ لای نیه‌، باشتره‌ بڵێم به‌چه‌ماوه‌یه‌ك ده‌وره‌ دراوه‌ نه‌ك به‌ هێڵی ڕاست، كه‌ ئه‌مه‌یش كێشه‌كه‌ی گرانتر كردووه‌، هه‌رچونێك بێت ، بیركاریزانه‌كان توانیویانه‌ چێوه‌ی بازنه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ :-

2\times \pi \, r

مه‌به‌ستمان له‌ r نیوه‌تیره‌ی بازنه‌كه‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌ پای كه‌ زیاتر پێی ده‌وتریت ڕێژه‌ی نه‌گۆر دیاره‌ ژماره‌یه‌كی نه‌گۆڕه‌، وه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی چێوه‌ی بازنه‌كه‌ بۆ  نیوه‌تیره‌كه‌ی، واته‌ په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و هه‌یه‌ له‌نێوان چێوه‌ی بازنه‌وه‌ وه‌ نیوه‌تیره‌كه‌یدا.

مه‌به‌ستی ئه‌م پۆسته‌ زیاتر له‌سه‌ر پای یه‌. دوو بۆچوونی هه‌ڵه‌ هه‌ن له‌سه‌ر پای، كه‌ له‌ قوتابخانه‌ قوتابی به‌هه‌له‌ فیڕیان ده‌بیت ( هه‌ندێك جار له‌به‌ر هۆكاری په‌روه‌رده‌ی قوتابی به‌و شێوه‌یه‌ پێیده‌وترێت)، به‌لام باشتره‌ مامۆستا ئاگاداری ئه‌م هه‌ڵانه‌بیت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی ئه‌ژماركردندا چێوه‌ی بازنه‌ به‌ ئاسانی بدۆزرێته‌وه‌، ڕێژه‌ی نه‌گۆر به‌ نزیكراوه‌ی داده‌نرێت، 3.14  یاخود 22/7 .. كه‌ دیاره‌ ئه‌مانه‌ نزیكراوه‌ی ڕێژه‌ی نه‌گۆڕن، واته‌ ڕێژه‌ی نه‌گۆر نین، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ته‌له‌به‌ هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی لادروست بیت كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی نه‌گۆر خۆی هه‌ندێك قوتابی تا دوای قۆتاغه‌كانی زانكۆیش هه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ به‌سه‌ریاندا تێپه‌رده‌بێت.

هه‌له‌ی دووهه‌م؛ بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ زۆر جار مامۆستا ده‌ڵێت، ژماره‌ی نارێژه‌یی وه‌كو پای یان ڕه‌گی دووجی دوو ( كه‌ هه‌ردووكیان ژماره‌یی ناڕێژه‌یین)  ناتوانرێت له‌سه‌ر هێڵی ژماره‌كان ده‌ستنیشان بكرێت، واته‌، وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌، تۆ شاریكت هه‌بیت،وه‌ دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ ژماره‌بن، وه‌ مامۆستا بڵێت ده‌زانم پای له‌م شاره‌ ده‌ژی ، به‌لام نازانم به‌ده‌قیقی له‌كۆێیی ئه‌م شاره‌یه‌، یان له‌وانه‌یه‌ بڵێت، ده‌توانم پێت بڵێم پای له‌ چ گه‌ڕه‌كێك ده‌ژی یان دراوسێكانی كێن! به‌لام ناتوانم پێت بڵێم ئه‌وه‌ ماڵی پایه‌. ئه‌م بۆچونه‌ هه‌له‌یه‌،هه‌له‌كه‌یش دووباره‌ له‌وه‌ه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ژماره‌كه‌ ڕێژه‌ییه‌ و هه‌ستی ئه‌وه‌ت لادروست ده‌كات كه‌ ناتوانیت بزانیت له‌كوێدایه‌، چونكه‌ ڕه‌نووسه‌كانی ژماره‌كه‌ ناتوانرێت هه‌مووی بنووسرێت، به‌لام له‌ڕاستیدا ماڵی پای ، یاخود شوێنی پای له‌سه‌ر هێڵی ژماره‌كان به‌ وردی ده‌ستنیشانبكرێت. له‌گه‌لمبه‌ تا كۆتایی ئه‌م پۆسته‌.

سه‌ره‌تا هێڵیكی راست ده‌كه‌ین، وه‌ ئه‌و هێله‌ راسته‌ ده‌كه‌ین به‌ هێڵی ژماره‌ ڕاستیه‌كان، وه‌ ده‌زانین پای له‌نێوان 3  وه‌ 4 دایه‌، بۆیه‌ هێله‌ ژماره‌كان ته‌نها له‌ 1 تاوه‌كو 4 دیاری ده‌كه‌ین.

ئێستا ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ بۆ چێوه‌ی بازنه‌كه‌، ده‌چێن بازنه‌یه‌ك ده‌كێشین كه‌ تیره‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر ماوه‌ی نێوان 0 بۆ 1 ئه‌و هێله‌ ڕاسته‌بیت كه‌ تۆ كێشاوته‌. واته‌ نیوه‌تیره‌ی بازنه‌كه‌ ده‌كاته‌ یه‌ك یه‌كه‌ی ئه‌و هێڵی ژماره‌ ڕاستیه‌ی كه‌ كێشاوته‌.

سه‌ره‌تا ده‌چین چێوه‌ی بازنه‌كه‌ ده‌دۆزینه‌وه‌، كه‌ نیوه‌تریه‌كه‌ی ده‌كاته 0.5  . واته‌ چێوه‌ی بازنه‌كه‌ ده‌كاته‌  \pi .

ئێستا وا بێنه‌پێشچاوی خۆت كه‌ بازنه‌كه‌ تایه‌ی سه‌یاره‌یه‌كه‌، وه‌ هێڵی ژماره‌كان جاده‌یه‌، ده‌چین تایه‌كه‌ له‌سه‌ر هێلی ژماره‌كان له‌خالی سفردا داده‌نین، واته‌ له‌خالی سفردا تایه‌كه‌ به‌ جاده‌كه‌وه‌ نووساوه‌ وه‌ له‌وشوێنه‌ی كه‌ تایه‌كه‌ به‌ زه‌ویه‌وه‌ نووساوه‌ به‌ ڕه‌نگی سوور دیاری ده‌كه‌ین، ئێستا لێده‌گه‌رێین تایه‌كه‌ به‌لای ڕاستدا بجوڵێت، وه‌ تێبینی خاڵه‌ سووره‌كه‌ی سه‌ر تایه‌كه‌ ده‌كه‌ین، له‌كوێدا خاڵه‌ سووره‌كه‌ی تایه‌كه‌ له‌و شوێنه‌ی خاڵه‌ سووره‌كه‌ی تیادایه‌ به‌ جاده‌كه‌وه‌ نووسا ئه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رجاده‌كه‌ { یاخود هێلی ژماره‌كان } دیاری ده‌كه‌ین، ئه‌و شوێنه‌ی دیاریمان كردوو، ده‌بیته‌ جێگای پای، یاخود ڕێژه‌ی نه‌گۆر.

بۆ تێگه‌یشتن له‌مه‌، باشتره‌ سه‌یرێكی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه‌ بكه‌یت:-

440px-Pi-unrolled-720

Advertisements

One thought on “پای یان ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s