پارادۆكسی له‌سێداره‌دانه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌!

f340f1b1f6_13794998601782463433334_e812571802

له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی سزای تاونبارێك له‌ دادگا، قازی به‌ تاوانباره‌كه‌ ڕاده‌گه‌ینێت، كه‌ له‌یه‌كێك له‌ دوا نیوه‌رۆكانی هه‌فته‌ی داهاتوودا سزای له‌سێرادانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت، وه‌ قازی به‌ تاوانباره‌كه‌ ده‌ڵێت، كه‌ ڕۆژی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ دیار نیه‌ وه‌ موفاجه‌ئه‌ ده‌بیت.واته‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ندكراوه‌كه‌ ته‌سه‌ور ناكه‌ت كام ڕۆژه‌ له‌سێداره‌ ده‌درێت.

كابرای تاوانبار مامۆستای بیركاری بوو، وه‌ لێكدانه‌وه‌ی بۆ قسه‌كه‌ی قازی دادگا به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكیانه‌ بوو.

فكری كرده‌وه‌، ووتی ته‌نها حه‌وت ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بۆ له‌سێداره‌دانم ، ئه‌گه‌ره‌كان به‌ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن و به‌ ڕۆژی هه‌ینی كۆتایی دێن.

وه‌ ووتی نابیت ڕۆژی هه‌ینی له‌سێدارامبده‌ن، چونكه‌ گه‌ر بیانه‌وێت له‌ڕۆژی هه‌ینی له‌سێداره‌مبده‌ن ئه‌وا من تا تا كۆتایی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ من زیندوو ده‌بم، ئه‌و كاته‌ ده‌زانم سه‌د له‌ سه‌د ده‌بێت له‌ هه‌ینی له‌سێداره‌م بده‌ن واته‌ ئه‌وكاته‌ له‌سێداره‌دانه‌كه‌ هیچ موفاجه‌ئه‌ی تیادا نابیت ده‌زانرێت كه‌یه‌، كه‌واته‌ هه‌ینی نیه‌ ڕۆژی له‌سێداره‌دانه‌كه‌م.هه‌ینی له‌ئه‌گه‌ره‌كان ده‌ركرد.

دوباره‌ بیریكرده‌وه‌، وتی هه‌مان شت ڕاسته‌ بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، ووتی ئێستا ده‌بیت ڕۆژێك له‌نێوان شه‌ممه‌ بۆ پێنج شه‌ممه‌ هه‌ڵبژێرن بۆ له‌سێداره‌دانم، وه‌ نابیت له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌سێداره‌مبده‌ن، چونكه‌ ئه‌وكات من تا كۆتایی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ زیندووم و وه‌  ئیتر ده‌زانم هیچ ڕۆژێكیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌ بو له‌سێداره‌دانم جگه‌ له‌ پێنج شه‌ممه‌ ئه‌وكاتیش له‌سێداره‌دانه‌كه‌ نابێته‌ موفاجه‌ئه‌،به‌م شێوه‌یه‌ مامۆستای بیركاری ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی له‌ لیسته‌كه‌ ده‌ركرد.

به‌هه‌مان لۆجیك ڕۆژه‌كانی ترییش وه‌كو هه‌ینی و پێنج شه‌ممه‌ له‌ لیسته‌كه‌ ده‌ركرد. وه‌ دڵی خۆی خۆشكرد ووتی دیاره‌ له‌سێداره‌ نادرێم چونكه‌ ناتوانن هیچ ڕۆژێكی موفاجه‌ئه‌ بدۆزنه‌وه‌ بۆ له‌سێداره‌دانم.

مامۆستای بیركاری چووه‌وه‌ ژوره‌كه‌ی خۆی له‌ زیندان و بێخه‌م لێی پالكه‌وت ووتی تازه‌ ته‌واو قازی بووه‌ به‌ قسه‌ی خۆیه‌وه‌ ناتوانیت هیچم لێبكات.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دوای نیوه‌ڕۆكه‌ی، پاسه‌وانی زیندانیه‌كه‌، ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌و ووتی وه‌ره‌ بابتبه‌ین له‌سێداره‌ت بده‌ین، مامۆستای بیركاری حه‌په‌ساو هه‌موو شتێك به‌لایه‌وه‌ موفاجه‌ئه‌ بوو، قسه‌كه‌ی قازی بیركه‌وته‌وه‌، كه‌ووتی له‌ڕۆژێكی موفاجیئدا له‌سێداره‌ت ئه‌ده‌ین.

ئێستا تۆ پرسیار له‌ خۆت بكه‌، بیركردنه‌وه‌ی لۆجیكیانه‌ مامۆستاكه‌ له‌كۆێدا هه‌ڵه‌بوو؟

سه‌رچاوه‌:-

http://en.wikipedia.org/wiki/Unexpected_hanging_paradox

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s