بیركاری و خه‌یاڵ؟

Point_Line_Shoes_by_unclered

له‌وانه‌یه‌ باوه‌ڕنه‌كه‌یت، به‌شێكی زۆری بیركاری ته‌نها له‌ خه‌یاڵی مرۆڤدا هه‌یه‌، به‌مانایه‌كی تر له‌ده‌ره‌ه‌وه‌ی خه‌یال به‌شێكی زۆری بیركاری ووجودی نیه‌،ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌مێك بازاریه‌، گه‌ر به‌شێوه‌ فه‌رمیه‌كه‌ی ئه‌م ووتانه‌ دابڕێژم، ده‌ڵێم بیركاری ئه‌بسراكته‌( موجه‌ره‌د) یانی خالی له‌ واقیع!

له‌وانه‌یه‌ تۆ بلێت سه‌یری ئه‌م كابرایه‌ بكه‌، ئه‌م هه‌موو قسه‌ هه‌له‌ق و په‌له‌قانه‌ ده‌كات، چون ده‌بیت زانستێكی وه‌كو بیركاری كه‌ ئه‌و هه‌موو زانسته‌ی تر به‌هۆیه‌وه‌ له‌سه‌رپێ وه‌ستاون( فیزیاو كیمیاو بایۆلۆجی هتد) به‌س خه‌یاڵ بن.

ئۆكه‌ی، توره‌ مه‌به‌، قسه‌كه‌ی تۆ ڕاسته‌ و من هه‌ڵه‌م. به‌س مۆبایلێكی ئایفۆنیكی شه‌شی پله‌س پێشكه‌ش ده‌كه‌م گه‌ر هاتوو داواكاریه‌یه‌ خواه‌وه‌ جێبه‌جێبكه‌یت:-

ده‌كرێ خالێكم پیشان بده‌ین؟ یان راسته‌هێڵێك؟ یان بازنه‌یه‌ك ؟

با كه‌مێك بۆتی ئاسان بكه‌م، گه‌ر خالێكم دۆزیه‌وه‌ مه‌رجه‌ ئه‌و خاله‌ هیچ دوریه‌كی نه‌بیت، واته‌ نه‌ درێژی نه‌ پانی، به‌لام له‌واقیعدا هه‌موو خالیك هه‌م درێژی هه‌یه‌ هه‌م پانی له‌وانه‌یه‌ زۆر بچوك بیت دوریه‌كان به‌س باوه‌ر بكه‌ دوری هه‌یه‌( واملێمه‌كه‌ سوێندت بۆ بخۆم !)

دوباره‌ بابێنیه‌ سه‌ر پێناسه‌ی راسته‌هێل، مه‌به‌سه‌ له‌راسته‌هێل ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ لاربونه‌وه‌یه‌كی تیادا نه‌بیت،به‌لام له‌واقیعدا هیچ راسته‌هێلێك بوونی نیه‌،هه‌موو ڕاسته‌هێلیك له‌ دونیای واقیدا برێك له‌ چه‌مانه‌وه‌ی تیادایه‌ ، هه‌له‌نه‌بم ئاینیشتاین له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ ئیشی كردووه‌ ( خوا خێری جه‌ماعه‌تی بیركاری بنووسێت مه‌به‌ستم هێلبرت و هاوزه‌مانه‌كانی كه‌ توانیان ئه‌ندازه‌ی نائه‌قلیدی دابهێنین كه‌ رێگای خۆش كرد بۆ ئاینیشتاین بیردۆزه‌كانی دبرێژێت).

با كه‌مێك له‌سه‌ر خاله‌كه‌ بدوێم…

تۆ كاتێك له‌سه‌ر پارچه‌ كاغه‌زێك به‌ نوقته‌یه‌كی بچوك ده‌ڵیت خال ئه‌وه‌ له‌رووی تیۆریه‌وه‌ راسته‌، به‌لام له‌رووی واقیعه‌وه‌ هه‌له‌یه‌، جونكه‌ گه‌ر به‌ زه‌ره‌بینیك سه‌یریكی ئه‌و خاله‌ بكه‌یت ده‌بینیت ئه‌و خاله‌ دووری هه‌یه‌ ،واته‌ هه‌م درێژی و هه‌م پانی.

ئه‌مه‌ رێك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ به‌شه‌و له‌گوندێكی ئه‌و كوردستانه‌ دڵگیره‌ سه‌یری ئه‌ستێره‌یه‌ك بكه‌یت، گه‌ر كه‌سێك هیچ له‌ فه‌له‌ك نه‌زانیك وا ده‌زانیت ئه‌و خالانه‌ی له‌ ئاسمان ده‌دروه‌شێنه‌وه‌ ته‌نها خاڵێكن و هیچی تر چونكه‌ به‌ چاوی رووت وا دیاره‌، به‌لام گه‌ر به‌ تلیسكۆپ سه‌یری بكه‌یت ده‌بینیت نه‌ك خال نیه‌، به‌لكو فره‌ گه‌وه‌ره‌یه‌!

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s