پرته‌قاڵ و سه‌لماندنی بیركاری

یه‌كێك له‌و میوانه‌ی كه‌ له‌زستاندا له‌بازاره‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌ پرته‌قاڵه‌، له‌زۆرێك له‌ ماڵه‌كاندا شه‌وانه‌ ده‌خورێت،له‌م پۆسته‌دا باس له‌ سودێكی تری پرته‌قاڵ ده‌كه‌ین، نانا باسی سودی خواردنی ناكه‌ین، وه‌ باسی ئه‌وه‌یش ناكه‌ین چ جۆره‌ ڤیتامینێكی تیادایه‌ بۆ ده‌موچاو به‌سووده‌،،، زۆر له‌وه‌ دورتر ده‌ڕوین. ئه‌مجاره‌ به‌هۆی پرته‌قاڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕووه‌ ڕووبه‌ری (Surface Area) گۆو (Sphere).واته‌ باسی پرته‌قاڵ و بیركاری ده‌كه‌ین!

پێش هه‌موو شت باشتره‌ باسی ئه‌وه‌ بكه‌م ڕووبه‌ری ڕوو یانی چی؟ بۆ نموونه گه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ موبه‌ریده‌تان هه‌بیت(یان هه‌بووبیت) ئه‌وا خه‌لك به‌زستانان موبه‌ریده‌ هه‌ڵده‌گرن، وه‌ ده‌چن له‌ بازار  لایلون ده‌كرن و ئه‌یده‌ن به‌ موبه‌ریده‌كه‌ تا ته‌ر نه‌بیت، بری ئه‌و لایلۆنه‌ی كه‌ پیویسته‌ بۆ داپۆشینی موبه‌ریده‌كه‌ پێی ده‌ڵێن ڕووه‌ رووبه‌ر ).

قوتابی له‌ پۆلی ١١ ئاماده‌یی فێری ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ڕووبه‌ری ڕووی گۆ ده‌كاته‌  4\times \pi \times r^2

كه‌ دیاره‌ r مه‌به‌ستمان له‌ تیره‌ی گۆكه‌یه‌، وه‌ \pi ڕێژه‌ی نه‌گۆره‌.

گه‌ر سه‌یرێكی پرته‌قاڵ بكه‌یت وه‌ گه‌ر به‌ختت هه‌بیت پرته‌قاڵه‌كه‌ تاڕاده‌یه‌كی باش شێوه‌ی گۆیی هه‌یه‌، واته‌ رووبه‌ری رووه‌كه‌ی هه‌مان یاسای به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌بیت.

ئێستا، هه‌ڵده‌ستین به‌سه‌لماندنی ئه‌و سه‌لمێنراوه‌ی كه‌ ده‌ڵێت رووبه‌ری ڕووی گۆ یه‌كسانه‌ به‌ 4\times \pi \times r^2 .

زۆرچاكه‌… سه‌ره‌تا هه‌ڵده‌ستین به‌ پاككردنی پرته‌قاڵه‌كه‌،وه‌ توێكڵه‌كه‌ی له‌ جێگایه‌ك داده‌نین، پاشان هه‌ڵده‌ستین به‌كێشانی 4 بازنه‌ی هاوشێوه‌، كه‌ تیره‌ی هه‌ریه‌كیكیان ده‌كاته‌ تیره‌ی پرته‌قاڵه‌كه‌.

ئێستا هه‌ڵده‌ستین به‌ دابه‌شكردنی توێكلی پرته‌قاڵه‌كه‌ به‌سه‌ر هه‌ر چوار بازنه‌كه‌. گه‌ر تێبینی بكه‌یت، توێكلی پرته‌قاڵه‌كه‌ یان پراوپری هه‌ر چواربازنه‌كه‌یه‌ یان كه‌میكی بچووك كه‌متر یان زیاتره‌.

ئێستا هه‌ڵده‌ستین به‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕووبه‌ری یه‌ك دانه‌ له‌و بازنانه‌، گه‌ر بیرت بێت ڕووبه‌ری بازنه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی نه‌گۆر جارانی دووجای نیوه‌تیره‌. واته‌ ده‌كاته‌ :- Area of Circle = \pi \times r^2.

وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار بازنه‌مان هه‌یه‌ ، وه‌ هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ وه‌كو یه‌كن، كه‌واته‌ كۆیی گشتی روووبه‌ری هه‌ر چواربازنه‌كه‌ ده‌كاته‌:-

4\times \pi \times r^2 .

كه‌ دیاره‌ی ئه‌مه‌یش ڕووه‌ ڕووبه‌ری گۆیه‌! واته‌ ته‌نها به‌هۆی پرته‌قاڵێك و ڕووبه‌ری بازنه‌ توانیمان یاسای ڕووه‌ ڕووبه‌ری گۆ بدۆزینه‌وه‌؟

Screenshot 2015-01-23 17.39.54

گه‌ر به‌ریزت مامۆستایت، ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌م چالاكیه‌ به‌ریته‌ ناو پۆل، هه‌م قوتابیه‌كانت ئه‌و هه‌سته‌یان لادروست ده‌بیت كه‌ سه‌لماندنی بیركاری هه‌ر ته‌نها به‌ قه‌ڵه‌م و وه‌ره‌قه‌ نیه‌، هه‌میش كه‌شوو هه‌وای پۆله‌كه‌ تامێكی جیاوازی ده‌بیت .

گه‌ریش به‌رێزت قوتابیت، هه‌وڵبده‌ به‌مامۆستاكه‌ت بڵیت كه‌ ده‌ته‌وێت ئه‌م یاسایه‌ بسه‌لمێنیت بۆی، وه‌ مامۆستاكه‌ت دڵخۆش بكه‌ به‌م سه‌لماندنه‌ نازداره‌.

من له‌ تۆده‌گه‌رێم فكر له‌ سه‌لماندنی ئه‌م بیردۆزه‌بكه‌یته‌وه‌،منیش خه‌ریكی خواردنی پرته‌قاڵه‌كه‌م ده‌بم و تامی پرته‌قاڵ و بیركاری پێكه‌وه‌ ده‌كه‌م!

سه‌رچاوه‌:- ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ له‌ بیركاریزان ستیڤن شۆرگات وه‌رگیراوه‌.

Advertisements

One thought on “پرته‌قاڵ و سه‌لماندنی بیركاری

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s