سالب جاران سالب ده‌كاته‌ موجه‌ب؟

چۆن ده‌توانین به‌ نموونه‌یه‌كی ژیانی ڕۆژانه‌ بۆ قوتابی یان هه‌ركه‌سێكی تری شی بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی سالب جاران ژماره‌یه‌كی سالبی تر ده‌كاته‌ ژماره‌یه‌كی موجه‌ب؟

هه‌ندێك كه‌س نموونه‌ی ئه‌و په‌نده‌ كوردیه‌ ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت { دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆسته‌} ئه‌م نموونه‌یه‌م له‌به‌ر دوو شت پێگونجاو نیه‌،یه‌كه‌م باسی دوژمن و دۆست ده‌كات كه راستی نازانم فكریه‌كی بیركاری بكرێت به‌ قوربانی نموونه‌یه‌كی سه‌قه‌تی ژیانی ڕۆژانه‌.. مه‌به‌ستم ئه‌م په‌نده‌ ڕۆحیه‌تی فكره‌ بیركاریه‌كه‌ ده‌كوژێت.. وه‌كو میلله‌تی كورد هه‌میشه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتماندا باسی جه‌نگ و شه‌ر و دوژمن و ئه‌و شتانه‌ ده‌كرێت، باشتره‌ ئه‌م شتانه‌ نه‌كه‌ین به‌ مۆدێلێكی بیركاری ناو پۆل به‌تایبه‌ت كاتێك ته‌له‌به‌كانت ته‌مه‌نیان بچووكه‌. دووهه‌میش كه‌ باسی لێكدان ده‌كه‌ین،زیاتر مه‌به‌ستمان له‌ كۆكردنه‌وه‌ی دووباره‌ بووه‌یه‌یه‌.. مه‌به‌ست كه‌ ده‌لیت ٤ جاران ٣ مه‌به‌ست ٣+٣+٣+٣ ( چوار جار سێ له‌گه‌ل خۆی كۆده‌كه‌ینه‌وه‌). به‌لام تۆ باسی دوژمنی دوژمنه‌كه‌م بكه‌ هه‌ردكیان یه‌ك چه‌نشه‌ شتن ناكرێت لێكیان بده‌یت! له‌مه‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ناروۆم وه‌ هه‌ركه‌سه‌و نموونه‌كه‌ی خۆی پێباشه‌!

بۆ ئه‌مه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین. تاقیكردنه‌وه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌.. سه‌یاره‌یه‌كی منداڵان ده‌هێنین. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكده‌كه‌وین، كه‌ گه‌ر هاتوو سه‌یاره‌كه‌ بۆ پێشه‌وه‌ بروات ئه‌وا جوله‌كه‌ موجه‌به‌،وه‌ گه‌ر هاتوو بۆ دواوه‌وه‌ رۆیشت ئه‌وا جوله‌كه‌ سالبه‌…

یانی  جۆلانی ڕاست موجه‌ب، وه‌ بۆ لای چه‌پ سالب.

ئێستا دیین شتیكی تر باس ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌یش ڤیدیۆی رۆیشتنی سه‌یاره‌كه‌  یان ده‌به‌ینه‌ پێشه‌وه‌ (<<) یان ده‌به‌ینه‌ دواوه‌ (>>)

یانی ئێستا دوو شتمان هه‌یه‌ لێكیان ئه‌ده‌ین… یه‌كه‌م جوله‌ی سه‌یاره‌كه‌ ( بۆ چه‌پ یان راست)  دووهه‌م ئاراسته‌ی ڤیدۆیكه‌( بۆ پێش یان بۆ دوا)

له‌م وێنه‌یه‌ سه‌رجه‌م حاله‌ته‌كان خراوه‌ته‌ ڕوو.

Screenshot 2015-02-27 15.28.09

گه‌ر سه‌یریكی حاله‌تی چواره‌م بكه‌یت،، كه‌ ده‌كاته‌ سالب جاران سالب، ئه‌وه‌ شته‌كه‌ زۆر ناماقوڵ دیاره‌.. به‌س خه‌م مه‌خۆ.. حاله‌تی چواره‌مم به‌ ڤیدیۆ روونكردووه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو خۆم پاشان تۆ قه‌ناعه‌تت به‌م كاره‌ هه‌بێت.

فه‌رموو ڤیدیۆكه‌ ببینه‌:-

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s