جه‌دوه‌لی زه‌رب و بیركاری !

Screenshot 2015-03-01 21.49.42

هیچ شتێك به‌قه‌ده‌ر جه‌دوه‌لی زه‌رب (خشته‌ی لێكدان ) ناوی بیركاری نه‌زراندووه‌، كه‌م ته‌له‌به‌ی زه‌مانی كۆن هه‌یه‌ به‌هۆی جه‌دوه‌لی زه‌رب لێیانی نه‌خواردبیت و كه‌م كه‌سیش هه‌یه‌ به‌هۆی جه‌دوه‌لی زه‌ڕب ڕقی له‌ بیركاری نه‌بووبیت..

به‌لام پرسیارێك ، ئایا جه‌دوه‌لی زه‌رب و بیركاری په‌یوه‌ندیان چیه‌؟

پێش هه‌موو شت حه‌زم لێیه‌ دڵی ئه‌وانه‌ خۆش بكه‌م كه‌ له‌ جه‌دوه‌لی زه‌رب خراپن و بلێم جه‌دوه‌لی زه‌رب وه‌كو شیعری نالی وایه‌ له‌ بابه‌تی ئه‌ده‌بی كوردی، هه‌ردووك ده‌بیت له‌به‌ربكرێت یانی هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندیان به‌به‌شی پێشه‌وه‌ی لای چه‌پی مێشكه‌وه‌یه‌، به‌لام بیرت نه‌چێك بیركاری كه‌ زانستی بیركردنه‌وه‌ی لۆژیكانه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندی به‌لای دواوه‌ی ( چه‌پ و راست) مێشكه‌وه‌ هه‌یه‌.

با گۆمه‌كه‌ باشتر بشله‌قێنم، كرداری كۆكردنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌لای چه‌پی مێشكه‌وه‌ هه‌یه‌ ، كرداری لێكدان په‌یوه‌ندی به‌لای ڕاستی مێشكه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ هه‌ندێك نه‌خۆش هه‌ن كه‌ لای چه‌پی مێشكیان توشی زه‌ره‌ربووه‌ وه‌ ناتوانن كراداری كۆكردنه‌وه‌ بكه‌ن به‌لام له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانن كرداری لێكدان ئه‌نجام بده‌ن. واته‌ گه‌ر له‌ كۆكردنه‌وه‌ خراپ بیت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ له‌بیركاری كێشه‌ت هه‌یه‌ و پێویستیت به‌وه‌ هه‌یه‌ به‌جدی خه‌م له‌خۆت بخۆیت ، به‌لام گه‌ر له‌ لێكدان خراپ بوویت ئه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ له‌و وانانه‌ی قوتابخانه‌ خراپیت كه‌ پێویستی به‌له‌به‌ركردنه‌وه‌،وه‌ به‌دلنیاییه‌وه‌ ده‌بیت شێوازی خوێندنت بۆ كرداری لێكدان بگۆڕیت.

-هه‌ر ئه‌مه‌یشه‌ وایكردووه‌،له‌هه‌روه‌لاتیك و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز جه‌دوه‌لی زه‌رب بخوێنرێت، له‌ هه‌ندێك وه‌لات ته‌نها لایه‌كی ده‌خوێنرێت بۆ نموونه‌ وه‌لاتی چین وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دلنیاببیت سه‌یریكی زۆر له‌و ڕاستانه‌ { مه‌سته‌ره‌} بكه‌ كه‌ له‌ بازاره‌كانی كوردستان ده‌فروشرێت وه‌ ده‌بینیت كه‌ ته‌نها لایه‌كی هه‌یه‌ واته‌ گه‌ر ٢ x ٥ نوسرابوو ئه‌وه‌ ٥ x ٢ نانوسرێت ( چونكه‌ یه‌كسانن).

خشته‌ی لێكدانی چینی
خشته‌ی لێكدانی چینی

یاخود هه‌ندێك جێگا ته‌نها جه‌دوه‌لی زه‌رب تاوه‌كو ١٠ تیادایه‌، له‌كاتێكدا زۆر وه‌لاتی تر تاوه‌كو ١٢ ( فنله‌ندا،به‌ریتانیا،ئوسترالیا،نیوزله‌ندا) ده‌خوێنن.

– ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌نیه‌ بیانوو بۆ ته‌له‌به‌ بهێنیه‌وه‌ كه‌ گه‌ر له‌ له‌به‌ركردنی جه‌دوه‌لی زه‌رب خراپ بوو ئیتر بڵێ كاكه‌ ئه‌مه‌ بیركاری نیه‌ و لێیبگه‌ڕێ ، مه‌به‌ستمان له‌م قسانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆی مامۆستا ووشیاربیت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ تۆی قوتابیش دونیا نه‌روخێنیت به‌سه‌رخۆتدا گه‌ر له‌جه‌دوه‌لی زه‌ربدا خراپ بوویت وه‌ نه‌بیته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بیركاریت له‌به‌رچاو بكه‌ویت، به‌لكو ده‌بیت ڕێگای باشتر بدۆزیته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تیت بدات له‌ تیگه‌یشتن له‌ جه‌دوه‌لی زه‌رب و له‌به‌ركردنی.
– جه‌دوه‌لی زه‌رب ئامرازیكی پێویسته‌ له‌ بیركاری، پێویسته‌ زۆربه‌ی قوتابیه‌كان بیزانن، وه‌ ڕێگه‌ی فێربوونیشی زۆره‌ و ئاسانه‌، ده‌توانیت له‌به‌ری بكات ( من پێم باش نیه‌ )، یان به‌هۆی به‌كارهێنانی به‌شیه‌نه‌وه‌ به‌سه‌ر كرداری كۆكردنه‌وه‌دا بیدۆزێته‌وه‌ ( من خۆم ئه‌مه‌ ده‌كه‌م ) یاخود به‌ حاسیبه‌ بیدۆزێته‌وه‌ ( من له‌گه‌ل ئه‌مه‌دا نیم به‌لام بۆ ژماره‌ی گه‌وره‌ به‌كاریده‌هێنیم) چونكه‌ له‌ زۆر له‌وه‌لاتان له‌پۆلی ٤ بنه‌ره‌تیه‌وه‌ قوتابی ده‌توانیت ژمێریار به‌كاربهێنیت.

سه‌رچاوه‌:-
http://plus.maths.org/content/maths-brain

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s