نامه‌یه‌ك بۆ هاورێكه‌م له‌ به‌شی بیركاری!

به‌شی یه‌كه‌م

قوتابی به‌شی بیركاری له‌ كوردستان به‌گشتی ده‌كرێن به‌دووبه‌شه‌وه‌. هه‌ندێكیان به‌ ویستی خۆیان هاتوونه‌ته‌ ئه‌م به‌شه‌ كه‌ ژماره‌یان له‌ هه‌ر قۆناغێكدا له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕناكات ، وه‌ به‌شه‌كه‌ی دووهه‌مین كه‌ بێ ویستی خۆیان به‌هۆی ئه‌و نمره‌یه‌یان كه‌ هێناویانه‌ له‌ پۆلی ١٢ هاتوون كه‌ دیاره‌ ئه‌مانه‌ زۆرینه‌ پێكده‌هێنین…

ڕووی قسه‌كانم له‌ گرۆپی یه‌كه‌مه‌… ئه‌وانه‌ی به‌وسیتی خۆیان هاتوون یان ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له‌ به‌شی بیركاری هه‌یه‌…به‌لام دڵنیام سودی بۆ به‌شه‌كه‌ی تریش هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌یانه‌وێت وه‌كو دۆستێك سه‌یری بكه‌ن نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا ساغكربدێته‌وه‌.

به‌شی بیركاری یه‌كێكه‌ له‌ قورسترین به‌شه‌كانی خوێندن له‌ زانكۆ هه‌ڵبه‌ت نه‌ك له‌ كوردستان به‌لكۆ له‌ هه‌موو جیهاندا.. له‌وانه‌یه‌ بلیت بۆچی؟ وه‌لامی كورت ئه‌وه‌یه‌ بیركاری به‌ ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك چالاكیه‌كی مێشكیه‌… وه‌ زانستێكی ئه‌بستراكته‌،به‌كوردیه‌كه‌ی مامه‌له له‌گه‌ل جیهانێكی خه‌یالیدا ده‌كه‌یت.به‌لام خۆ خه‌یاڵ لێره‌ به‌مانای ئه‌وه‌ نایه‌ت گوریسه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه‌و  به‌دڵی خۆت قسه‌ی هه‌له‌ق و په‌له‌ق بكه‌یت و بلێت ئه‌مه‌ بیركاری… نانا .. بیركاری جیهانیكی خه‌یالیه‌ كه‌ پریه‌تی له‌ یاسا كه‌ ئێمه‌ له‌ به‌شی بیركاری ناویلێده‌نێنین ئه‌كزیۆم (Axiom) یاخود به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كان … دواتر بیردۆز و لیماو پرۆپۆزه‌یشنی به‌دوادا دێت…

گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌مه‌ بۆ كه‌سێكی سه‌رجاده‌ ڕوونبكه‌ینه‌وه‌ ده‌ڵین بیركاریزان وه‌كو كابرایه‌كی كرێكار وایه‌ كه‌ خه‌ریكی بیناكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كه‌ وه‌كو چون كرێكار كه‌ره‌سته‌ی وه‌كو خاكه‌نازو بلۆك خشت و چیمه‌نتۆی هه‌یه‌.. به‌هه‌مان شێوه‌ ئێمه‌ی به‌شی بیركاری خه‌ریكی بنیاتنانی خانووین  ( بیردۆز  یان تیۆر) وه‌ خاكه‌نازه‌كه‌ی ده‌ستمان سه‌لماندنه‌ ( بۆ نموونه‌ ده‌رئه‌نجامی بیركاری یه‌كێكه‌ له‌م خاكه‌نازانه‌) وه‌ هێزه‌كه‌ی ده‌ستیشمان بریتیه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌.

واته‌ قوتابی بیركاری و كرێكار هه‌مان كاریان هه‌یه‌،، به‌لام كرێكار له‌ جیهانی واقیعی، له‌كاتێكدا قوتابی به‌شی بیركاری له‌ جیهانی خه‌یاڵ.

ئه‌مه‌یش بۆ خۆی وایكردووه‌ بیركاری له‌سه‌رجه‌م زانسته‌كانی تر جیاوازبیت… واته‌ بیركاری زانستیكه‌ كه‌ سه‌د ده‌ر سه‌د له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه‌ ( به‌ پێچه‌وانه‌ی زانسته‌كانی تره‌وه‌ بۆ نموونه‌ فیزیا له‌سه‌ر پێی بیركاری ده‌وستێت،، كیمیا له‌سه‌ر پێی فیزیا ده‌وستێت،،، بایۆلۆجی له‌سه‌ر كیمییا وه‌ هتد)..

purity

كه‌واته‌ بیركاری برا گه‌وره‌یه‌،،، وه‌ هه‌میشه‌ برا گه‌وه‌ریش ئه‌ركی له‌هه‌مووان قورستره‌،، ته‌نانه‌ت هه‌ر ته‌كانێك له‌ یه‌كیك له‌ زانسته‌كان رووبدات ئه‌وا  به‌ ده‌ره‌جه‌یه‌كی زۆر ئیعتیماد ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌كوه‌ چه‌ند له‌ بیركاریدا پێشكه‌وتن ڕوویداوه‌.. بۆنموونه‌ تیۆری نسبی ئاینیشتاین بۆچی تاوه‌كو سه‌ده‌ی بیسته‌هه‌م دانه‌هێنرا.. له‌وانه‌یه‌ بلیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئاینیشتاین له‌دایك نه‌بووه‌،، به‌لام ئه‌مه‌ به‌ته‌نیا راست نیه‌.. یه‌كیك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ئامرازو وته‌كنیكانه‌ی ئاینیشتاین سودی لێوه‌رگرت بۆ بنیاتنانی بیردۆزه‌كه‌ی له‌ كۆتایی سه‌ده‌ی نۆدزه‌هه‌م و سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی بیسته‌م داهێنرا… به‌تایبه‌ت هه‌نده‌سه‌ی نا-ئیقلیدی، كه‌ بێ هه‌نده‌سه‌ی نا-ئیقلیدی بیردۆزه‌كانی ئاینیشتاین ئاسته‌م بوو..

مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌یه‌ سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ،،، جیهان چاوی له‌ده‌ستی بیركاریزانه‌كانه‌ تا داهێنان بكه‌ن و ته‌كان ببه‌خشن به‌ زانسته‌كانی تری..هه‌ربۆیه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو ده‌بینیت به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك گرنگی به‌زانستی بیركاری ده‌درێت.

نه‌ك ئه‌وه‌ به‌لكو ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ده‌ره‌جه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ ئیعتیماد ده‌كاته‌ سه‌ر من و تۆی بیركاریزان! له‌وانه‌یه‌ بلێم ئه‌م قسه‌ زلانه‌ چیه‌ ده‌یكه‌یت.به‌لام قه‌ناعه‌تپێكردنی ئاسانه‌. به‌هێزترین وه‌لاتی دونیا كوێیه‌؟ بێ گومان ئه‌مه‌ریكایه‌، گه‌ورترین ده‌زگای ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا بریتیه‌ له‌ وه‌كاله‌ی ئه‌منی قه‌ومی كه‌ چوار هێنده‌ی سی ای ئه‌ی گه‌وره‌تره‌، وه‌كاله‌ی ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مه‌ریكا  نزیكه‌ی 600 بیركاریزان كاری تیادا ده‌كه‌ن؟ گه‌وره‌تین ده‌زگایه‌ كه‌ زۆرترین ژماره‌ی بیركاریزانی تیادابیت،هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ بۆ بۆ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ جه‌دوه‌لی زه‌رب فێری خه‌لكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، به‌لكو هه‌ده‌فه‌كه‌ ته‌شفیر و پاراستنی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكایه‌. o-NSA-PHONE-RECORD-COLLECTION-facebook

به‌لام هه‌واله‌ ناخۆشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیركاری زانستێكی خاوه‌،،، ته‌بیعه‌تی كیسه‌ڵی هه‌یه‌،گرنگ نیه‌ چه‌ند مرۆڤایه‌تی پێشبكه‌وێت به‌لام داهێنان له‌بیركاری زۆر زه‌حمه‌ته‌،، بۆ نموونه‌ پرسیارێكی ساده‌ی بێزیانی وه‌كو كۆتا بیردۆزی فیرمات نزیكه‌ی سێ سه‌د و په‌نجا سالی خایه‌ند تا وه‌لامه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌….له‌ خواره‌وه‌ به‌كورتی له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ ده‌دوێم.

 دوا بیردۆزی فێرمات: گه‌ر هاتوو n>2 ئه‌وا ناتوانین هیچ ژماره‌یه‌كی ته‌واوی وه‌كو x,y,z بدۆزینه‌وه‌ كه‌ پاسادانی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بكاته‌

x^n + y^n =z^n

به‌لی مرۆڤایه‌تی نزیكه‌ی سێ سه‌د و په‌نجا ساڵ چاوه‌روانی كرد تاوه‌كو وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ بداته‌وه‌… هه‌ڵبه‌ت وه‌لامه‌كه‌ مه‌ته‌ڵ نه‌بوو، له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ سه‌د و په‌نجا ساڵه‌دا بیركاری گۆرانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات وه‌ پرسیاره‌كه‌ گۆرا بۆ شێوازی زۆر جیاواز كه‌ زه‌حمه‌ت بوو بۆ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بواره‌ كه‌ لێی تێبگه‌ن. تا له‌ دوایدا له‌سه‌ر ده‌ستی بیركاریزانی ئینگلیزی ئه‌ندری ویلز له‌ نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی تیۆری ئه‌لجه‌برایك جیۆمه‌تری توانی بیسه‌لمێنێت.هه‌ڵبه‌ت ئه‌لجه‌برایك جیۆمه‌تری یه‌كێك له‌ كه‌شخه‌ترین لقه‌كانی بیركاری وه‌ ناشكوری نه‌بیت له‌كوردستان كه‌س نیه‌ لێی تێبگات ( ئه‌گه‌ر هه‌بوو پێم بڵێ).

Andrew Wiles, the mathematician who solved Fermat's Last Theorem

مه‌به‌ست له‌باسكردنی نموونه‌ی دوابیردۆزی فیرما سه‌لماندنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یه‌ كه‌ زانستی بیركاری سروشتێكی كێوی هه‌یه‌ و به‌ئاسانی رام ناكرێت.. بۆیه‌ گه‌ر من و تۆ تۆشی نائومێدی ببین ئه‌و شتێكی زۆر ئاساییه‌.نائومێدبوون به‌شێكی سه‌ره‌كیه‌ له‌ژیانی هه‌ركه‌سێك كه‌ سه‌رقالی خوێندنی بیركاریه‌،به‌لام نائومێدبوونی ئێمه‌ جیاوازه‌.. نائومێدبوونی ئێمه‌ چێژی خۆی هه‌یه‌.. بۆ نموونه زۆر جار له‌گه‌ل هاورێكانم ده‌لیم خه‌ریكه‌ ده‌گریم به‌ده‌ست ئه‌م پرسیاره‌وه‌… به‌لام كه‌ شیكارم كرد یان شیكارت كرد ئه‌و كاته‌ چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها تۆ ده‌یزانیت. گرنگ نیه‌ خه‌لك چۆن له‌مه‌ ده‌گات موهیم ئه‌وه‌یه‌ ۆ ئه‌و له‌حزه‌یه‌ پیرۆزبكه‌یت و له‌گه‌لیدا بژیت. وه‌كو ئه‌رخه‌میدس كه‌ كاتێك له‌حه‌مام بوو وه‌ فكره‌ی دۆزینه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بۆ هات كاتێك ئاوه‌كه‌ له‌ بانیوكه‌ ده‌ڕژایه‌ ده‌ره‌وه‌ ڕایكرده‌ سه‌رجادوه‌ و هاواری كرد ئیرۆكا ئیرۆكا هه‌ڵبه‌ت به‌ ڕووت و قووتی،ئه‌مه‌ چێژی كه‌شفكردنی شتێك به‌ده‌ستی خۆت!

ca_eureka

یه‌كیك له‌و كتێبانه‌ی كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر به‌جێهێشتووم كتێبه‌كه‌ی پاولی لۆكارته‌ به‌ناوی لاواندنه‌وه‌ی بیركاریزانه‌كان،كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات.. ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رقالی خوێندنی بیركاریه‌ ده‌بیت هه‌میشه‌ هه‌ست به‌چه‌رمه‌سه‌ری بكات. ده‌لێت هه‌میشه‌ ده‌بیت چوار بۆ پێنج پرسیارت له‌ مێشكتدا هه‌بیت و بیری لیبكه‌یته‌وه‌.. واته‌ بیركاری به‌ته‌وابوونی موحازه‌ره‌ كۆتایی نایه‌ت،به‌لكو به‌ته‌واوبوونی موحازه‌ره‌ ده‌ستپێده‌كات.ده‌گێرنه‌وه‌ زانای ناوداری فیزیا ریچارد فیمان(Richard Feynman) كه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌ وه‌ خاوه‌نی جائیزه‌ی نۆبله‌ له‌ بواری فیزیا یه‌كێك له‌ ژنه‌كانی ( هه‌له‌نه‌بم سێ جار ژنی هێنا) ده‌یوت كه‌ ده‌چوونه‌ بخه‌ون هه‌ر بیركاری له‌ كالكوله‌س ده‌كرده‌وه‌، له‌ناو جێگایش هه‌ر بیری له‌ پرسیاری كالكوله‌س ده‌كرده‌وه‌، كه‌ هه‌ڵیشده‌ستا له‌خه‌و هه‌ر بیری له‌ پرسیاری كالكوله‌س ده‌كرده‌وه‌.مه‌به‌ستم گه‌ر چێژی تیانه‌بیت ناتوانێت وابكات، ده‌بیت له‌خۆت بپرسیت ئایا چێژ له‌ بیركاری ده‌بینیت؟

reddit_request__richard_feynman_by_bytor137-d64587h

ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ویستوومه‌ بیلیم ئه‌وه‌یه‌،، گه‌ر به‌رێزت له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا خراپ بوویت یان كۆرسێك خراپ بوویت سارد مه‌به‌ره‌وه‌ هاوڕێ.. رێگایه‌كی دووروو درێژت له‌ڕێیه‌.. فێربوونی بیركاری وه‌كو سه‌ركێشه‌یه‌كه‌ كه‌ پره‌ له‌ ده‌رده‌سه‌ری و خۆشی دلنیابه‌ له‌گه‌ل تێگه‌یشتنی ( نه‌ك له‌به‌ركردن) هه‌ر بیردۆزێكدا ده‌بیته‌ كه‌سێكی دیكه‌. چۆن كه‌سێكی هونه‌رمه‌ند چێژ له‌ بینینی تابلۆیه‌ك ده‌بینیت ده‌بیت تۆیش هه‌مان هه‌ستت هه‌بیت كاتێك بیردۆزێكی دێرینی پێش دوو هه‌زار سالی له‌مه‌به‌ری ئیقلیدس ده‌بینین كه‌ ده‌لیت ناكۆتا ژماره‌ی خۆبه‌ش مان هه‌یه‌… وه‌ نیۆرۆساینته‌كان ( زاناكانی مێشك) له‌لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا سه‌لماندوویانه‌ كه‌ بیركاریزانه‌كان هه‌مان ئه‌و به‌شه‌ی مێشكیان ئه‌كتیڤ ده‌بێت كاتێك هاوكێشه‌یه‌كی جوان ده‌بیت وه‌كو ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێك سه‌یری تابلۆیه‌كی هونه‌ری ده‌كات..

واته‌ نابێت به‌ چاوێكی بێگیان سه‌یری بابه‌ته‌كانی بیركای بكه‌یت،، وه‌كو بێرتراند راسل ده‌ڵێت.. بیركاری جوانیه‌كی ساردی هه‌یه‌… وه‌ له‌گه‌لتدام ئه‌و هه‌ستكردنه‌ به‌ جوانیه یه‌كسه‌ر دروست نابێت به‌لام كه‌سیش ناتوانێت پێتببه‌خشێت،، ته‌نها تۆی ده‌توانیت دروستی بكه‌یت…ئه‌مه‌ وه‌كو ئه‌و منداله‌ وایه‌ كه‌ گه‌وره‌ی ده‌كه‌یت،نانی ئه‌ده‌یتی، به‌هامنشێوه‌ تۆیش ده‌بیت له‌رێگه‌ی سه‌رفكردنی كاته‌كانت له‌بیركاردنه‌وه‌ی قووڵدا ووزه‌ بده‌یت به‌ توانای تێگه‌یشتنت له‌ بیركاری.

هاورێ…. نوسیوته‌ پرسیارم هه‌یه‌ و كه‌س نیه‌ لیی بكه‌م… ئای چه‌ند داماویت كه‌ ئه‌و تاقه‌ كه‌سه‌ نابینیت كه‌ ده‌توانیت هاوكاریت بكات… به‌لی مه‌به‌ستم تۆیه‌.. خۆت ده‌توانیت ئه‌و پرسیاره‌ حڵبكه‌یت، ئه‌و رازه‌ هه‌ڵبهێنیت ئه‌و كاته‌ قه‌دری زانسته‌كه‌ ده‌زانیت.. مه‌به‌ستم گه‌ر خۆت وه‌لامی پرسیاره‌كه‌ بدۆزیته‌وه‌ ئه‌وه‌ بێگۆمان كه‌س ناتوانیت جاریكی تر له‌مێشكت ده‌ریبهێنیت.. بۆیه‌ ئارامبه‌.. له‌گه‌ل ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌ته‌ ئێشكبگره‌،، هه‌رگیز به‌وه‌لامی خێرا رازی مه‌به‌، دوژمنت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌لیت وه‌لامی پرسیاره‌كانی مامۆستام پێیه‌ وه‌ره‌ نقلی بكه‌… نه‌كه‌یت كوره‌… ئه‌مه‌ وه‌كو ئه‌و هاورێ نزیكه‌م وایه‌ كه‌ كاتێك فیلمێكی نوێ ده‌بینیت یه‌كسه‌ر دێت و هه‌موویم بۆده‌گێرێته‌وه‌ وه‌ به‌ رووداوه‌ گرنگه‌كانی فیلمه‌كه‌ ده‌سپێده‌كات وه‌ له‌جێژی بینینی فلیمه‌كه‌ مه‌حرومم ده‌كات بۆیه‌ ناوم ناوه‌ spoiler  یانی موخه‌ریب به‌كوردیه‌كه‌ی خۆمان … مه‌هێله‌ كه‌س مه‌حرومت بكات له‌وه‌ی رێگربیت له‌وه‌ی عه‌قلت بكاربهێنیت جاریكیان له‌یه‌كیك له‌و ده‌رسانه‌ی كا مامۆستا قبولی ده‌كرد ته‌له‌به‌كان پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسیاره‌كان ئیشبكه‌ن له‌گه‌ل هاورێیكه‌م دانیشتین به‌رامبه‌ر یه‌ك، من پرسیاره‌كه‌م شیكاركرد وتم وه‌ره‌ با فكریه‌كه‌ت بده‌مێ وتی نامه‌وێت ده‌مه‌وێت گه‌مه‌ به‌مێشكم بكه‌م تا وه‌لامه‌كه‌ی به‌خۆم ئه‌دۆزمه‌وه‌! چه‌ند جوانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ تۆیش ڕێگای خۆت بدۆزیته‌وه‌ .. گه‌ر ئه‌مرۆ قۆناغی یه‌كیت یان دوو له‌وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه‌ خۆت بدزیته‌وه‌ ئه‌وا هه‌موو ژیانت ده‌بیت راكردن بێت له‌و پرسیارانه‌ی ژیان كه‌ پیویستیان به‌رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی تۆ هه‌یه‌…

كێشه‌ی زۆر قوتابی بیركاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاگایان له‌ مێژووی بیركاری نیه‌.. بۆ نموونه‌ نازانن كه‌ بیردۆزێكی ساده‌ی وه‌كو بیرۆدزی فه‌نده‌میتالیزمی ئه‌لجه‌برا

(fundamental theorem of algebra) كه‌ ده‌لێت:-

هه‌موو ڕاده‌دارێكی پله‌ n كه‌ كۆلكه‌كانی له‌ناو ژماره‌ ئاوێته‌كانه‌وه‌ هاتوون ئه‌وا ته‌نها n ره‌گی ئاوێته‌ی هه‌یه‌.

تۆ ته‌نها ئه‌م بیردۆزه‌ت بیستووه‌ وا ده‌زانیت كه‌  بیركاریزانێك هاتووه‌ وه‌ سه‌لماندویه‌تی و ته‌واو.هه‌لبه‌ت ئه‌مه‌ بۆچونی منیش بوو.. خه‌تای خۆم پاشان مامۆستاكانم بوو كه‌ له‌جوانی ئه‌م بیردۆزه‌ ئاگاداریان نه‌كردمه‌وه‌،پێیان نه‌ووتم كه‌ له‌شكرێك له‌ بیركاریزان له‌ پشت سه‌لماندنی ئه‌م تاقه‌ بیردۆزه‌وه‌ بوون. هه‌ڵبه‌ت خۆشم كه‌سێكی فزوڵ نه‌بووم گه‌ر نا سه‌رچاوه‌ زۆره‌..ئیته‌رنێت هه‌یه‌ بڕۆ بگه‌رێ ده‌شتێك زانیاریت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌ستده‌كه‌وێت به‌س ئاسانتر وایه‌ بیخه‌ینه‌ سه‌ر ملی مامۆستای داماو.

هه‌ڵبه‌ت مامۆستایش چاو له‌ قوتابیه‌كانی ده‌كات، له‌بیرمه‌ مامۆستایه‌ك ده‌رسی به‌ سێ مه‌رحه‌له‌ ده‌وت ، یه‌ك و سێ و چوار… هه‌موو جارێك ده‌یوت كه‌ ده‌چمه‌ سه‌ر پۆلی یه‌كه‌كان ترسێك له‌دڵمه‌ چونكه‌ زۆر بزێون و فزولن و زیره‌كن و پرسیار ده‌كه‌ن. هه‌میشه‌ ته‌له‌به‌ هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا ئاستی خۆی پێشبخات، پێچه‌وانه‌كه‌یشی راسته‌.ته‌له‌به‌ گه‌ر جه‌ماعه‌تی ئه‌شهه‌دووبیلابێت، پۆل ده‌بیته‌ نوێژی جه‌ماعه‌ت ته‌له‌به‌ له‌دوای مامۆستا شت ده‌لێنه‌وه‌ له‌گه‌ل سه‌لامون عه‌له‌كوم (جه‌ره‌س یان ته‌واوبوونی ده‌رس) كه‌س ئاگای له‌ دین ( له‌ده‌رس) نامێنێت. مه‌به‌ستم من كه‌سێكم نوێژ ده‌كه‌م وه‌ ده‌چمه‌ جه‌ماعه‌تیش بۆیه‌ هه‌له‌ حالی مه‌به‌، پۆل ده‌بیت ئاكتیڤ بیت، ده‌بیت ته‌له‌به‌ پرسیار بكات وه‌ داینامیكیه‌تێك ببه‌خشێته‌ پۆله‌كه‌، پرسیاری منداڵانه‌ بكه‌ موهیم له‌شوێنی خۆت وه‌كو كه‌روولال دامه‌نیشه‌ خۆ له‌ ئیبتیدائی دانه‌نیشتووی ( هه‌ڵبه‌ت قوتابی بنه‌ره‌تی زۆر بزێوترن له‌ ته‌له‌به‌ی زانكۆ).

باچیتر گله‌یی له‌ مامۆستا نه‌كه‌ین.. با تۆ ببیته‌ نموونه‌ بۆ مامۆستاكه‌ت.. با تۆ هه‌موو رۆژێك بابه‌تی نوێ و زانیاری به‌سودی بیركاری ببه‌یته‌ ناو پۆل.. هه‌ڵبه‌ته‌ ده‌زانم خه‌ریكی به‌س به‌رده‌وام به‌..

ئه‌و بیردۆزه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌رچی بیركاریزانی به‌ناوبانگ هه‌یه‌ خه‌ریكی بوون ( لیبینز،ئۆیله‌ر،برنۆلی، لاپلاس و زۆری دیكه‌یش)، هه‌ر یه‌كیكیان ده‌هاتن و ده‌یانووت ئه‌وه‌ سه‌لماندمان به‌لام له‌راستیدا هی هه‌موویان كه‌مووكورتی تیادابوو، تا له‌كۆتاییدا گاوس هات و توانی سه‌لماندی دروست بخاته‌ به‌رده‌ست هه‌ڵبه‌ت به‌ سودوه‌رگرتن له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كانی ئه‌وانه‌ی پێشخۆی.

gauss

كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م

Advertisements

4 thoughts on “نامه‌یه‌ك بۆ هاورێكه‌م له‌ به‌شی بیركاری!

  1. ده‌ستان خۆش بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌ ستێکی نایابه‌ ئێمه‌ زۆر پێویستمان به‌وه‌یه‌ ڕوو بکه‌ینه‌ زانسته‌کان و له‌ دونیای سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ شکستخواردووه‌کان دوور بکه‌وینه‌وه‌…سه‌رکه‌وتوو بن…به‌رده‌وم بن

    لایک

  2. زۆر سوپاسى به‌رێزتان ئه‌كه‌م نوسینه‌كه‌ت به‌راستى كارى تێكردم من وه‌ك مامۆستایه‌كى بیركارى قۆناغى بنه‌ره‌تى وه‌ وه‌ك قوتابیه‌كى كۆلیژ به‌شى بیركارى هیوام وایه‌ هه‌وله‌كانتان زیاتر بكه‌ن بۆ خزمه‌تى وولات دڵنیاتان ئه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ى ئیوه‌ گرتوتانه‌ته‌ ده‌ست وه‌ك چه‌ك گرتنه‌ده‌ست وایه‌ كه‌ پاریزگارى له‌ولات بكه‌ى هیده‌ لاى من پیرۆزه‌ سوپاس بو یه‌كه‌یه‌كه‌ت به‌هیواى بابه‌تى زیاتر

    لایک

  3. mn la 3lum berkarem زۆر جار له‌گه‌ل هاورێكانم ده‌لیم خه‌ریكه‌ ده‌گریم به‌ده‌ست ئه‌م پرسیاره‌وه‌… به‌لام كه‌ شیكارم كرد یان شیكارت كرد ئه‌و كاته‌ چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌

    har baraste mn zor jar gryaema la dast prsyarakane berkare bas mn bunm law basha ba sarkeshe dazanm

    Liked by 1 person

    • به‌لی ئه‌و چێژه‌ هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌كه‌ی كه‌مه‌ به‌س تامی زۆی هه‌یه‌.سه‌باره‌ت به‌ گریان له‌گه‌ڵتدام زۆجار باشتره‌ به‌راستی بگریت نه‌وه‌ك له‌ ناخه‌وه‌ بگریت چونكه‌ به‌راستیه‌كه‌ خه‌مه‌كه‌ت له‌ كۆڵ ده‌كاته‌وه‌… به‌لام گریانی بیركاریش تامی خۆی هه‌یه‌ دووباره‌. سوپاس بۆ كومینته‌كانت.

      لایک

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s