ژماره‌ی خۆبه‌ش و ته‌شفیر

یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی مامۆستای بیركاری له‌ قوتابخانه‌و زانكۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نازانن ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌یڵێنه‌وه‌ له‌ چ شوێنێكی ژیانی ڕۆژانه‌دا به‌كارده‌هێنرێت وه‌ زۆرجار كه‌ ده‌پرسیت لێیان وه‌لامیان ئه‌وه‌ ده‌بیت كه‌ له‌ خوێندنی داهاتوودا ده‌زانیت، به‌لام كه‌ ده‌چیته‌ زانكۆ توشی هه‌مان كێشه‌ ده‌بیت له‌وێش كه‌م مامۆستا هه‌یه‌ كه‌ بزانێت به‌ شێوه‌یه‌كی ورد ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌خوێێنرێت سودی چیه‌.ئه‌مه‌یش وا له‌ زۆر قوتابی ده‌كات كه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی له‌ گرنگی و جوانی بیركاری نه‌بینیت، وه‌ خوێندنی بیركاری به‌ شتێكی بێهوده‌ و  پووچی ببینیت، یان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌دیبێكی گه‌وره‌ی جیهانی ده‌ڵیت بیركاری بۆ ئه‌وه‌ داهێنراوه‌ تا مرۆڤی پێبه‌دبه‌خت بكرێت.

له‌ خواره‌وه‌ نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی بیركاری باس ده‌كه‌ین كه‌ ده‌كرێت مامۆستا هه‌ر له‌ قۆناغه‌كانی بنه‌ره‌تیه‌وه‌ به‌ قوتابیه‌كانی بڵێت كه‌ سوودی ئه‌و جۆره‌ ژمارانه‌ چیه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌ له‌رووی ته‌كنیكیه‌وه‌ پێویستی به‌ پۆستێكی درێژ هه‌یه‌ به‌لام من ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی باسده‌كه‌م كه‌ خزمه‌ت به‌ ئامانجی پۆسته‌كه ده‌كات.

بۆ نموونه‌، ژماره‌ی خۆبه‌ش ( ئه‌و ژماره‌ ته‌واوه‌ موجه‌به‌ی كه‌  گه‌وره‌تره‌ له‌ 1 وه‌ ته‌نها به‌سه‌ر یه‌ك و خۆیدا دابه‌شده‌بێت بۆ نموونه‌ ١٣،٥،٢) كه‌ له‌ پۆلی سێی بنه‌ره‌تیه‌وه‌ ده‌خوێنرێت تاوه‌كو زانكۆ… له‌ زانكۆیش له‌ وانه‌كانی جه‌بر و تیۆری ژماره‌ ده‌خوێنرێت به‌لام كه‌س نالێت سودی ئه‌م ژماره‌ به‌سته‌زمانه‌ چیه‌؟

ژماره‌ی خۆبه‌ش به‌ردی بناغه‌ی ئاسایشی ئه‌نته‌رنێت و سیسته‌می به‌یه‌كگه‌یاندنه‌. بانكه‌كان، ده‌زگاكانی ئاسایش،كۆمپانیاكانی مۆبایل،كۆمپانیا سه‌ربازیه‌كان زۆربه‌یان پشتیان به‌م ژماره‌یه‌ به‌ستووه‌.. گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه‌ نه‌بیت ژیانی ملیۆنان كه‌س ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ! له‌ دونیای مودێرندا، سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان ته‌شفیرده‌كرێت تاوه‌كو نه‌كه‌وێته‌ ده‌ستی خراپ یان له‌به‌ر خسووسیه‌تی تاكه‌كان یان كۆمپانیاكان كه‌ نه‌توانیت ئه‌و زانیاریانه‌ بخوێنێته‌وه‌ بۆ نموونه‌ نابیت كه‌س بتوانێت پاسوه‌ردی بانكه‌كه‌ت بزانێت چونكه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌كاونته‌كه‌ت خاڵی ده‌كات له‌ پاره‌ . ئه‌م ته‌شفیری زانیاریه‌ش له‌رێگای بیركاریه‌وه‌ ده‌كرێت وه‌ ئه‌و لقه‌ی بیركاری كه‌ كاری به‌سه‌ر ته‌شفیره‌وه‌ هه‌یه‌ ناوی كریپتۆلۆجیه‌ (cryptogrlogy) وه‌ ده‌بیت ئه‌وه‌یش بزانیت كه‌ ئه‌م لقه‌ی بیركاری ئه‌ندازیاره‌كان و ئه‌وانه‌ی كاریان به‌سه‌ر زانستی كۆمپیوته‌ریشه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌یخوێنن و لیی ده‌كۆڵنه‌وه‌، یه‌كێك له‌و رێگا به‌ناوبانگانه‌ی كه‌ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكانه‌وه‌ به‌كاریده‌هێنین بۆ ته‌شفیركردن ناوی RSA یه‌.

RSA رێگایه‌كی ته‌شفیركردنه‌ كه‌ راسته‌وخۆ پشت به‌ ژماره‌ی خۆبه‌ش ده‌به‌ستێت. وه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ هێزێك نیه‌ بتوانیت ته‌شفیری نامه‌یه‌ك بشكێنێت گه‌ر هاتوو به‌رێگای RSA كرا بوو… له‌وانه‌یه‌ بپرسیت بڵیت ووشه‌ی  RSA  له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌؟ ئه‌م ووشه‌یه‌ پیتی یه‌كه‌می  داو-ناوی سێ زانایه‌ به‌ناوه‌كانی  (Ron Rivest, Adi Shamir and Leonard Adleman) كه‌ ئه‌م رێگایه‌یان له‌ 1977 داناوه‌. وه‌ تاوه‌كو سالی 1997 ته‌نها ده‌وڵه‌ت بۆی هه‌بوو ئه‌م رێگایه‌ به‌كاربهێنت، وه‌ دوای ساڵی  1997 رێگه‌ به‌ كۆمپانیا و كه‌سه‌كان درا ئه‌وانیش به‌كاریبهێنین. تا هه‌نووكه‌ هیچ ته‌كنه‌لۆجیایه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه‌ بۆ شكاندنی ئه‌و نامه‌نه‌ی كه‌ به‌رێگای RSA  ته‌شفیر ده‌كرێت. هه‌ڵبه‌ت گه‌ر هه‌وڵماندا به‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدان ته‌شفیری نامه‌یه‌ك بشكێنین ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ پێویستمان به‌ هه‌زاره‌ها یان ملیۆنان ساڵ هه‌بیت بۆ شكاندنی نامه‌یه‌ك كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ پراكتیكی نیه‌، به‌مانایه‌كی تر كۆمپۆته‌ری ئێستا ته‌نها ده‌توانیت له‌رێگه‌ی ته‌كنیكێكه‌وه‌ ته‌شفیره‌كه‌ بشكێنین كه‌ ناوی هێزی-كۆێرانه‌یه‌ یان پێشی ده‌وترێت گه‌ڕانی پرۆكێنه‌ر بۆ كلیل مه‌به‌ست له‌م ڕێگایه‌ ده‌بیت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان تاقیبكه‌یته‌وه‌ تاوه‌كو وه‌لامی ڕاستت ده‌ستده‌كه‌وێت بۆ نموونه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ من گه‌ر هاتوو له‌ناو چه‌ند ژوورێكی جیاوازدا توپێكم شاردبیته‌وه‌ ئه‌وا گه‌ر تۆ هاتیت و یه‌ك به‌یه‌ك ژووره‌كان گه‌رایت تاوه‌كو تۆپه‌كه‌ بدۆزیته‌وه‌ ئه‌وه‌ تۆ ته‌كنیكی هێزی-كۆێرانه‌ت به‌كارهێناوه‌.. بۆیه‌ ناكرێت هیچ شتێك له‌ بیكاری به‌ چاوێكی كه‌م ته‌ماشا بكه‌یت هه‌رچه‌نده‌ ساده‌یش بێت.به‌بۆچون من هه‌ركه‌سێك نه‌توانێت ئه‌م جوانیانه‌ی بیركاری به‌ قوتابیه‌كانی بڵێت شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ به‌ ستایلی وانه‌ووتنه‌وه‌ی خۆیدا بچێته‌وه‌،بردنه‌ ژووره‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ زانیاریانه‌ بۆ ناوپۆل وا له‌ قوتابی ده‌كات زیاتر خولیای هه‌بیت بۆ بیركاری و هانی ئه‌و قوتابیانه‌ش ئه‌دات كه‌ باشنین كه‌ به‌بۆچونیاندا بچونه‌وه‌ به‌وه‌ی بیركاری وانه‌یه‌كه‌ی بێزاركه‌ره‌.

Adi Shamir
Adi Shamir

كورته‌ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر RSA:- بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت نامه‌یه‌ك بخوێنیته‌وه‌ كه‌ به‌رێگای  RSA  ته‌شفیركرابێت، ده‌بیت بتوانیت ژماره‌یه‌ك شیته‌ڵبكه‌یت بۆ كۆلكه‌كانی ( مه‌به‌ست ته‌نها كۆلكه‌ خۆبه‌شه‌كان). ئه‌و ژماره‌یه‌ش پێی ده‌وترێت كلیلی-ئاشكرا(public-key). كلیلی-ئاشكرا له‌ RSA بریتیه‌ له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ كه‌ له‌ئه‌نجامدانی دوو ژماره‌ی گه‌وره‌ی خۆبه‌شه‌وه‌ دروست بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌ به‌رێگای RSA ته‌شفیركراوه‌ بشكێنیت ته‌نها پێویستیت به‌ شیته‌ڵكردنی ئه‌و ژماره‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ بۆ دوو ژماره‌ی خۆبه‌ش. وه‌ كلیكی-ئاشكرا وه‌كو له‌ناوه‌كه‌یه‌وه‌ دیاره‌ نهێنی نیه‌،به‌لكۆ هه‌موو كه‌س ده‌یبینیت. بۆ نموونه‌. من نامه‌یه‌كی نهێنی ده‌نێرم بۆ ئه‌حۆل، وه‌ كلیكی-ئاشكراكه‌ی نێوانمان ده‌كاته‌ 10، وه‌ دیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت نامه‌كه‌ی نێوان من و ئه‌حۆل بخوێنیته‌وه پێویستیت به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ 10 شیته‌ڵبكه‌یت بۆ دوو ژماره‌ی خۆبه‌ش كه‌ ئه‌نجامی لێكدانیان بكاته‌ 10.. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ ئاسانه‌ بۆ ژماره‌ 10 كه‌ دیاره‌ ئه‌نجامی لێكدانی 5,2 ده‌كاته‌ 10 . وه‌ نامه‌كه‌ی من زۆر به‌ ئاسانی ده‌خوێنیته‌وه‌ كه‌ نووسره‌وه‌ { ئه‌حۆل چۆنیت برا!}. به‌لام بوه‌سته‌.. خۆئه‌م نامه‌یه‌ نێوان من و ئه‌حۆل كه‌ ته‌شفیركراوه‌ ئاڵۆز نیه‌ بۆیه‌ توانیت بیشكێنیت . به‌هێزترین كلیلی-ئاشكرا كه‌ تاوه‌كو ئێستا شكێنرابیت ناوی RSA-768 كه‌ له‌ساڵی 2009 پاش چه‌ند ساڵێك له‌ هه‌وڵدان توانرا بشكێنریت هه‌ڵبه‌ت له‌لایه‌ن به‌ناوبانگترین زاناكای تیۆری ژماره‌، له‌ خواره‌وه‌ ژماره‌كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌نووسم كه‌ توانرا بشكێنرێت:-

RSA-768 = 12301866845301177551304949583849627207728535695953347921973224521517264005
          07263657518745202199786469389956474942774063845925192557326303453731548268
          50791702612214291346167042921431160222124047927473779408066535141959745985
          6902143413

ئه‌مه‌یش  پاش شكاندن شیته‌ڵ ده‌بیت بۆ ئه‌م دوو ژماره‌ خۆبه‌شه‌:

RSA-768 = 33478071698956898786044169848212690817704794983713768568912431388982883793
          878002287614711652531743087737814467999489
        × 36746043666799590428244633799627952632279158164343087642676032283815739666
          511279233373417143396810270092798736308917

به‌لام نابیت ئه‌وه‌ت له‌بیربچێت خۆ ده‌زگاكانی ئاسایش و كۆمپانیاكانی به‌یه‌كگه‌یاندن ناچن ژماره‌یه‌كی بچووكی وا به‌كاربهێنین.به‌ڵكو ئه‌و ژمارانه‌ی به‌كاریده‌هێن تیایاندا هه‌یه‌ له‌چه‌ند هه‌زارێك گه‌وره‌تره‌،واته‌ له‌وانه‌یه‌ تا داهاتوویه‌كی نادیار كه‌س ناتوانیت بیشكێنیت. هه‌ڵبه‌ت له‌رووی تیۆریه‌وه‌ شكاندنی ئه‌م ژمارانه‌ زه‌حمه‌ت نیه‌، به‌لكو له‌ مێژه‌ ئه‌لگۆرزمی-شۆر دانراوه‌ كه‌ ده‌توانیت هه‌موو ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ڕووی تیۆریه‌وه‌ بشكێنێت،به‌لام كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كۆمپیوته‌ری گونجاو له‌به‌رده‌ست نیه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، دیاره‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌ كۆمپیوته‌ری كوانته‌مه‌ كه‌ زۆر به‌هێزه‌ له‌ كرداری ئه‌ژماركردندا وه‌ گه‌ر توانرا كۆمپیته‌ری كوانته‌می به‌هێز دروست بكرێت ئه‌وا له‌ چاو تروكاندێكدا ئه‌م ته‌شفیره‌ ده‌شكێنرێت. به‌لام تاوه‌كو هه‌نووكه‌ كۆمپیته‌ری كوانته‌م هه‌نگاوی زۆر بچووكی ناوه‌،بۆیه‌ بڕواناكه‌م له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ببینین ته‌شفیركردن به‌ رێگای RSA هاكبكرێت

تێبینی:-

بابه‌تی ته‌شفیر له‌ هه‌نده‌سه‌ی كه‌ره‌با،زانستی كۆمپیته‌ر( هه‌نده‌سه‌ی كۆمپیوته‌ر) له‌گه‌ل بیركاری ده‌خوێنرێت. له‌ كوردستاندا هیچ پسپۆریه‌كی ته‌شفیر یان كریپتۆلۆجی نیه‌ ( دڵنیانیم به‌س نه‌م بیستووه‌ هه‌بیت). زاستی ته‌شفیر له‌م سالانه‌ی دواییدا ته‌كانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، وه‌ زۆر وه‌لات ئێستا له‌جیاتی ژماره‌ی خۆبه‌ش كه‌ سه‌ر به‌ تیۆری ژماره‌یه‌ ، شتێكی تر به‌كارده‌هێنین كه‌ ناوی  چه‌ماوه‌ی هێلكه‌ییه‌ كه‌سه‌ر با لقی هه‌نده‌سه‌ی جه‌بریه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زه‌حمه‌ترین به‌شه‌كانی بیركاری كه‌ له‌ كوردستان ته‌له‌به‌ی ماسته‌ر و دكتۆرایش نایخوێنن.

. سه‌رچاوه‌:- ویكیپیدیا

Advertisements

One thought on “ژماره‌ی خۆبه‌ش و ته‌شفیر

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s