یه‌كبه‌دوای یه‌كی فیبانۆشی

یه‌كبه‌دوای یه‌كی فیبانۆشی (fibonacci sequence) بریتیه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ك له‌ ژماره‌ كه‌ هه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌م زنجیره‌یه‌ ده‌كاته‌ كۆی دوو ژماره‌كه‌ی پێشخۆی.. له‌خواره‌وه‌ ده‌یه‌كه‌مین دانه‌كانی ئه‌م یه‌كله‌دوای یه‌كه‌ ده‌نووسین:-

1, 1, 2, 3, 5, 8, 13, 21, 34,55, …

گه‌ر تێبینی بكه‌یت 2=1+1, وه‌ 3=2+1 وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ دۆزنیه‌وه‌ی دانه‌ی  n هه‌می فیبانۆشی ئه‌م یاسایه‌ به‌كارده‌هێنین كه‌ له‌ پێناسه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌:-

x_n=x_{n-1}+x_{n-2} كاتێك كه‌ n>1

له‌خواره‌وه‌ كۆمه‌لیكی زیاتری ئه‌م زنجیره‌یه‌ ده‌نووسین:-

1, 1, 2, 3, 5, 8, 13, 21, 34, 55, 89, 144, 233, 377, 610, 987, 1597, 2584, 4181, 6765, 10946, 17711, 28657, 46368, 75025, 121393, 196418, 317811, …

بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت بزانن كه‌ فیبانۆشی له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌؟ ئه‌وه‌ ناوی زانایه‌كی ئیتالیا كه‌ له‌ ساله‌كانی ١١٧٠ بۆ ١٢٥٠ دا ژیاوه‌، به‌لام زۆر كه‌س ده‌لیت كه‌ فیبانۆشی یه‌كه‌م كه‌س نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌م یه‌كبه‌دوایه‌كه‌ی داهێناوه‌، به‌لكۆ پێشتر هیندیه‌كان به‌كاریانهێناوه‌.

یه‌كبه‌دوای یه‌كی فیبانۆشی و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌

په‌یوه‌دیه‌كی پته‌و هه‌یه‌ له‌نێوان ژماره‌ی ئه‌و هێڵانه‌ی ده‌نكه‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ كه‌ بۆ لای چه‌پ یان بۆ لای ڕاسته‌وه‌ن له‌گه‌ل یه‌كبه‌دوای یه‌كی فیبانۆشی، بۆ نموونه‌ وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌. ژماره‌ی ئه‌و هێڵانه‌ی گوڵه‌به‌رۆژه‌كه‌ كه‌ ئاڕاسته‌كه‌یان بۆ لای ڕاسته‌ ده‌كاته‌ 34..وه‌ بۆ لای چه‌پ ده‌كاته‌ 21..  وه‌ گه‌ر ته‌ماشای یه‌كبه‌دوای یه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ بكه‌یت  ده‌بینیت كه‌ ئه‌م دوو ژماره‌یه‌  ٣٤،٢١ له‌ناو یه‌كبه‌دوایه‌كی فیبۆناشین ( وه‌ به‌دوای كه‌تریشدا دێن).

گوله‌به‌رۆژه‌و فیبانۆشی
گوله‌به‌رۆژه‌و فیبانۆشی

ئه‌م جاره‌ كه‌ چویته‌ سه‌یران و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ت بینیت، بیرێكیش له‌ یه‌كبه‌دوای یه‌كی فیبانۆشی بكه‌ره‌وه‌، وه‌ له‌خۆت بپرسه‌ ده‌بێت چ دیارده‌یه‌كی تری سروشتی هه‌مان ژماره‌كانی فیبانۆشی له‌ناودا هه‌بێت !

سه‌رچاوه‌:-

  1. http://britton.disted.camosun.bc.ca/fibslide/fib31.gif
  2. https://www.mathsisfun.com/numbers/fibonacci-sequence.html
Advertisements

2 thoughts on “یه‌كبه‌دوای یه‌كی فیبانۆشی

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s