ئایا تۆ زیره‌كتریت له‌ قوتابیه‌كی پۆلی 9 سه‌نگافوره‌؟

وه‌لاتی سه‌نگافوره‌ یه‌كێكه‌ له‌و وه‌ڵاتانه‌ی كه‌ قوتابیه‌كانی ئاستێكی به‌رزیان هه‌یه‌ له‌ بیركاری وه‌ هه‌میشه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی PISA له‌ وه‌لاته‌ پێشه‌نگه‌كانن، دوای خوێندنه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ی خواره‌وه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئاستی قوتابیه‌كانیان چه‌ند به‌رزه‌ به‌به‌راوه‌رد له‌گه‌ل قوتابی وه‌ڵاتانی تردا.

ئه‌م پرسیاره‌ی له‌خواره‌وه‌ باسكراوه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێتدا به‌ناوی (   Cheryl Birthday) ناسراوه‌ سه‌رجه‌م گۆڤاره‌ جیهانیه‌كان باسیانكردووه‌ له‌وانه‌

 نیۆرك-تایمز،واشنتنپۆست،یاهۆ،گاردیان،BBC،Telegraph،Cnn,وه‌ زۆرێكی تریش…

وه‌ ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاكێشه‌ ئه‌م پرسیاره‌ بۆ قوتابی ته‌مه‌ن 15-16 هاتووه‌ته‌وه‌ یانی قوتابی پۆلی 9-11. وه‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 40 ئه‌وانه‌ی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان كردووه‌ زانیویانه‌.

پرسیاره‌كه‌ ده‌ڵێت:-

كارزان و شنۆ تازه‌ بوو بوونه‌ هاوڕێی تارا، كارزان له‌ تارا ی پرسی {به‌رواری له‌دایكبوونت چ ڕۆژێكه‌؟}.

تارا دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوون ووتی { من ڕۆژی له‌دایكبوونت پێناڵێم،به‌لام چه‌ند ئاماژه‌یه‌كت ئه‌ده‌مێ له‌سه‌ری}. تارا هه‌ڵستا به‌نووسینی لیستێك له‌ به‌روار كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

May 15, May 16, May 19

June 17, June 18

July 14, July 16

August 14, August 15, August 17

تارا ووتی { به‌رواری له‌داكبوونی من یه‌كێكه‌ له‌م ڕۆژانه‌ی سه‌ره‌وه‌}.دواتر تارا و به‌ گوێی كارزانی چرپاندو مانگی له‌دایكبوونی پێووت پاشانیش به‌ گوێی شنۆ ی چرپاند و ڕۆژه‌كه‌ی پێووت. دواتر تارا له‌ كارزانی پرسی كه‌ ئایا ئێستا ڕۆژی له‌دایكوونه‌كه‌{مانگ+ڕۆژه‌كه‌} ده‌زانی وه‌ كارزان وه‌لامی دایه‌وه‌:

كارزان:من به‌رواری له‌دایكبوونت نازانم،به‌لام له‌وه‌یش دڵنیام كه‌ شنۆیش به‌رواره‌كه‌ نازانێت!.

شنۆ:پێش ئه‌وه‌ی كارزان قسه‌ بكات نه‌مده‌زانی به‌ته‌واوه‌تی به‌رواره‌كه‌ كه‌یه‌، به‌لام دوای قسه‌كه‌ی كارزان ئێستا ده‌زانم كه‌یه‌ به‌رواره‌كه‌.

كارزان: منیش ئێستا ده‌زانم كه‌یه‌ به‌رواری له‌دایبكبوونه‌كه‌!

پرسیار: ئایا به‌رواره‌كه‌ كامه‌یه‌ وه‌ چۆن زانیویانه‌؟

وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:-math3-superJumbo-v2

یه‌كه‌مجار كارزان ده‌ڵێت دڵنیام له‌وه‌ی شنۆ وه‌لامه‌كه‌ نازانێت، دیاره‌ ته‌نها له‌ دوو حاله‌تدا شنۆ وه‌لامه‌كه‌ ده‌زانێت ئه‌ویش گه‌رهاتوو یه‌كێك له‌ ڕۆژه‌كانی 18 یان 19 پێووترابیت، وه‌ دیاریشه‌ ئه‌و دوو ڕۆژه‌ له‌ مانگه‌كانی June وه‌ May دایه‌، كه‌واته‌ یان مانگی July یان مانگی August   به‌ كارزان وتراوه‌.

ئێستا ته‌نها ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ ماونه‌ته‌وه‌:-

July 14, July 16

August 14, August 15, August 17

شنۆ ده‌ڵێت من وه‌لامی راست ده‌زانم، كه‌واته‌ نابیت ڕۆژی 14  به‌ شنۆ ووترابیت چونكه‌ دوو دانه‌ 14 مان هه‌یه‌ وه‌ ئه‌و كاته‌ شنۆ ناتوانێت بڕیار بدات كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ :

 July 16

August 15, August 17

هیچ كام له‌ 15,17 به‌شنۆ نه‌وتراوه‌، چونكه‌ گه‌ر هاتوو هه‌ریه‌كێك له‌م دووانه‌ به‌ شنۆ ووترابیت ئه‌وا كارزان ناتوانیت بڵێ { منیش ئێستا ده‌زانم كه‌یه‌ به‌رواری له‌دایبكبوونه‌كه‌!} چونكه‌ له‌و كاته‌دا دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه‌، به‌لام چونكه‌ كارزان مانگه‌كه‌ی پێووتراوه‌ كه‌ ئه‌ویش July وه‌ دیاریشه‌ یه‌ك ئه‌گه‌رمان ماوه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ ، كه‌واته‌ وه‌لامی راست بریتیه‌ له‌ :

 July 16

تێبینی:-

ئه‌م پرسیاره‌ لۆجیكه‌،لۆجیكیش به‌شێكی گه‌وره‌ی بیركاریه‌،له‌م پرسیاره‌ ته‌نها پێویستیت به‌وه‌یه‌ بتوانیت وه‌لامی هه‌ریه‌ك له‌ شنۆ و له‌گه‌ل كارزان به‌ به‌رواره‌كه‌ ببه‌ستیه‌ته‌وه‌.. وه‌ هه‌ولبده‌یت كه‌ ئه‌گه‌ره‌كان كه‌متربكه‌یته‌وه‌ له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكدا، له‌م پرسیاره‌ ده‌بیت گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی بكه‌یت كه‌ ئایا چی ده‌بیت گه‌ر به‌رواره‌كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ بیت، دیاره‌ ئه‌مه‌ له‌ بیركاری پێی ده‌وترێت دژیه‌ك.

گه‌ر نه‌توانی ئه‌م پرسیاره‌ شیكاربكه‌یت ئه‌وا مانای ئه‌وه‌ی نیه‌ تۆ له‌بیركاری خراپ بیت، ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ زیاتر مه‌هاران، وه‌ ده‌بیت پێشتر له‌سه‌ر پرسیاری له‌م شێوه‌یه‌ راهاتبیت . بۆیه‌ دڵنیام جارێكی تری گه‌ر پرسیاری له‌م جۆره‌ت لێبكه‌ن ئه‌وه‌ ده‌بیت قسه‌ی خۆت هه‌بێت له‌سه‌ری!

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s