هه‌ڵی كار بۆ ده‌رچووانی بیركاری له‌ كوردستان

سالانه‌ به‌نزیكه‌یی له‌ نێوان 150-200 قووتابی زانكۆ له‌ به‌شه‌كانی بیركاری ( په‌روه‌رده ،په‌روه‌رده‌ی بنیات، زانست) زانكۆ به‌جێده‌هێلین و یه‌كه‌م كاریان گه‌ران ده‌بێت به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاردا. دۆزینه‌وه‌ی كار له‌ وه‌لاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا و وه‌لاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بگره‌ وه‌لاته‌ تازه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌كو مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا بۆ ده‌رچوانی بیركاری ئاسانه‌ یان باشتره‌ بڵێن چانسی دۆزینه‌وه‌ی كارێك كه‌ له‌گه‌ل بیركاریدا بگونجێت زۆره‌ چ له‌ سلكی تایبه‌ت یان گشتی، بۆ نموونه‌ له‌ وه‌لاتێكی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ند سالێكه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌رچوانی بیركاری پله‌كانی یه‌كه‌می باشترین پیشه‌یان داگیركردووه‌ چ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ یان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌خۆ. له‌كورستان كه‌ سیسته‌می ئابووری كامڵ و جێگیر نیه‌ دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ ده‌رچووانی بیركاری زه‌حمه‌ت و بێ گرێوگۆڵ نیه‌، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پۆسته‌وه‌ ده‌مانه‌وێت تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردن و چانسانه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رچووانی ئه‌م به‌شانه‌دا هه‌یه‌.

  1. ئه‌كادیمیا: مه‌به‌ست له‌ ئه‌كادیمییا لێره‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانه‌، كه‌ سالانه‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ده‌رچووانی به‌شه‌كانی بیركاری وه‌رده‌گرێت، كه‌ رێژه‌كه‌ له‌ نزیكه‌ی سه‌دا 5 دایه‌. واته‌ له‌نزیكه‌ی 150-200 قوتابی ته‌نها كه‌متر له‌ 20 قوتابی له‌ ناو زانكۆ وه‌رده‌گیڕێنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ وه‌رده‌گێرێنه‌وه‌ ئه‌و قوتابیانه‌ن كه‌ له‌یه‌كه‌مه‌كانن ئه‌وانیش یه‌كه‌م و دووهه‌م ( هه‌ندێك جار سێهه‌میش) . یاسای عێراقی بێ مه‌رج ئه‌مانه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ ، مه‌به‌ستم له‌مه‌ نه‌خێری حكومه‌تی هه‌رێمه‌ نه‌ سه‌ده‌قه‌یه‌ به‌ڵكو ره‌نج و مادووبوونی ئه‌و چه‌ند سالانه‌ گره‌نتی داوه‌ به‌وه‌رگیرانه‌وه‌یان له‌ زانكۆ و هیچی تر. گه‌ر تۆ له‌ ئه‌وائیله‌كانیت ئه‌وه‌ ئه‌م پۆسته‌ كه‌متر بۆ تۆیه‌ له‌به‌ر دووهۆكار یه‌كه‌م وه‌كو پێشتر باسم كرد تۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی وه‌رده‌گیرێیته‌وه‌ له‌ زانكۆ ( چ دره‌نگ بیت یان زوو) دووهه‌میش ئه‌وائیله‌كان ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ده‌رچووان پێكده‌هێنین كه‌دیاره‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر ٢٠ هه‌موو ده‌رچووان، وه‌ گه‌ریش به‌رێزت له‌ یه‌كه‌مه‌كان نیت وه‌ ده‌ته‌وه‌ێت له زانكۆ وه‌ربگیرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌م پۆسته‌ بۆ تۆ نیه‌!
  2. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: سالانی پێشووتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پشكی شێری به‌رده‌كه‌وت له‌ دامه‌زراندی ده‌رچوانی بیركاری وه‌كو مامۆستا له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی قوتابخانه‌، به‌لام له‌م سالانه‌ی دوایدا ئه‌مه‌یش كێشه‌ی تێكه‌وتووه‌، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قسه‌ ده‌كه‌ین، قوتابی به‌شه‌كانی بیركاری ئه‌و راستییه‌ هه‌میشه‌ له‌به‌رچاوی روونه‌ كه‌ ده‌بێت ببێت به‌ مامۆستا باتایبه‌ت كه‌ چانسی ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌كادیمیا كه‌مبێت ئه‌وا ئه‌و راستیه‌ زیاتر به‌رجسته‌ ده‌بیت، به‌لكو هه‌ندێكیان هه‌ر له‌ قۆناغه‌كانی زانكۆه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك قوتابخانه‌ وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ { من ئه‌مه‌م بینیوه‌ قوتابی زانكۆ له‌ مه‌كته‌بی شه‌وان وانه‌ی ووتوه‌ته‌وه‌} یاخود له‌رێگه‌ی سه‌عیكردن به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانه‌وه‌ زیاتر پیشه‌ی مامۆستای بوون ده‌بێته‌ واقیع. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌كو مامۆستا داتبمه‌زرێنیت ئه‌وا ته‌نها پیویستیت به‌وه‌ هه‌یه‌ بڕوانامه‌ی زانكۆت له‌ بواری بیركاری هه‌بێت( به‌تایبه‌ت په‌روه‌رده‌+ په‌روه‌رده‌ی بنیات) ئه‌مه‌یش واده‌كات قوتابی بیركاری له‌ زانكۆ ته‌نها فكر له‌ به‌ده‌ستهێنانی بروانامه‌ بكاته‌وه‌ چونكه‌ دڵنیایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ تاكه‌ گره‌نتی بوونی به‌ مامۆستای بوونه‌.
  3. قوتابخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت: له‌دوای 2003 هه‌رێمی كوردستان پشكه‌وتنێكی خێرای به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ رووی قوتابخانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌ندێكیان زۆر باشن هه‌ندێكیان مامناوه‌ند وه‌ هه‌ندێكی تریان له‌خوار ئاستی پێویست، بۆ نموونه‌ شوێفات له‌ باشترینه‌كان دواتر قوتابخانه‌كانی ده‌زگای فه‌زاله‌ر كه‌ له‌م سالانه‌ی دوایدا ئاستی زۆر دابه‌زیوه‌ پاشان ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌ لایه‌ن خه‌لكی لایه‌ خۆمانه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌برێت بۆ نموونه‌ قوتابخانه‌كانی باڵا له‌ هه‌وڵێر له‌ نموونه‌ خراپه‌كانن. وه‌رگیران له‌ قوتابخانه‌ باشه‌كانی وه‌كو شوێفات ئاسان نیه‌،گه‌ریش وه‌رگبگرن ئه‌وه‌ ده‌ورێكی راسته‌وخۆت نابێت له‌ ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی بیركاریدا دیاره‌ من له‌سه‌ر شوێفاتی هه‌وڵێر قسه‌ ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قوتابخانانه‌ ببیته‌ مامۆستا ده‌بیت له‌رووی زمانه‌وه‌ توانایه‌كی باشت هه‌بێت وه‌ مه‌رجیش نیه‌ گه‌ر ئه‌وائیل بیت وه‌رگبگرن واته‌ زۆر بڕوانامه‌ به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نیه‌، شوێفات له‌ قوتابخانه‌ داخراوه‌كانه‌ من وه‌كو شه‌خسی بون به‌ مامۆستا له‌م قوتابخانه‌ به‌ باش نازانم له‌به‌ر زۆر هۆكار كه‌ ئه‌م پۆسته‌ جێگای ئه‌وه‌ نیه‌ هێنده‌ هه‌یه‌ من زیاتر له‌ 10  قوتابی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌م هه‌بووه‌ وه‌ زانیاری زۆرم له‌سه‌ر سیسته‌م و پرۆگرامی بیركاری شوێفات هه‌یه‌. فه‌زاڵه‌ر له‌رووی هه‌لسووكه‌ت و شافافیه‌ته‌وه‌ باشترن به‌لام له‌رووی پرۆگرام و دیسیپلینه‌وه‌ له‌دوای قوتابخانه‌ حكومیه‌كانه‌وه‌ن، به‌بۆچونی من بوون به‌ مامۆستا له‌ قوتابخانه‌كانی فه‌زاله‌ر له‌رووی مادی و زمانه‌وه‌ سودی زۆره‌ پاشانیش یانه‌ی بیركاریان هه‌یه‌ وه‌ زۆر قوتابی چالاكم بینیوه‌ له‌م یانه‌یه‌ بیركاری كارده‌كه‌ن وه‌ ده‌كرێت له‌رووی شێوازی وانه‌ووتنه‌وه‌وه‌ سوودمه‌نبیت به‌تایبه‌ت زۆرێك له‌ مامۆستاكان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن ( توركیا) هاتوون. به‌لام ماوه‌یه‌ هه‌ندێك قوتابخانه‌ی نوێ ده‌ركه‌وتون وه‌ بینیوه‌ به‌هۆی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌كانه‌وه‌ كه‌ زیاتر هه‌وڵی راكێشانی زۆرترین قوتابی ده‌كات شتی باشیان لێبه‌دیده‌كرێت، وه‌ هه‌ستم كردووه‌ مامۆستا له‌م قوتابخانانه‌ چالاكترن، بۆ نموونه‌ قوتابخانه‌ی جونیه‌ر له‌ سلێمانی نموونه‌یه‌كی باشه‌.
  4. كۆمپانیا: له‌ كوردستان زۆر كۆمپانیا هه‌ن، به‌داخه‌وه‌ كه‌ باردوخی كوردستان له‌ ئێستادا وایكردووه‌ زۆریان ئیفلیج ببن، به‌لام دڵنیام به‌م نزیكانه‌ ئه‌م دۆخه‌ ده‌گۆرێت، كۆمپانیاكانی كوردستان دوو جۆرن، هه‌ندێكیان پرۆفیشنه‌ڵن بۆ نموونه‌ ئاسیا سیل و كۆره‌ك ، بۆ وه‌رگیران له‌م جیگایانه‌ ده‌بیت كۆمه‌لێك لێهاتووی تایبه‌تت هه‌بیت له‌ بواری كۆمپیوته‌ر و په‌یوه‌ندیدا، سروشتی ئه‌م كۆمپانیایانه‌ پێویستی به‌ مامۆستا نیه‌ ، بۆیه‌ گه‌ر ده‌رچوویه‌كی بیركاری وه‌ربگیرێت ئه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌زانێت یان تواناكانی له‌رووی پرۆگرامی بیركاری زۆر باشه‌ ( مه‌به‌ستم ئۆفیس نیه‌).
  5. كۆمپانیاكانی بواری كۆمپیته‌ر و پرۆگرامسازی: قوتابی به‌شی بیركاری زیاد له‌ ساڵێك وانه‌ی كۆمپیته‌ر ده‌خوێنین، هه‌موو سالێك چه‌ند قوتابیه‌ك هه‌ڵده‌كه‌ون كه‌ له‌ كۆمپیه‌ته‌ردا زۆر باشن وه‌ له‌بیركاریدا باش نین به‌و راده‌یه‌ ( واته‌ مه‌رج نیه‌ قوتابی ئه‌وائیل بن) ئه‌م جۆره‌ قوتابیانه‌ له‌ زانكۆ به‌دبه‌ختن به‌لام له‌ بازار به‌به‌ختن، وه‌ هه‌ر له‌ قۆناغه‌كانی زانكۆوه‌ كاریان له‌ بازار ده‌ستده‌كه‌وێت به‌لام له‌گه‌ڵ ڕۆچونیان له‌گه‌ل كاركردنیان له‌ بازار له‌هه‌مانكاتدا له‌رووی بیركاریه‌وه‌ لاوازتر ده‌بن، من خۆم چه‌ند كه‌سێكم بینوه‌ كه‌ زانكۆیان به‌جێهشتووه‌ یاخود زۆر دوا كه‌وتون. له‌ كوردستان بازاری پرۆگرامسازی گه‌رمه‌، بۆ نموونه‌ دروستكردنی وێبسایت یان دانانی داتابه‌یس،هه‌ندێك كه‌س ده‌ناسام كه‌ بیركاریان ته‌واوكردووه‌ وه‌ له‌ كه‌سه‌ به‌ناوبانگه‌كانی كوردستانن له‌م بواره‌ وه‌ ئه‌و به‌رێزانه‌ وه‌كو ووتم ئه‌وائیل نین، به‌لام خه‌لفیه‌تێكی بیركاریان هه‌یه‌. كه‌متر ده‌رچووی بیركاری گه‌ر هاتوو ئافره‌تبێت چه‌نسی ئه‌مه‌ی هه‌یه‌ كه‌ دیاره‌ زیاتر هۆكاره‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ نه‌ك شتێكی تر، هێشتا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ته‌قه‌بولی ئه‌وه‌ بكات ئافره‌تیش وه‌كو پیاو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك كاربكات، دواتریش زۆرێك له‌ كۆمپانیاكان هێشتا به‌چاویكی غه‌ریزیه‌وه‌ سه‌یری كارمه‌نده‌ ئافره‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو كۆمپانیانه‌ك راست نیه‌ وه‌ جێگا حكومیه‌كانیش به‌ده‌رنین له‌م كێشه‌یه‌.
  6. كۆمپانیا بچووكه‌كان: ژماره‌یه‌كی زۆرتری ده‌رچوانی بیركاری له‌م جێگایانه‌ كارده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كار له‌م جێگایانه‌ پێویستی به‌ توانستێكی كۆمپیوته‌ری كه‌م ده‌بیت و مه‌رجیش نیه‌ زمان ببێته‌ كێشه‌ بۆ وه‌رگرتن، ئه‌م كۆمپانیایانه‌ وه‌كو حه‌لێكی كاتی خراپ نیه‌، به‌لام مانه‌وه‌ وه‌ درێژه‌دان به‌ كاركردن سودێكی ئه‌وتۆی نیه‌، چونكه‌ پله‌كانی كاركردن وه‌ ئاستی موچه‌ له‌م كۆمپانیایانه‌ دیاری كراوه‌ بۆیه‌ پێشكه‌وتن سنورداره‌، من خۆم كارمكردوه‌ له‌م جێگایانه‌ سود و زیانی خۆی هه‌یه‌،كاركردن له‌ بێكاری باشتره‌، به‌لام باشتره‌ هه‌میشه‌ چاوت له‌ دۆزینه‌وه‌ی كارێكی تر بیت گه‌ر هاتوو له‌م كۆمپانیا بچووكانه‌ موچه‌خۆربوویت.
  7. درێژه‌دان به‌خوێندنی بالا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات: مه‌به‌ستم له‌و ده‌رچوانه‌ ئه‌وان نیه‌ كه‌ له‌ یه‌كه‌مه‌كانن وه‌ خوێندنی ماسته‌رو دكتۆراه له‌ وه‌لاته‌كانی بریتانیا و ئه‌مه‌ریكا ته‌واوده‌كه‌م. مه‌به‌ستم ئه‌و ده‌رچوانه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌ن،واته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ نمره‌كانیان كه‌مه‌ { له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت} به‌لام خولیای خوێندنی ماسته‌ریان هه‌یه‌ كه‌ دیاره‌ چانسی وه‌رگیرانیان له‌ ماسته‌ر له‌ زانكۆكانی كوردستان كه‌مه‌ یان هه‌ر نیه‌، بۆیه‌ درێژه‌ به‌خوێندنیان ئه‌ده‌ن له‌ وه‌لاته‌كانی وه‌كو هیند،میسر،توركیا وه‌ ئۆكرانیا وه‌ هه‌ندێكی تر، خوێندی ماسته‌ر له‌م وه‌لاتانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت، به‌لام گه‌ر ده‌رچووی زانكۆ له‌توانایدا هه‌بوو بخوێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌یكات وه‌به‌رهێنانه‌ له‌ داهاتوویدا كه‌ من بۆخۆم پێمباشه‌ به‌مه‌رجێك كه‌ مه‌به‌ستی جیدی له‌ پشت ئه‌م خوێندنه‌وه‌ هه‌بێت نه‌ك ته‌نها كه‌له‌كه‌كردنی بڕوانامه‌بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو چانسه‌ هه‌یه‌ بۆ قوتابی به‌شی بیركاری به‌لام له‌هه‌مانكاتدا به‌شێك ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ بێكارده‌بن، به‌تایبه‌ت له‌م زروفه‌ی ئێستادا كه‌ سه‌رتاپا ئه‌زموونی ئابووری كوردستان ده‌ناڵێنێت… ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌م ده‌رچووه‌ بێكارانه‌ باسبكه‌ین.

  1. ووتنه‌وه‌ی وانه‌ به‌شێوه‌ی موحازه‌ره‌ له‌ قوتابخانه‌كان،ئه‌مه‌ خراپ نیه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌زموونی وانه‌ ووتنه‌وه‌ وه‌ له‌گه‌لیشیدا له‌ڕووی مادیشدا سودمه‌نده‌بیت، ووتنه‌وه‌ی وانه‌ به‌شێوه‌ی موحازه‌ره‌ سودێكی تریشی هه‌یه‌، ئه‌ویش دروستكردنی تۆڕێك له‌ په‌یوه‌ندیه‌ له‌گه‌ل مامۆستا و قوتابی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان له‌ گه‌ل په‌وره‌رده‌دا هه‌یه‌، ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌داهاتوو كارێكی دائیمیت ده‌ستبكه‌وێت زۆربێت،به‌تایبه‌ت له‌ كوردستان كه‌ سیسته‌می دۆزینه‌وه‌ی كار هێشتا له‌ ئاسته‌ سه‌ره‌تاییه‌كه‌یدایه‌ و وه‌ له‌ دۆخه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یدا تێپه‌ڕناكات. من بۆخۆم سودم له‌م په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌ بینیوه‌ بۆ وانه‌ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی تایبه‌ت به‌ قوتابی و دواتریش ووتنه‌وه‌ی وانه‌ له‌ هه‌ندێك قوتابخانه‌ی تایبه‌ت.
  2. بزنس: من گه‌ر ده‌رچووی بیركاریبم وه‌ گه‌ر بێكاربم وه‌ بڕێك سه‌رمایه‌ شك به‌رم ئه‌وه‌ ده‌ستده‌كه‌م به‌ بنیاتنانی بزنسی تایبه‌ت به‌ خۆم. ده‌رچووانی بیركاری به‌حوكمی جۆری خوێندنه‌كه‌یان جۆره‌ لێهاتوویه‌كیان تیادایه‌ كه‌ زۆر سودی هه‌یه‌ بۆ بازار، ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ توانسی پرسیار-شیكاركردن. هه‌موو پرسیارێك كه‌ له‌ زانكۆ خوێندووته‌وه‌ وه‌ توانیوته‌ شیكاری بكه‌یت جۆره‌ توانایه‌كت پێده‌به‌خشێت له‌ بیركردنه‌وه‌دا كه‌ ده‌توانی له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا سودی لێبهێنیت، باشتره‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه‌، قوتابی به‌شی بیركاری به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ساڵێك یان زیاتر ستاتیسكس یاخۆد ئه‌گه‌ره‌كان ده‌خوێنیت، هه‌موومان ده‌زانین ئه‌گه‌ره‌كان زۆر زانیاریمان ئه‌داتی له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه‌، وه‌ هه‌ركارێك بكه‌یت ده‌توانی به‌نزیكه‌یی بیخه‌ملێنت كه‌ ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی رووبدات چه‌نده‌. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی من له‌ هه‌وڵێر دوكانێكی فڕۆشتنی گۆشتی سه‌گ بكه‌مه‌وه‌ وه‌ زه‌ره‌ر بكه‌م زۆره‌ به‌لام بۆ كه‌سێك گه‌ر له‌ سین بیژیت و ئه‌و دوكانه‌ بكاته‌ ئه‌وه‌ به‌تاكید خێر ده‌كات یاخود زه‌ره‌ر ناكات، مه‌به‌ستم له‌م نموونه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌كرێت به‌ووردتر لێكۆلینه‌وه‌ له‌بازاربكه‌یت و كار له‌سه‌ر دروستكردنی بزنسێك تایبه‌ت به‌ خۆت بكه‌یت وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ زۆرێك له‌و شتانه‌ی كه‌ فێریبوویت له‌ زانكۆ له‌سه‌ر بیركاری ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ سودیان لێوه‌ربگرێت.
  3. كارمه‌ندی فڕۆشیاری: ئه‌م ئیشه‌ زۆر ئاسانه‌ به‌ده‌ستهێنانی به‌لام قازانجكردنی زۆر گرانه‌، سه‌ره‌تا باس له‌وه‌ بكه‌م ئه‌م ئیشه‌ چیه‌؟ له‌ كوردستان زۆر كۆمپانیا هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ كۆمپانیای بواری فڕۆشتی ته‌كنه‌لۆجیای ناوپۆل { بۆردی ئه‌لیكترۆنی و شتی له‌و جۆره‌} گه‌ر تۆ له‌گه‌ل ئه‌و شه‌ریكانه‌ قسه‌ بكه‌یت و بكه‌ویته‌ ڕێكه‌وتن كه‌ هه‌ولی فڕۆشتینی به‌رهه‌مه‌كانیان ئه‌ده‌یت به‌رامبه‌ر به‌ ڕێژه‌یه‌ك ئه‌وه‌ كارێكی ئاسانه‌ قه‌ناعه‌تكردن به‌م كۆمپانیایانه‌ { تۆ پێیویستت به‌وه‌ نیه‌ دوكانت هه‌بیت واته‌ گه‌روۆكیت} لایه‌ن گرانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بگه‌ریت و ماڵ به‌ماڵ  و دوكان به‌ دوكان و بازار به‌ بازار قه‌ناعه‌تكردنه‌ به‌خه‌لك كه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی تۆ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌یت سودی هه‌یه‌ بۆیان یاخود پێویستیان پێیه‌تی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ روویه‌كی باشی ده‌وێت وه‌ ئافره‌ت له‌وه‌لاتی ئێمه‌ كه‌متر ئه‌مه‌ی پێده‌كرێت له‌به‌ر لایه‌نه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌ گه‌رنا هیچ عه‌یب له‌م پیشه‌یه‌دا نیه‌ به‌لكو زۆر سه‌رمایه‌دار له‌ جیهاندا سه‌ره‌تا به‌م پیشه‌یه‌ ده‌ستیانپێكردووه‌. له‌وه‌ ده‌چێت بلیت باشه‌ بیركاری چ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه‌ به‌مه‌وه‌، گه‌ر بیرت بێت له‌ زانكۆ كاتێك بیردۆزێك یان راستیه‌ك ده‌سه‌لمێنیت ده‌بیت بتوانیت قه‌ناعه‌ت به‌رابمبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت له‌رووی زانسیته‌وه‌ راسته‌ به‌مانایه‌كی تر ده‌بێت بتوانیت به‌ ئارگیومێنتێكی زانستی قه‌ناعه‌ت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت كه‌ تۆ راستیت، هه‌مان شتیش بۆ ئه‌م پیشه‌یه‌ راسته‌،، ده‌بیت هه‌وڵبده‌یت له‌رێگه‌ی ئارگیۆمێنتێكی لۆجیكیه‌وه‌ قه‌ناعه‌ت به‌ كریاره‌ موسته‌قبه‌لیه‌ بكه‌یت كه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ بۆی پیویسته‌، دیاره‌ لێره‌ لایه‌ سایكۆلۆجیه‌كه‌یش ده‌وه‌ری هه‌یه‌ له‌گه‌ل شێوازی پێشكه‌شكردنی تۆ بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌.

 

تێبینی: له‌م پۆسته‌دا له‌ هه‌ندێك جێگادا ده‌رچوانی په‌روه‌رده‌ و بنیات له‌ پێشتر له‌ ده‌رچوانی ماتماتیك له‌ كۆلێژی زانست هۆكاره‌كه‌یش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان زیاتر له‌سه‌ر بواری په‌روه‌رده‌ مه‌شق ده‌كه‌ن و بابه‌تی علم نه‌فس ده‌خوێنین كه‌ دیاره‌ شتی وا له‌ كۆلیژی زانست نیه‌. بۆیه‌ به‌بۆچونی من ده‌رچووی په‌روه‌رده‌ و بنیات باشترن بۆ مامۆستابوون.

له‌هه‌مانكاتدا، ده‌رچووانی كۆلیژی زانست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ سالیك وانه‌ی كۆمپیته‌ر ده‌خوێنێن و زیاتر گرنگی به‌ به‌لایه‌نی بیركاری ده‌ده‌ن له‌گه‌ل ستاتیسكدا ئه‌وه‌ چانسی وه‌رگیرانیان له‌كۆمپانیا زیاتره‌…

واته‌ من بێلایه‌نم، وه‌ فه‌زلی كه‌س ناده‌م به‌سه‌ كه‌سدا،هیچ ده‌رچوویه‌ك له‌وه‌ی تر باشتر نیه‌ گه‌ر خۆی به‌ تواناو لێهاتووی خۆی نه‌یسله‌مێنیت.

 

Advertisements

2 thoughts on “هه‌ڵی كار بۆ ده‌رچووانی بیركاری له‌ كوردستان

  1. له‌ زانكۆ كاتێك بیردۆزێك یان راستیه‌ك ده‌سه‌لمێنیت ده‌بیت بتوانیت قه‌ناعه‌ت به‌رابمبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت له‌رووی زانسیته‌وه‌ راسته‌ به‌مانایه‌كی تر ده‌بێت بتوانیت به‌ ئارگیومێنتێكی زانستی قه‌ناعه‌ت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت كه‌ تۆ راستیت، هه‌مان شتیش بۆ ئه‌م پیشه‌یه‌ راسته‌،،

    raste am babata katek dasalmet ka ba kar u krdar bkret nak ba qsa

    لایک

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s