ڕێڕه‌وه‌ی مێرووله‌كان

پرسیار:

سێ مێرووله‌مان هه‌یه‌ وه‌ هه‌ر مێرووله‌یه‌ك له‌سه‌ر نوكێكی گۆشه‌یه‌كی سێگۆشه‌یه‌كی سێ لا یه‌كسان وه‌ستاوه‌، كاتێك ده‌ست به‌جوله‌ده‌كه‌ن هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی وه‌ به‌هه‌مان خێرای بۆ لایه‌كی سێگۆشه‌كه‌ ده‌جوڵێن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌ مێرووله‌كان به‌یه‌ك نه‌گه‌ن چه‌نده‌؟

46ants1

وه‌لام:

گه‌ر سه‌رنج بده‌یت ته‌نها له‌و حاله‌ته‌دا مێرووله‌كان به‌یه‌كناگه‌ن كه‌ گه‌رهاتوو هه‌رسێكیان به‌یه‌ك ئاراسته‌ بجوڵێن واته‌ یان به‌ ئاراسته‌ی میلی كاتژمێر یان به‌ ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی میلی كاتژمێر، گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌و سێ مێرووله‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی دووانه‌كه‌ی تر جوولا ئه‌وه‌ به‌ تاكیید دوو مێرووله‌ به‌یه‌كده‌گه‌ن،واته‌ ته‌نها له‌ دوو حاله‌تدا مێرووله‌كان به‌یه‌ك ناگه‌ن، به‌لام گه‌ر سه‌یریكی پرسیاره‌كه‌ بكه‌یت ده‌بینیت هه‌ر مێرووله‌یه‌ك دوو هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رده‌مدایه‌  وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ مێرووله‌مان هه‌یه‌ كه‌واته‌ سه‌رجه‌م  8 هه‌ڵبژاردنمان له‌به‌رده‌مدایه‌ وه‌ دووان له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ به‌یه‌كناگه‌ن.

كه‌واته‌ ئه‌گه‌ری ئێوه‌ی به‌یه‌كنه‌گه‌ن ده‌كاته‌

\frac{2}{8}=0.25

ئاماده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دوورتر بڕۆین له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌،،، ده‌ی له‌گه‌لمبه‌ هاوڕێ…

ئه‌مجاره‌یان ده‌چینه‌ سێ ڕه‌هه‌ندی یاخود 3D, نموونه‌كه‌ی تر له‌ ڕووته‌خت بوو یان له‌ له‌ 2D بۆیه‌ تاڕاده‌یه‌ك ئاسان بوو، ئه‌مجاره‌یان كه‌مێك پشكه‌وتووتره‌، له‌جیاتی سێگۆشه‌، مێرووله‌كان له‌سه‌ر قووچه‌كێك هاتووچۆ ده‌كه‌ن كه‌ بنكه‌ی قوچه‌كه‌كه‌ سێگۆشه‌ییه‌، وه‌ 4 مێرووله‌مان هه‌یه‌ چونكه‌ 4 چوار نوكمان هه‌یه‌،وێنه‌ی قووچه‌كه‌كه‌ له‌ خواره‌وه‌ پیشاندراوه‌:-

ant1-blogSmallInline

هه‌وڵئه‌ده‌ین ئه‌م پرسیاره‌یان به‌ چاو ( یان به‌ ڤیژوه‌ڵی شیكاربكه‌ین) سه‌ره‌تا تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌  هه‌ر مێرووله‌یه‌ك ده‌توانێت به‌ سێ ئاراسته‌ی جیاواز بجوڵێت وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌

ant2-blog480

له‌خواره‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان خراوه‌ته‌ ڕوو، واته‌ هێلی یه‌كه‌م جوله‌ی مێرووله‌ی یه‌كه‌مه‌،ڕێك له‌ژێر هێڵی یه‌كه‌م كه‌ هێلی دووهه‌م هه‌یه‌ ده‌كاته‌ جوله‌ی مێرووله‌ی دووهه‌م به‌م شێوه‌یه‌ تا ده‌كاته‌ هێڵی چواره‌م و جووله‌ی مێرووله‌ی چواره‌م پیشاندراوه‌.

ant3-blog480

له‌وێنه‌كه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ سه‌رجه‌م 81 جۆره‌ ڕێڕه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه‌ ، واته‌ ده‌كرێت به‌ 81 جۆری جیاواز بجوڵێن وه‌ هیچ یه‌كێك له‌م ڕێڕه‌وانه‌ له‌وه‌ی دیكه‌ ناچێت، وه‌ ته‌نها 6 جۆر له‌و ڕاڕه‌وانه‌ به‌یه‌كناگه‌ن، له‌ خواره‌وه‌ ئه‌و ڕاڕه‌وانه‌ی كه‌ به‌یه‌كناگه‌ن به‌ڕه‌نگی سور جیاكراوه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ی دیكه‌, گه‌ر كه‌مێك ووردتر سه‌رنج بده‌یت ئه‌وا ته‌نها له‌و حاله‌تانه‌دا به‌یه‌كناگه‌ن كه‌ لۆپ یاخود جوله‌كه‌یان شێوه‌یه‌كی ئه‌ڵقه‌ی وه‌رده‌گرێت له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی تردا ئه‌لقه‌ی نیه‌ ڕێڕه‌وه‌كان:-

ant4-blog480

ئه‌مه‌یش وێنه‌كه‌ گه‌وره‌ كراوه‌ له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵكێشكردنی جوله‌ی هه‌ر چوار مێرووله‌كه‌ له‌یه‌ك وێنه‌دا

ant5-blog480

واته‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی به‌یه‌كنه‌گه‌ن ده‌كاته‌  \frac{6}{81}=0.0\overline{740} كه‌ دیاره‌ ئه‌گه‌ره‌كه‌ زۆر بچوكه‌، بۆیه‌ به‌یه‌كده‌گه‌ن!

سه‌رچاوه‌:-

  1. http://puzzles.nigelcoldwell.co.uk/fortysix.htm
  2. http://wordplay.blogs.nytimes.com/2014/09/01/ants/?_r=0
Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s