1- ژماره‌كان

 ژماره‌كان له‌ ساده‌ترین شیوه‌یاندا بریتین له‌ ئاوه‌لناو بو شتیك، كه‌ كاریان وه‌سفكردنی چه‌ندایه‌تی شتیكی ژمیردراوه‌، بو نموونه‌ كاتیك ئیمه‌ ده‌لین (سێ كورسی) یاخود ( چوار مه‌ڕ) ئه‌وا راسته‌وخو وه‌سفی كورسی و مه‌رمان كردووه‌ له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه‌، مروڤی سه‌رده‌م به‌شیوه‌یه‌كی غه‌ریزیانه‌ تیگه‌یشتنی هه‌یه‌ بو ژماره‌كان، واته‌ كاتیك به‌ نه‌فه‌ریك ده‌لیت دوو كورسی و نیو یه‌كسه‌ر تیده‌گات هه‌له‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌ ئاخاوتنه‌كه‌تدا. هه‌ربویه‌ ده‌كریت بلین به‌كارهینانی ژماره‌كان له‌جیگای جیاواز مانای جیاواز ده‌به‌خشن.

مروڤی دیرین به‌شیوه‌ی جیاواز ژماره‌ی به‌كارهیناوه‌، وه‌ زوربه‌ی جاره‌كان بۆ هه‌ندیك له‌ ژماره‌ی تایبه‌ت وێنه‌یان وه‌كو سیمبۆل بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌كارهیناوه‌، گوڵی زه‌نبه‌ق له‌ زمانی هیروگلوفی هیمابووه‌ بو ژماره‌ ١٠٠٠ كه‌ زمانی میسریه‌ كونه‌كان بووه‌، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ده‌ربرینی ژماره‌ به‌شیوه‌ی سیمبول له‌رووی ئیستاتیكیه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ به‌لام به‌شیوه‌یه‌كی له‌ڕووی پراكتیكیه‌وه‌ خوازراو یان زۆر په‌سه‌ند نیه‌ به‌مانایه‌كی تر ده‌ست نادات كرداری ئالوزتری له‌گه‌لدا بكریت، هه‌ربویه‌ به‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، ده‌ربڕینی ژماره‌كان گورانكاریان به‌سه‌رداهاتووه‌ و ساده‌تر بوونه‌وه‌. به‌لگه‌یش بو ئه‌م قسه‌یه‌ رومانه‌كان كومه‌لیكی كه‌متر له‌ سیمبولی ساده‌ترین به‌كارهیناوه‌ بۆ ده‌ربرینی ژماره‌ی زور ئالوز. دیاره‌ ئه‌م كاره‌ی رومانه‌كان هیشتا گونجاو نه‌بوو بو ئه‌نجامدانی كرداری بیركاری ئالوزتر بویه‌ دواتری عه‌ره‌به‌كان یاخود باشتر وایه‌ بلین شارستانیه‌تی ئیسلامی بوونه‌‌ هوی پیشكه‌وتنی سیسته‌م و ده‌ربرینی ژماره‌كان كه‌ دیاره‌ هه‌مان ڕێژێمی ژماره‌كانه‌ كه‌ له‌  دونیای ئیستاماندا به‌كاری ده‌هینین.

numbers-0-9

سه‌رچاوه‌:-

Maths in Minutes: 200 Key Concepts Explained in an Instant

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s