ناكۆتا (infinity)

ناكۆتا یان بێپان ( كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هێما ده‌كرێت ∞) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتیه‌ له‌ بیرۆكه‌ی كۆتایی نه‌هاتوو، كۆمه‌ڵێك شتی ناكۆتا ده‌كاته‌ شتانێك كه‌ هیچ سنورێكی نیه‌، له‌بیركاری بوونی بیركۆكه‌ی ناكۆتا زۆر پیویسته‌ وه‌ به‌كارهێنانیشی فۆرمی جیاوازی هه‌یه‌. زۆرێك له‌ ئه‌رگیومه‌نته‌كانی ناو بیركاری سیخانه‌خه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی ئۆبژێكتێك له‌ناو كۆمه‌ڵێكی ناكۆتا له‌ ئۆبژێكت یان له‌هه‌ندێك پرۆسه‌ی تردا ئامانج له‌وه‌یه‌ بزانین گه‌ر هاتوو ئامانجی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ره‌و ناكۆتا بڕوات چی لێدێت؟

ژماره‌یه‌كی ناكۆتا له‌ شت یاخود ئۆبژێكت ده‌وترێت كۆمه‌له‌ی ناكۆتا كه‌ ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ بیركاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ ناكۆتایایانه‌. لێكۆلینه‌وه‌ له‌م جۆره‌ كۆمه‌ڵانه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ زۆرێك له‌ ده‌رئه‌نجامی قه‌شه‌نگ یه‌ك له‌وانه‌ پێمانده‌ڵێت كه‌ زۆر جۆری جیاواز له‌ ناكۆتا بوونی هه‌یه‌. یاخود باشتره‌ بڵێین ناكۆتا ده‌كرێت پۆڵێن بكرێت.

له‌ڕاستیدا ژماره‌یه‌كی ناكۆتا له‌ جۆری ناكۆتامان هه‌یه‌، هه‌ندێك ناكۆتا بچوكترن له‌ ناكۆتای تر وه‌ دیاره‌ ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌متر له‌گه‌ڵ عه‌قلدا یاخود حه‌ده‌سدا ده‌گونجێت به‌لام هه‌موو ئه‌م ئه‌نجامانه‌ له‌ لۆجیكی بیركاریه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ وه‌ زیاتر تیۆری كۆمه‌ڵه‌ (Set Theory) باس له‌م بابه‌ته‌ ده‌كات.

marley-logo-infinity-3

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s