ژماره‌ سروشتیه‌كان(Natural numbers)

ژماره‌ سروشتیه‌كان(Natural numbers) ئه‌و ژمارانه‌ن كه‌ له‌كرداری ئه‌ژماركردنه‌ ساده‌كانی ڕوژانه‌ماندا به‌كاریانده‌هینین ئه‌وانیش بریتین له‌ ( ٣،٢،١…….. ) . توانای ئه‌ژماركردن له‌هه‌ر كومه‌ڵگایه‌ك په‌یوه‌ندی راسته‌وخوی هه‌یه‌ له‌گه‌ل پیشكه‌وتووی ئه‌و كومه‌لگایه‌ له‌رووی بازرگانی و ته‌كنه‌لوجی و له‌گه‌ل به‌ دوكیومنتكردنی كاروباره‌كانی روژانه‌دا،هه‌ر بۆ نموونه‌ ده‌بینین شارستانیه‌ته‌ دیرینه‌كان توانایه‌كی زور سنورداریان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌ژماركردندا كه‌ تاراده‌یه‌ك پیداویستیه‌كانی كاروباره‌كانی تاكه‌كه‌س و ده‌وله‌تیان دابینده‌كرد، به‌لام گه‌ر ته‌ماشایه‌كی جیهانی مودیرن بكه‌ین ، ده‌بینین تاراده‌یه‌كی زور مروڤ به‌ هوی ته‌كنه‌لوجیاوه‌ تواناكانی بو كرداری ئه‌ژماركردن ئه‌فسووناویه‌.

له‌پال پیویستبوونی ژماره‌ بو حسابكردن هاوتاش كومه‌لیك كرداری بیركاری پیویسته‌ ، بو نموونه‌ كوكرده‌نه‌وه‌ و لیكده‌ركردن.

ئه‌نجامدانی كرداری حسابكردن، بووه‌ هوی ئه‌وه‌ی كرداره‌ بیركاریه‌كان ببنه‌ به‌شیك له‌ فه‌رهه‌نگی بیركاری و توانایه‌كی زیاتر به‌ ژماره‌كان ببه‌خشن، له‌مه‌یشه‌وه‌ ژماره‌كان چیتر مانایه‌كی ساده‌یان نیه‌ وه‌كو پێشووتر، به‌لكو بارگاوی بوون به‌ كومه‌لیكی زور له‌ واتا و توانای جیاواز كه‌ به‌رهه‌می به‌ئه‌نجامگه‌یاندی كرداره‌ حسابیه‌كان بوو.

سه‌ره‌تا مروڤ ته‌نها كرداری كوكردنه‌وه‌ و لیكده‌ركردنی به‌كارده‌هینا  ، پاشان لیكدانی به‌دوادا هات ، كه‌‌ له‌هه‌قیقه‌تدا ، كرداری لیكدان بریتیه‌ له‌ كرداری كوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كویه‌كان ، بو نموونه‌ پرسیاریكی له‌چه‌شنی ( ئایا چه‌ند به‌ركار هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌می ٥ گروپ گه‌ر هاتوو هه‌ر گروپیك له‌ ٦ به‌ركار پیكهاتبوو). به‌لام كرداری دابه‌ش، ده‌كریت بلین پیچه‌وانه‌ی كرداری لیكدانه‌، واته‌ ده‌كریت پرسیاره‌كی پیشووتر به‌م شیوه‌یه‌ پیچه‌وانه‌ بكه‌ینه‌وه‌( ئایا ده‌توانریت له‌ ٣٠ به‌ركار چه‌ند گروپی ٧ به‌ركاری دروست بكریت ؟).

به‌لام پرسیاری له‌ جوری ( گه‌ر ٣١ به‌ركار دابه‌شی ٥ گروپی یه‌كسان بكه‌ین، هه‌ر گروپه‌ چه‌ند به‌ركاری به‌رده‌كه‌یت ؟) یان ( گه‌ر هاتوو ١٠ له‌ ١ كه‌مبكریته‌وه‌ ئایا چ ژماره‌یه‌كمان چنگده‌كه‌یت؟ ) بو ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌لامی پرسیاری له‌م جوره‌ بده‌ینه‌وه‌ پیویستمان به‌ داهینانی جۆرێكی نوێ له‌ ژماره‌ هه‌یه‌ . كه‌ ژماره‌ی زیاتر له‌ ژماره‌ سروشتیه‌كان له‌ خوی بگریت. دیاره‌ ژماره‌ ته‌واوه‌كان (Integer Numbers) ده‌بنه‌ ئه‌و ژماره‌ داواكراوه‌.

Screenshot 2014-04-10 18.09.57

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s