یه‌ك

یه‌ك

ژماره‌ سفر و یه‌ك پێكه‌وه‌ به‌ دڵی ئه‌ریسماتیك داده‌نرێت،ژماره‌ یه‌ك ئاوه‌ڵناوه‌ بۆ تاقه‌ شتێك، گه‌ر هاتوو ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆی كۆبكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانین سه‌رجه‌ ژماره‌ سروشتیه‌كان وه‌ بگره‌ ژماره‌ ته‌واوه‌كانیش دروستبكه‌ین ( ئه‌میان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی دووباره‌ بووه‌ له‌خۆی ده‌ربكه‌ین).

ژماره‌ یه‌ك بنچینه‌ی خاڵكۆركردنه‌وه‌ بووه‌ به‌شێوه‌ی هێڵێكی ڕاست،واته‌ كۆنترین سیسته‌می ژماردن پشتی به‌ ژماره‌ یه‌ك به‌ستووه‌، كه‌ بۆ ئه‌ژماركردن مرۆڤی دێرینی به‌ر له‌ دروستبوونی شارستانیه‌ت ته‌نها ژماره‌ یه‌كی به‌كارهێناوه‌ وه‌ نوسراوی سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان ئه‌م راستیه‌ ده‌سه‌لمێنین. یه‌كێك له‌ سیفه‌ته‌ جیاكه‌ره‌وه‌كانی ژماره‌ یه‌ك له‌ كردانی لێكداندا به‌ دیار ده‌كه‌وێت، گه‌ر سه‌رنج بده‌یت یه‌ك لێكدانی هه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌كاته‌ ژماره‌كه‌ خۆی، ئه‌م خاسیه‌ته‌یش پێده‌وترێت دانه‌ی بێلایه‌ن به‌گوێره‌ی كرداری لێكدان ، به‌مانه‌یه‌كی تر گه‌ر ژماره‌یه‌ك جارانی یه‌ك بكه‌یت ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ هیچت نه‌كردبێت.

ژماره‌ یه‌ك خاسیه‌تی دیكه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی زۆره‌، یه‌كێك له‌وانه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی كۆلكه‌ی هاوبه‌شه‌ بۆ سه‌رجه‌م ژماره‌ سروشته‌كان، مه‌به‌ست له‌ كۆلكه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌كه‌ بكاته‌ لێكدانی كۆلكه‌كه‌ لێكدانی ژماره‌كه‌كی سروشتی، چونكه‌ یه‌ك جارانی هه‌ر ژماره‌یه‌كی ده‌كاته‌ ژماره‌كه‌ خۆی كه‌واته‌ یه‌ك ده‌كاته‌ كۆلكه‌ بۆ هه‌موو ژماره‌ سروشتیه‌كان ئه‌م خاسیه‌ته‌یش زۆر ناوازه‌یه‌!

یه‌ك یه‌كه‌مین ژماره‌ی تاكه وه‌ یه‌كه‌مین ژماره‌یه‌ كه‌ سفر نه‌بێت‌، سودێكی تری یه‌كیش له‌ پێوانه‌كان و به‌راوردكردنه‌كاندا به‌ دیارده‌كه‌وێت، بۆ نموونه‌ ده‌ڵین یه‌ك مه‌تر ده‌كاته‌ 100 سانتیمه‌تر.به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر كرداری كالكیوله‌یشن له‌ بیركاری نۆمه‌ره‌لایزكراوه‌ تاوه‌كو بتوانرێت ئه‌نجام له‌نێوان یه‌ك و سفردا ده‌ربچێت هه‌میشه‌ یان پرۆسه‌كه‌ پێی ده‌وترێن نۆرمه‌لایز.

Screenshot 2015-05-20 23.05.07

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s