نه‌خشه‌ی ئۆیله‌ر فای (φ(n

نه‌خشه‌ی ئۆیله‌ر فای \phi(n) یاخود پێشیده‌وترێت نه‌خشه‌ی تۆیشنت. برییته‌ له‌ نه‌خشه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ ته‌واوه‌ موجه‌به‌كان پێناسه‌كراوه‌ یانی بوار ده‌كاته‌ ژماره‌ سروشتیه‌كان یان ته‌واوه‌ موجه‌به‌كان. بۆ هه‌ر ژماره‌یه‌كی ته‌واوی موجه‌به‌ی وه‌كو n نه‌خشه‌ی تۆیشن ده‌كاته‌ ژماره‌ی ئه‌و ژماره‌ موجه‌به‌ ته‌واوانه‌ی كه‌ بچوكتر یان یه‌كسانن له‌ n وه‌ ژماره‌یه‌كی خۆبه‌شن به‌گوێره‌ی n. وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌خوێنرێته‌وه‌ فای ئێن.

n \phi(n) ئه‌و ژمارانه‌ی كه‌ خۆبه‌شن به‌گوێره‌ی n
1 1 1
2 1 1
3 2 1, 2
4 2 1,3
5 4 1,2,3,4
6 2 1,5
7 6 1,2,3,4,5,6
8 4 1,3,5,7
9 6 1,2,4,5,7,8
10 4 1,3,7,9
11 10 1,2,3,4,5,6,7,8,9,10
12 4 1,5,7,11
13 12 1,2,3,4,5,6,7,8,9,10,11,12
14 6 1,3,5,9,11,13
15 8 1,2,4,7,8,11,13,14

گه‌ر سه‌رنج بده‌یت له‌ خشته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك سه‌رنجت لادروست ده‌بێت، بۆ نموونه‌ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌ت هه‌یه‌ له‌نێوانn وه‌\phi(n) كاتێك ژماره‌كه‌ خۆبه‌ش بێت، بۆ نموونه‌ گه‌ر ٢ مان هه‌بێت ئه‌وه‌ ئۆییله‌ر تۆرشنی دوو ده‌كاته‌ ١.، ئۆیله‌ر تۆرشنی سێ ده‌كاته‌ ٢ ، ئۆیله‌ر تۆرشنی ٥ ده‌كاته‌ ٤، ئۆیله‌ر تۆرشنی ٧ ده‌كاته‌ شه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئۆیله‌ر تۆرشنی ژماره‌یه‌كی خۆبه‌ش ده‌كاته‌ یه‌ك كه‌متر له‌و ژماره‌ خۆبه‌شه‌، یاخود به‌ شێوه‌ بیركاریه‌كه‌ی به‌م جۆره‌ ده‌ینووسین:-

\phi(n)=n-1 كاتێك n ژماره‌یه‌كی خۆبه‌ش بێت.

سه‌رچاوه‌:-

  1. http://artofproblemsolving.com/wiki/index.php/Euler’s_totient_function
  2. http://www.doc.ic.ac.uk/~mrh/330tutor/ch05s02.html

Advertisements

One thought on “نه‌خشه‌ی ئۆیله‌ر فای (φ(n

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s