یه‌كبه‌دوای یه‌كی سه‌یری بكه‌و بیڵی

یه‌كێك له‌ جوانترین یه‌كبه‌دوای یه‌كاكانی بیركاری كه‌ زۆر دڵرفێنه‌ ناوی سه‌یری بكه‌ و بیڵی یه‌… جوانیه‌كه‌یه‌ له‌ ساده‌ییه‌كه‌یداو دڵڕفێنیه‌كه‌یشی له‌ شێوازی گه‌شه‌كردنیدایه‌. له‌ خواره‌ كۆمه‌ڵێك له‌ دانه‌كانی ئه‌م یه‌كبه‌دوای یه‌كه‌ ده‌نووسم: تێرمی یه‌كه‌:

1

تێرمی دووهه‌م:

11

تێڕمی سێهه‌م:

21

تێرمی چواره‌م:

1211

تێڕمی پێنجه‌م:

111221

گه‌ر ئه‌م ئه‌م تێرمانه‌ پێكه‌و نووسین به‌م جۆره‌ی لێدێت:-

1,11,21,1211,111221,312211,13112221,1113213211

پرسیار: ئایا چۆن ده‌توانین دانه‌كانی ئه‌م یه‌كبه‌دوای یه‌كه‌ دروست بكه‌ین؟

ئۆكه‌ی با بگه‌رینه‌وه‌ سه‌ر یه‌كه‌م تێرم كه‌ ده‌كاته‌ 1 … گه‌ر سه‌رنج بده‌ی ئه‌وا

یه‌ك 1 مان هه‌یه‌

گه‌ر سه‌رنج له‌ تێرمی دووهه‌م بده‌یت ئه‌وا:

دوو 1 مان هه‌یه‌

تێرمی سێهه‌م:

یه‌ك 2 یی له‌گه‌ل یه‌ك 1 یی.

تێرمی چواره‌م:

یه‌ك 1 ، یه‌ك 2 ی، دوو 1 .

با بزانین چیمانكردووه‌ تاوه‌كو ئێستا… سه‌ره‌تا تێرمی یه‌كه‌مه‌ممان به‌ 1 داناوه‌. دواتر هه‌ڵده‌ستین به‌ ژماردنی ڕه‌نووسه‌ دوباره‌كانی ئه‌م ژماره‌یه‌، كه‌ دیاره‌ له‌ تێرمی یه‌كه‌م ده‌كاته‌ [ یه‌ك 1 ] گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ی  ناو كه‌وانه‌كه‌ بگۆرین بۆ ژماره‌ ده‌بێت  11 كه‌ دیاره‌ ده‌كاته‌ تێرمی دووهه‌م.. ئه‌م جاره‌ هه‌وڵده‌ده‌ین تێرمی سێهه‌م دروستبكه‌ین له‌ تێرمی دووهه‌مه‌وه‌.. تێرمی دووهه‌م 11 ده‌كاته‌ [ دوو 1 ی ] گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ی ناو كه‌وانه‌كه‌ بنووسین ده‌بێته‌ 21 { واته‌ ده‌یخوێنینه‌وه‌ وه‌ ده‌یگۆرین بۆ ژماره‌] . ئێستا ده‌چین تێرمی چوارده‌م دروستده‌كه‌ین له‌ تێرمی سێهه‌م كه‌ بریتیه‌ له‌  21  گه‌ر ئه‌م ژماره‌ بخوێنینه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌یه‌كی پێشووتر ئه‌وا ده‌ڵین  [ یه‌ك 2 ی ، یه‌ك 1 ی ] واته‌ ده‌بێته‌ 1211 كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌یش ده‌كاته‌ تێرمی چواره‌م.

به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانین سه‌رجه‌م تێرمه‌كانی تریش دروستبكه‌ین. هه‌ر بۆیه‌ له‌كاتی سه‌یركردنی یه‌كێك له‌ تێرمه‌كانی ئه‌م یه‌كبه‌دوای یه‌كه‌و دواتر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وا ده‌توانی تێرمی دواترت ده‌ه‌ستبكه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه‌ كه‌ ئه‌ویش سه‌یری بكه‌و بیڵێ (Look-and-Say). له‌ وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌ هه‌وڵمداه‌وه‌ له‌ تێمری حه‌فته‌مه‌وه‌ بگه‌مه‌ تێرمی هه‌شته‌مین.

مه‌به‌ست له‌ هێله‌كانی ژێر ژماره‌كان بۆ زانینی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ چه‌ند جار به‌ته‌نیشیت یه‌ك دووباره‌ بووته‌وه‌.. گه‌ر سه‌رنج بده‌ی 2 سێ جار دووباره‌بووه‌ته‌وه‌ له‌ ته‌نیشتی یه‌ك.

له‌وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا تێرمی هه‌فته‌مین پیشاندراوه‌ وه‌ له‌وێشه‌وه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن تێرمی هه‌شته‌مین دروستده‌كرێت.

Screenshot 2015-05-28 13.15.01

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s