ژماره‌ ڕێژه‌ییه‌كان Rational Numbers

ژماره‌ ڕێژه‌ییه‌كان له‌ ئه‌نجامی دابه‌شكردنی ژماره‌یه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی ته‌واو كه‌ سفر نیه‌ دروستده‌بێت.واته‌ سه‌رجم ژماره‌ ڕێژه‌ییه‌كان شێوه‌یی كه‌رتی یان هه‌یه‌. ژماره‌كه‌ی كه‌  دابه‌شده‌كرێت پێیده‌وترێت سه‌ره‌ (denominator) له‌كاتێكدا كه‌ ژماره‌كه‌ی پێیدابه‌شده‌ركێت پێیده‌وترێت ژێره‌ (numenator).كاتێك ژماره‌یه‌كی ڕێژه‌یی به‌شێوه‌ی ده‌یی ده‌نوسرێت دوو ئه‌گه‌ری هه‌یه‌: یان كۆتاییه‌ی ته‌واو ده‌بێت یاخود ته‌واو نابێت بۆ نموونه‌ \frac{1}{3}=0.3333\dots كۆتایی نایه‌ت وه‌ دیاریشه‌ یه‌كسانن [ له‌جێگایه‌ك سه‌لماندوومانه‌]. وه‌ بیریشمان نه‌جێت گه‌ر سه‌رنج بده‌یت له‌و ژماره‌ رێژه‌ییه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی ده‌یی نوسراوه‌ له‌به‌شێكدا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ تا ناكۆتا. واته‌ گه‌ر هاتوو ژماره‌یه‌كی ده‌یی به‌شێوه‌یه‌كی دووباره‌ نووسراوه‌ ئه‌وه‌ رێژه‌ییه‌.هه‌ڵبه‌ت چونكی ژماره‌ ته‌واوه‌كان ناكۆتان به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ش ناكۆتا كرداری دابه‌ش له‌نێوان ژماره‌كاندا بكه‌ین به‌مانایه‌كی تر ژماره‌ ڕێژه‌ییه‌كان ناكۆتان.به‌لام ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌مانای ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ ژماره‌ ڕێژه‌ییه‌كان ژماره‌یان زیاتری [ناكۆتاكه‌یان گه‌وره‌تره‌] له‌ ژماره‌ ته‌واوه‌كان. به‌لكو سه‌لمێنراوه‌ كه‌ هێنده‌ی یه‌ك ژماره‌یان تیادایه‌ [ هه‌مان كاردیناڵه‌تیان هه‌یه‌].

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s