دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌نووسی یه‌كانی كۆی 1000 ژماره‌ !

Screenshot 2015-06-09 10.22.04

ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت به‌ كۆمه‌ڵێك رێگا شیكاربكرێت. یه‌ك له‌وانه‌ به‌ قه‌له‌م و وه‌ره‌قه‌ كه‌ دیاره‌ كاتێكی زۆر و زه‌حمه‌تێكی زۆری ده‌وێت گه‌ر بته‌وێت هه‌مووی بدۆزیته‌وه‌.

به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌كرێت به‌ پرۆگرامێكی كۆمپیته‌ری ئه‌م ئه‌مجامه‌ بدۆزیته‌وه‌، ته‌نها پێویستیت به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ چه‌ند دێرێك له‌ كۆدی كۆمپیته‌ری بنووسیت تا وه‌لامه‌كه‌ت بدۆزیته‌وه‌.

به‌لام ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئامانجمان هیچ یه‌ك له‌و دوو ڕێگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ نیه‌، ڕێگه‌ی یه‌كه‌میان عه‌مه‌لی یاخود پراكتیكی نیه‌ چونكه‌ كات و ماندووبونێكی زۆری ده‌وێت جگه‌له‌وه‌یش هیچ فكره‌یه‌كی بیركاری تیادابه‌كارنه‌هاتووه‌، رێگه‌ی یه‌كه‌م زیاتر به‌ رێگای پرۆكێنه‌ر ناسراوه‌.

ڕێگای دووهه‌میش به‌كۆمپیته‌ره‌ كه‌ دیاره‌ كۆمپیته‌ر هه‌موو جارێك رێگه‌پێدراو نیه‌ وه‌ دواتریش گه‌رهاتوو به‌ كۆمپیوته‌ر شیكاری بكه‌یت ئه‌وا هیچ جوانیه‌كی بیركاری تیادا نیه‌.

له‌ خواره‌وه‌ رێگایه‌كی جیاواز به‌كارده‌هێنین:-

شیكار:-

ڕه‌نووسی یه‌كانی 1! ده‌كاته‌ 1, وه‌ ڕه‌نووسی یه‌كانی 2! ده‌كاته‌ 2, وه‌ ڕه‌نووسی یه‌كانی 3! ده‌كاته‌ 6، له‌به‌رئه‌وه‌ی 4!=24 كه‌واته‌ ڕه‌نووسی یه‌كانی 4! ده‌كاته‌ .4 به‌لام بۆ ژماره‌ 5 وه‌ به‌ره‌و سه‌رووتر شتێكی سه‌رنجراكێش رووده‌كات، واته‌ بۆ n\ge 5 بێت ئه‌وا هه‌میشه‌ n! ده‌بێته‌ چه‌ندجاره‌ی 5! به‌لام ئه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ 5! چه‌ندجاره‌ی 5. كه‌واته‌ بۆ هه‌ر ژماره‌یه‌كی n\ge 5 ئه‌وا ئه‌و ژماره‌یه‌ چه‌ندجاره‌ی 10 به‌مانایه‌كی تر هه‌میشه‌ ڕه‌نووسی یه‌كانی ده‌كاته‌ سفر، كه‌واته‌ ره‌نووسی یه‌كانی ئه‌م كۆكردنه‌وه‌یه‌ :-

1!+2!+3!+4!+5!+\dots+ 1000!

ده‌كاته‌ ڕه‌نووسی یه‌كه‌می ئه‌م كۆكردنه‌وه‌یه‌یه‌

1+2+6+4+0+\dots+0=13

 كه‌واته‌ وه‌ڵامی ڕاست ده‌كاته‌ 3.

چی له‌م پرسیاره‌وه‌ فێڕبووین؟

– له‌ بیركاری ته‌نها دۆزینه‌وه‌ی وه‌لامی راست گرنگ نیه‌،به‌لكو شێواز و ته‌كنیكی دۆزینه‌وه‌ی وه‌لامی راستیش گرنگه‌، بۆیه‌ زۆر ئاساییه‌ به‌ هه‌ندێك شیكار بووترێت جوان،شیك یان كه‌شخه‌ وه‌ به‌هه‌ندێكی تریش بوترێت ناشرین.

كه‌واته‌ بیركاریش وه‌كو ئه‌ده‌ب وایه‌، چۆن شیعری جوانمان هه‌یه‌ ئه‌وهاش شیكاری دڵگیرمان هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌:-

http://www.artofproblemsolving.com

Advertisements

One thought on “دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌نووسی یه‌كانی كۆی 1000 ژماره‌ !

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s