دۆزینه‌وه‌ی بواری نه‌خشه‌یه‌ك!

یه‌كێك له‌ ئاسانترین پرسیاره‌كانی كالكوله‌س دۆزینه‌وه‌ی رووبه‌ره‌. زۆر ڕێگا هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رووبه‌ر، ئاسانترین رێگه‌ بریتیه‌ له‌ كردنی وێنه‌كه‌ كه‌ كۆمپوته‌ر و دواتر تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ له‌ كوێدا پئناسه‌كراوه‌. یانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پرسیاری له‌سه‌ر بوار ده‌كرێت به‌ كۆمپیوته‌ر شیكار نه‌كرێت. كه‌ دیاره‌ به‌لای منه‌وه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بتوانین پرسیار بكه‌ین له‌ قوتابی كه‌ ئه‌و پرسیاره‌ به‌ كۆمپیته‌ر شیكار نه‌كرێت.. له‌مه‌یشدا توانا و لێهاتووی و ئه‌ندێشه‌ی قوتابی به‌دیارده‌كه‌وێت.

ئه‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه‌ له‌سه‌ر بوار له‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ن كه‌ ته‌قلیدی نین. گران نیه‌ به‌لام ئاسان نیه‌. گه‌ر له‌ بیركه‌ی بوار تێنه‌گه‌یشتبێتیت ئه‌وا ناتوانیت شیكاری بكه‌یت. به‌كوردیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ چانسێكه‌ بۆ تۆ تا خۆت تاقیبكه‌یته‌وه‌…

پرسیار:- بواری نه‌خشه‌ی f(x) بدۆزه‌روه‌ كه‌ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێده‌بێت:-

f(x)+f(\frac{1}{x})=x

 كاتێك x له‌ناو بواره‌كه‌دا بێت.

شیكار:-

هیچمان نیه‌ ته‌نها ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ نه‌بێت ، كه‌واته‌ ده‌بێت سوود له‌م  هاوكێشه‌یه‌ ببینین تاوه‌كو بتوانین بوار بدۆزینه‌وه‌. سه‌ره‌تا سه‌رنجی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین گه‌ر هاتوو x له‌ بواردا بوو ئه‌وه‌ \frac{1}{x} یش له‌ناو بواردا ده‌بێت چونكه‌ هاوكێشه‌كه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت. له‌مه‌یشه‌وه‌ دوو هاوكێشه‌ دروست ده‌كه‌ین:-

یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار هه‌مانه‌:-

f(x)+f(\frac{1}{x})=x

دووهه‌م كاتێك ده‌ڵێین كه‌ \frac{1}{x} له‌ بواردایه‌ به‌م شێوه‌یه‌ لێدێت:-

\displaystyle f(\frac{1}{x})+f\left(\frac{1}{\frac{1}{x}}\right)=\frac{1}{x}

كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌یش ده‌كاته‌

f(\frac{1}{x})+f(x)=\frac{1}{x}

سه‌رله‌نوێ هه‌ردوو هاوكێشه‌كه‌ ده‌نووسینه‌وه‌:-

هاوكێشه‌ی یه‌كه‌م:-

f(x)+f(\frac{1}{x})=x

هاوكێشه‌ی دووهه‌م:-

\displaystyle f\left(\frac{1}{x}\right)+f(x)=\frac{1}{x}

كه‌ دیاره‌ لای چه‌پی ئه‌م دوو هاوكێشه‌یه‌ یه‌كسانن،كه‌واته‌ لای راستیش یه‌كسانن، به‌مانایه‌كی تر:-

x=\frac{1}{x} یاخود x^2=1 كه‌واته‌ \pm1

كه‌واته‌ ته‌نها بۆ كاتێك نرخی x=-1,1 ئه‌م هاوكێشه‌ی نه‌خشه‌یه‌ راسته‌، به‌مانایه‌كی تر بواری نه‌خشه‌كه‌ ده‌كاته‌:- \{-1,1\}.

تێبینی:-

به‌ژداربوویه‌ك به‌ناوی Akar Hassan Karem وه‌لامی دروستی داوه‌ته‌وه‌، من له‌ خواره‌وه‌ وه‌لامی ئه‌و به‌رێزه‌ وه‌كو خۆی بلاوده‌كه‌مه‌وه‌.

وه‌لامی ئاكار حه‌سه‌ن كه‌ریم
وه‌لامی ئاكار حه‌سه‌ن كه‌ریم

ئێستا زانیمان كه‌ بواری نه‌خشه‌كه‌ چیه‌، سروشتیه‌ پرسیار بكه‌ین كه‌ ئاخۆ نه‌خشه‌كه‌ خۆی چیه‌؟ وه‌ ویستم ئه‌مه‌ بكه‌م به‌ پرسیارێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌لام خۆشبه‌ختانه‌ به‌رێزێك له‌یه‌كێك له‌ كۆمێنته‌كاندا وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌یه‌ دایه‌وه‌ كه‌ به‌ته‌مابووم بیكه‌م ( ئاگای له‌ دڵی من بووه‌). له‌ خواره‌وه‌ وه‌لامی ئه‌و به‌رێزه‌یش پۆست ده‌كه‌م.

وه‌لامی رێكه‌وت جه‌لال

چی له‌م پۆسته‌وه‌ فێربووین:-

یه‌كه‌م هه‌موو بابه‌تێكی بیركاری ده‌كرێت وایلێبكرێت جێگای تێرامان بێت. له‌ بیركاری شتی گران و ئاسان نیه‌.. به‌لكو شتی مومیل و شتی سه‌رنج راكێش هه‌یه‌. جگه‌ له‌وه‌یش خۆشحالبووم به‌وه‌ی كه‌ هاورێیانی په‌یج به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئه‌كادیمیانه‌ موناقه‌شه‌یان ده‌كرد. دڵنیام له‌ ناو پۆلی زانكۆیش به‌و شێوه‌ ئاست به‌رزه‌ موناقه‌شه‌ ناكرێت… هیوادارم هه‌موومان به‌م رۆحیه‌ته‌ زانستیه‌وه‌ بیركاری بین…

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s