نیو كیلۆ ته‌ماته‌ جارانی نیو كیلۆ خه‌یار ده‌كاته‌ چه‌ند؟

بیركاری زانستی بیانووهێنانه‌وه‌یه‌ (reasining)، مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ گه‌ر هاتوو بۆ هه‌رپرسیارێك توانیت بیانووی لۆژێكی بهێنیته‌وه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ تاراده‌یه‌ك سه‌رت له‌ بیركاری ده‌رده‌چێت، هه‌ڵبه‌ت بیانووهێناوه‌ جیاوازه‌ له‌ درۆكردن یاخود فێڵكردن.

ئه‌م پرسیاره‌ی كردوومانه‌ بێتامه‌ به‌لام جوانه‌. بێتامه‌ چونكه‌ له‌ ژیاندا پرسیاری وا ناكرێت، گه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ له‌ دایكت بكه‌یت به‌ نه‌عڵ راوت ده‌نێت، وه‌ گه‌ریش لای زۆر خه‌لك باسی ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ هاوڕێیه‌ك ئه‌م پرسیاره‌ی لێكردوویت ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێن ئه‌م هاوڕێیه‌ت خڵه‌فاوه‌.

بۆ كه‌سێك سه‌رقاڵی بیركاری بێت فشه‌ی به‌بۆچونی له‌و شێوه‌یه‌ دێت، چونكه‌ وه‌لامدانه‌وه‌ و بیركردنه‌وه‌ له‌ بابه‌تێكی بیركاری جۆره‌ نه‌شوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ستی پێده‌كات كه‌ ئه‌زموونی كردبێت.

بابگه‌رینه‌وه‌ سه‌ر پرسیاره‌كه‌…..

دوو جۆر وه‌لام له‌ كۆمێنته‌كاندا بۆ ئه‌م پرسیاره‌ ده‌بینرا… من له‌ خواره‌وه‌ نموونه‌ی هه‌ریه‌كێكیان باسده‌كه‌م…

وه‌لامی یه‌كه‌م:-

0.5 \times 0.5=0.25 كیلۆ… واته‌ چاره‌ كیلۆیه‌ك.

له‌خواره‌وه‌ یه‌كه‌م كۆمێنتم داناوه‌ كه‌ باسی له‌م وه‌لامه‌ كردووه‌.

Screenshot 2015-06-19 01.20.25 copy

به‌س عه‌یبی ئه‌م كۆمێنته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باسی له‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ روبعێك له‌ چی؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ كێشه‌ی زۆرێك له‌ ئێمه‌یه‌ كه‌ بیركاری ده‌خوێنین، كه‌متر گرنگی به‌ یه‌كه‌(unit) ده‌ده‌ین، یانی ئێمه‌ كه‌متر هۆشیارین به‌رامبه‌ر مانای فیزیایی ئه‌و كرداره‌ بیركاریانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ عه‌یبێكی زۆر گه‌وره‌یه‌، وه‌كو ووتم من و ئه‌م به‌رێزه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمێنته‌كانی تریش تێیكه‌توون. كه‌واته‌ ده‌بوو له‌ ته‌نیش ژماره‌كه‌ یه‌كه‌یش بنووسرێت، خۆشبه‌ختانه‌ به‌رێزێك له‌ ئێمه‌ ئازاتر بوو یه‌كه‌كه‌ی له‌ ته‌نیشتی نووسیوه‌ وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌ده‌نرێت

Screenshot 2015-06-19 01.20.25 copy 3

هه‌موو جارێك كه‌ هاورێیه‌كی خۆشه‌ویستم ده‌بینیم، ده‌ڵێم دوو هه‌واڵم پێیه‌ یه‌كێكیان خۆش ئه‌وی تریان ناخۆش، كامیانت پێبڵێم سه‌ره‌تا؟ وه‌لامی ئه‌و هه‌رچیه‌ك بێت من خۆشه‌كه‌ی پێده‌ڵێم یه‌كه‌مجار. بۆ ئه‌م وه‌لامه‌ی سه‌ره‌وه‌یش دوو هه‌واڵی خۆش و ناخۆشم پێیه‌.

هه‌واڵه‌ خۆشه‌كه‌: ئه‌م كۆمێنته‌ له‌ڕووی  تیۆریه‌وه‌ و بیركاریه‌وه‌ ده‌قیقترین وه‌لامه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ درابێته‌وه‌.

هه‌واله‌ ناخۆشه‌كه‌: له‌رووی فیزیایه‌وه‌ (واقیعیه‌وه‌ ) هیچ مانایه‌كی نیه‌، چونكه‌ ئێمه‌ هیچ شتێكمان نیه‌ به‌ناوی كیلۆ دووجا. یان به‌كوردیه‌كه‌ی هیچ مانایه‌كی نیه‌ له‌ واقیعدا.

ئه‌م وه‌لامه‌ی سه‌ره‌وه‌ بۆ درێژی راسته‌، چونكه‌ له‌ درێژیدا ، هه‌میشه‌ جارانكردنی دووی یه‌كه‌ی درێژی هاوشێوه‌ ده‌كاته‌ ئه‌و یه‌كه‌ دووجا وه‌ له‌ واقیعدا دووجای دووری{ درێژی و پانی} ده‌كاته‌ ڕووبه‌ر، یانی گه‌ر باسی ئه‌مه‌ بكه‌یت كه‌س به‌شێتت تێناگات! به‌لام بۆ دووجای كیلۆ هیچ مانایه‌كی نیه‌.

وه‌لامی دووهه‌م:-

500 \mbox{gm}\times 500\mbox{gm}=250,000 \mbox{gm}

،ئه‌م وه‌لامه‌ زۆرترین كه‌س دایناوه‌،وه‌ به‌بۆچونی من هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌ی ئه‌م وه‌لامه‌یان داوه‌ته‌وه‌ زۆر ده‌ستوودڵیان باشه‌،چونكه‌ له‌و گرانیه‌ 250 كیلۆ زه‌لاته‌ كه‌م نیه‌،به‌هه‌رحال پێمخۆشه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وه‌لامه‌ كه‌مێك بووه‌ستم، یه‌كه‌م شت ئه‌م جۆره‌ لێكدانه‌ هه‌ڵه‌یه‌، واته‌ ئه‌و ژماره‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌رناچێت هه‌رگیز، هه‌له‌كه‌یش له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ یه‌كه‌كه‌ دووجا نه‌كراوه‌، واته‌ ده‌بوو بنووسرێت 250,000 گرام دووجا، ئه‌و كاته‌ دابه‌شی كیلۆگرام دووجامان ده‌كرد واته‌ دابه‌شی 1,000,000 ده‌كرد نه‌ك 1,000 ئه‌و كاته‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌لام 250 كیلۆ ده‌ربچێت ئه‌وا 0.25  كیلۆ گرام ده‌رده‌چێت، كه‌واته‌ نوسینی یه‌كه زۆر پێویسته‌ گه‌رنا وه‌كو ئه‌مه‌ توشی ئیحراجیمان ده‌كات{ مه‌به‌ستم هه‌موومان توشی ئه‌مه‌ بووین}، وه‌ گه‌ر تۆ مامۆستایت ئه‌وا ئه‌و خێڕه‌ له‌گه‌ل ته‌له‌به‌كانت بكه‌ و هۆشیاریان بكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌له‌یه‌.نابێت هه‌له‌ی فه‌نده‌مینته‌ڵی له‌م شێوه‌یه‌ رووبدات.

له‌ خواره‌وه‌ كومێنتی به‌رێزێك داده‌نێن كه‌ یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ ئه‌م جوره‌ وه‌لامه‌ی داواته‌وه‌.

Screenshot 2015-06-19 01.20.25

له‌ خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك بۆچونی تر باسده‌كه‌م:-

یه‌كێك ده‌لێت، ئه‌ی بۆ جارانی ده‌كه‌ین، ئه‌ی بۆ كۆیناكه‌ینه‌وه‌.هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بۆچونه‌ جوانه‌. یانی گه‌ر هاتوو نیو كیلۆ خه‌یارت هه‌بێت له‌گه‌ل نیوكیلۆ ته‌ماته‌ ئه‌وا یه‌ك كیلۆ زه‌لاته‌ت بۆ دروست ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌توانیت ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌یش بۆ شتی تریش به‌كاربهێنیت، بۆ نموونه‌ ده‌توانین بڵێن:-

2 سێو+3 پرته‌قاڵ = 5 میوه‌ ، وه‌ كه‌سیش ناتوانێت بڵێت وا نیه‌. كه‌واته‌ ده‌توانین شتی جیاواز كۆبكه‌ینه‌وه‌ به‌لام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ بتوانین مانایایه‌كی فیزیكی ( واقیعی) بۆ بدۆزینه‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ ناو كۆمێنته‌كاندا هه‌بوو، بۆ نموونه‌ سه‌یری كۆمێنتی ئه‌م به‌ڕێزه‌ بكه‌:-

Screenshot 2015-06-19 02.04.33

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ ده‌توانین بڵێین، ٤ پیاو+ ٥ ژن = ٩ مرۆڤ!

واته‌ گه‌ر  پرسیاره‌كه‌ بگۆرین بۆ نیۆ كیلۆ ته‌ماته‌ + نیو كیلۆ خه‌یار=١ كیلۆ زه‌لاته‌  ئه‌وا كێشه‌كه‌مان شیكار ده‌بێت، به‌لام گه‌رهاتوو پرسیاره‌كه‌ وه‌كو خۆی بوو ئه‌وا چی بكه‌ین؟

وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ ته‌نها به‌رێكه‌وتن ده‌بێت، واته‌ شتێك نیه‌ به‌ناوی وه‌لامی راست { گه‌ر هه‌بوو پێمبڵێ}، به‌لام ده‌كرێت هه‌موومان له‌سه‌ر وه‌لامێك رێكه‌بكه‌وین و ئیتر له‌سه‌ری بڕۆین، به‌لام دووباره‌ له‌رووی تیۆریه‌وه‌ كێشه‌كه‌ شیكار ده‌بێت، به‌لام هێشتا له‌ڕووی واقیعیه‌وه‌{ فیزیكیه‌وه‌} ئیشكالمان هه‌یه‌.

گه‌ر پرس به‌من بكه‌ن و بلێم وه‌ره‌ شتێكمان بۆ دابنێ به‌ ڕێكه‌وتن { رێكه‌تن جیایه‌ له‌ سه‌لماندن} ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ خواره‌وه‌ ده‌بێت.

نیۆ كیلۆ ته‌ماته‌ x نیۆ كیلۆ خه‌یار = 0.25 كیلۆگرام دووجا زه‌لاته‌

هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ ته‌نها به‌رێكه‌وتن ده‌بێت، وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تادا هیچ مانای نابێت و خه‌لك لێیحالی نابن، به‌لام دڵنیام دواتر له‌گه‌ڵی رادێن، هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر زۆرشتی تری ئه‌وها راهاتوون له‌ بیركاری.

نابێت ئه‌وه‌م له‌ بیربچێت، كه‌ بۆچونی من زۆر نزیكه‌ له‌ بۆچۆنی كۆمه‌لێك كه‌سه‌وه‌ كه‌له‌كۆمێنته‌كاندا دانراوه‌ن.

سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كۆمێنتیان نووسیوه‌، وه‌ داوای لێبوردن ده‌كه‌ین كه‌ نه‌متوانیوه له‌سه‌ر یه‌كه‌ یه‌كه‌ی كۆمێنته‌كان قسه‌ بكه‌م.

تێبینی:-

  1. به‌رێزێك باسی له‌وه‌كردووه‌ ده‌كرێت پرسیاره‌كه‌ بگۆرین بۆ قه‌باره‌، یانی نیو كیلۆ خه‌یار جاران نیوكیلۆ ته‌مانه‌ ده‌كاته‌ روبعه‌ زه‌لاته‌یه‌ك له‌ خه‌یار، كێشه‌ی ئه‌م وه‌لامه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌ی قه‌باره‌ مه‌تر سێجایه‌، به‌لام ئێمه‌ یه‌كه‌ بنه‌ره‌تیه‌كه‌مان كیلۆگرامه‌، بۆیه‌ لێكدانی كیلۆگرام له‌یه‌كتر هه‌رگیز ناكاته‌ قه‌باره‌ .
  2. ئه‌م پرسیاره‌ به‌رێزیكی په‌یج كردبووی، وه‌ بوچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ بۆ من كه‌متر جێگای ڕه‌زامه‌ندی بووه‌، به‌لام من له‌ خواره‌وه‌ بۆچونی به‌رێزی ده‌خه‌مه‌ ڕوو.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s