ئایا پێویستیمان به‌ هاوكێشه‌ هه‌یه‌ مامۆستا؟

ئه‌مرۆ له‌گه‌ل قوتابیه‌كانی پۆلی 11 خه‌ریكی چالاكیه‌كی بیركاری بووم، ئه‌و چالاكیه‌ یاخود په‌زڵه‌ چه‌ند ناوێكی هه‌یه‌ من ناوم پێی ده‌ڵێم په‌رداخی سه‌ربه‌ره‌وخوار و سه‌ربه‌ره‌و ژێر هه‌ندێكی تر به‌ پێی ده‌ڵێن گلۆپی پێبوو ( Switching 100 Light Bulbs) وه‌ هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن په‌زلی قفڵه‌كه‌. ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه‌ سه‌یربوو له‌كاتێكی ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیه‌، یه‌كێك له‌ ته‌له‌به‌كانم به‌ناوی (ب) پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد

 ئایا پێویستیمان به‌ هاوكێشه‌ هه‌یه‌ بۆ شیكاركردنی ئه‌م پرسیاره‌؟

پرسیاری ئه‌م قوتابیه‌ زۆر مانابه‌خش بوو، وه‌ پرسیاری له‌و جۆره‌ هه‌میشه‌ له‌ دڵی زۆرێك له‌و كه‌سانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ بیركاری ده‌خوێنین، مه‌به‌ست وا ده‌زانن كه‌ له‌ بیركاری هه‌میشه‌ ده‌بێت هاوكێشه‌ هه‌بێت،كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌یش بۆچۆنێكی هه‌له‌یه‌.

بیركاری زانستی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ شێوازه‌ دوباره‌بووه‌كانه، بیركاری زانستی هاوكێشه‌ نیه‌، ده‌بێت هه‌میشه‌ مامۆستا ئاگای له‌ پرسیاری له‌م جۆره‌ بێت وه‌ بیشزانێت چۆن له‌گه‌ل قوتابیه‌كانی ده‌گه‌نه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بیركاری ته‌نها هاوكێشه‌ نیه‌.

له‌ كۆتاییدا زۆر سوپاسی قوتابیه‌كه‌م كرد و هانی قوتابیه‌كانی تریشمدا كه‌ پرسیاری له‌و جۆره‌ بكه‌ن.

Advertisements

One thought on “ئایا پێویستیمان به‌ هاوكێشه‌ هه‌یه‌ مامۆستا؟

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s