چی بكه‌ین له‌ قوتابییه‌ك كاتێك ئه‌كتڤ نیه‌؟

باوه‌ڕ وایه‌ كه‌ قوتابی له‌یه‌كتره‌وه‌ باشتر فێرده‌بن وه‌ به‌م شێوازی فێربوونه‌ش ده‌وترێت فێربوون هاوتاكه‌ته‌وه‌ (Peer Learning)، هه‌ربۆیه‌ بۆ پۆلی بیركاری زۆر پێویسته‌ ناوبه‌ناو مامۆستاكه‌ پۆله‌كه‌ بكات به‌ چه‌ند گرووپێكه‌وه‌ تا پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌مان پرسیار یان كێشه‌ی بیركاری گفتووگۆ بكه‌ن و سوود له‌ بۆچون ئه‌زموونی یه‌كتر وه‌ربگرن.

ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ دوای روونكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كه‌ پۆله‌كه‌م كرد به‌ دووگروپه‌وه‌ وه‌ دیاره‌ چونكه‌ ژماره‌ قوتابیه‌كانم كه‌مه‌ گه‌ر نا ده‌مكردن به‌ گروپی زیاتره‌وه‌. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو له‌ هه‌ر گرووپێك یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كانی ناوی كه‌مترین به‌ژداری هه‌بوو وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به‌ قوتابیه‌كان تر ده‌به‌ست یان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژارد.

خۆشبه‌ختانه‌ من له‌م پۆله‌ مامۆستایه‌كی هاوكارم هه‌یه‌، ئه‌و له‌رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ له‌من باشتره‌ چونكه‌ بابه‌تێكی زۆری په‌روه‌رده‌یی له‌ زانكۆ وه‌رگرتووه‌، ئه‌و ته‌نها هاوكارمه‌ له‌ناو پۆل وه‌ كاری به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه‌ نیه‌ من چی ده‌ڵێم و چی ناڵێم به‌لام پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین له‌ به‌رێوه‌بردنی پۆلدا.

ئه‌و مامۆستایه‌ دوای ته‌واوبوونی پۆله‌كه‌ هات و ئاگاداری كردمه‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ هه‌ر گروپێكدا قوتابیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ چالاك نیه‌… بۆیه‌ پرسیاری ئه‌وه‌م كرد كه‌ پێشنیازی چیه‌؟

ئه‌مه‌ی خواروه‌ پێشنیازی ئه‌وه‌:

پێویسته‌ گرووپی سێهه‌م دروست بكه‌ین، وه‌ گروپی سێهه‌م پێكدێت له‌و ٢ ته‌له‌به‌یه‌ی كه‌ چالاك نین له‌ گروپه‌كه‌ی خۆیان، به‌مشێوه‌یه‌ش ئه‌وان ناچارده‌بن زیاتر خۆیان ماندووبكه‌ن تا گروپه‌كه‌یان قسه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر پرسیاره‌كان.

بۆچۆنی ئه‌م مامۆستایه‌م زۆر پێگونجاوه‌. پلانم بۆ وانه‌ی داهاتوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوو قوتابیه‌ له‌ ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ دابنیشێنم،هه‌م هاوكاریكردنیان ئاسانتره‌ وه‌ هه‌م ناچارده‌بن پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن و به‌رهه‌میان هه‌بێت..

نازانم تاچه‌ند ئه‌م پلانه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت به‌لام هیچ نه‌بێت ڕێگای جیاواز تاقیده‌كه‌مه‌وه‌ تا زۆرترین قوتابی سوود وه‌ربگرێت.

Advertisements

One thought on “چی بكه‌ین له‌ قوتابییه‌ك كاتێك ئه‌كتڤ نیه‌؟

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s