چالاكی په‌رداخ و فیدباكی قووتابی!

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چالاكی په‌رده‌خه‌كانم له‌ ناو پۆلدا له‌گه‌ل ته‌له‌به‌كان ئه‌نجامدا، یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كان له‌و وێبسایته‌ی كه‌ كۆرسه‌كه‌ی تیادایه‌ نووسیبووی:-

ئه‌مڕۆ زۆر چێژم له‌ چالاكی په‌رداخه‌كان وه‌رگرت، چونكه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی بیربكه‌مه‌وه‌!

له‌ خواره‌وه‌ باس له‌ چالاكی په‌رداخه‌كه‌ ده‌كه‌م، به‌لام پێمخۆشه‌ كه‌مێك له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌م ته‌له‌به‌یه‌ بدوێم، یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی پرۆگرامی بیركاری قوتابخانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فێرت ده‌كات چۆن ئه‌نجامی پرسیارێك بدۆزینه‌وه‌ به‌راستی، وه‌ فێری ئه‌وه‌ت ناكات چۆن بیربكه‌یته‌وه‌، بیركاری كاتێك سوودی بۆ مرۆڤ ده‌بێت كه‌ ببێته‌ هۆی جولاندی مێشكی و هاندانی بیركردنه‌وه‌، به‌لام ئه‌وه‌ی له‌ قوتابخانه‌كانی كوردستاندا ده‌خوێنرێت هیچ پیویستی به‌ بیركردنه‌وه‌ نیه‌. بۆ نموونه‌ دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوكاری هیچ فه‌نێكی تیادا نیه‌، چونكه‌ یاساكانی ته‌واوكاری له‌ په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌رناكات. یاخود داتاشراوه‌، كۆمه‌لێك نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ داتاشراوه‌كه‌یان بزانه‌ ئیتر ته‌واو هه‌رچیه‌كت بێته‌ به‌رده‌ست ئه‌وا ده‌توانی داتاشراوه‌ی وه‌ربگریت.

به‌كوردیه‌كه‌ی  بیركاری قوتابخانه‌ ته‌نها فێڕی ئه‌لگۆریزمت ده‌كات، واینی فێری ئه‌وه‌ت ده‌كات گه‌ر وابكه‌یت ئه‌وا ئه‌وه‌ت ده‌ستده‌كه‌ته‌وێت، به‌لام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فێری ئه‌وه‌ت ناكات چۆن وه‌لامی پرسیارێك بدۆزیته‌وه‌ كه‌ پێشتر پێتنه‌وتراوه‌ یاخۆد ئه‌لگۆریزمی نیه‌.

قوتابیه‌كه‌م دڵخۆش بوو،چونكی بیریكردوه‌، دیاره‌ بیركردنه‌وه‌یش مانای ئه‌وه‌ی تۆ بوونت هه‌یه‌ وه‌ وه‌كو كائینێكی زیندوو ئاكتیڤیت وه‌كو ڕۆبۆت كارناكه‌یت،بۆیه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ دڵی خۆشكردم له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بێتاقه‌تی كردم به‌وه‌ی قوتابخانه‌ رۆحیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌كۆژێت.

دوا قسه‌م ئه‌وه‌یه‌ بۆ تۆی مامۆستا كه‌ هه‌میشه‌ له‌ فورسه‌ت بگه‌رێ تا چه‌نس بده‌یت به‌ قوتابیه‌كانت بیربكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ دوای پۆل ته‌واوكردن ئه‌وه‌ی له‌بیریان ناچێته‌وه‌ یاساكانی بیركاری نین به‌لكو ئه‌و ئه‌نجامانایه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌فراندنه‌وه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌.

چالاكی په‌رده‌خ

وابهێنه‌ پێشچاوی خۆت كه‌ 100 په‌رداخمان هه‌یه‌، وه‌ هه‌موویان ژماره‌یان له‌سه‌ر نووسراوه‌ به‌ ژماره‌ 1 ده‌ستپێده‌كات و به‌ 100 كۆتایی دێت. وه‌كو وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌.

Screenshot 2015-06-25 12.14.38

دواتر 100 مرۆڤ یش مان هه‌یه‌ كه‌ له‌ریزدا وه‌ستاون، وه‌ مرۆڤه‌كان ژماره‌یه‌یان هه‌یه‌، مرۆڤی ژماره‌ی یه‌ك،مرۆڤی ژماره‌ دوو، تاوه‌كو ده‌كاته‌ مرۆڤی ژماره‌ 100.
كاتێك مرۆڤێك به‌لامی په‌رداخه‌كاندا ده‌ڕوات، ئه‌وا په‌رداخه‌كه‌ چۆن بێت ئه‌وا عه‌كسی ده‌كاته‌وه‌ به‌لام به‌مه‌رجێك ده‌بێت ژماره‌ی سه‌ر په‌رداخه‌كه‌ چه‌ند جاره‌ی ژماره‌ ئه‌و كه‌سه‌ بێت، بۆ نموونه‌:-

كه‌سی 1: هه‌موو په‌رداخه‌كان پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌،چونكی هه‌موو ژماره‌یه‌ك چه‌ند جاره‌ی 1 .

كه‌سی 2: ته‌نها په‌رداخی 2,4,6,8 وه‌ هتد پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌ واته‌ ته‌نها په‌رداخه‌ جوته‌كان پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌ یان ده‌توانین بڵێن ته‌نها ئه‌و په‌رداخانه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر 2 دابه‌ش ده‌بن.

كه‌سی  3: ته‌نها ئه‌و په‌رداخانه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌ كه‌ چه‌ند جاره‌ی 3 ن یاخود به‌سه‌ر 3 دابه‌ش ده‌بن.

به‌م شێوه‌یه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تاوه‌كو كه‌سی 100 ته‌واو ده‌بێت…

پرسیار:- ئایا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر 100 كه‌سه‌كه‌ ته‌واو ده‌بن كام په‌رداخانه‌ روویان له‌ سه‌ره‌وه‌یان یانی به‌شێوه‌یه‌كی نۆرماڵ دانراون؟

ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر:-

په‌رداخی یه‌كه‌م ته‌نها كه‌سی یه‌كه‌م ده‌ستكاری ده‌كات چونكه‌ یه‌ك ته‌نها چه‌ندجاره‌ی یه‌كه‌.

په‌رداخی دووهه‌م: دوو كه‌س ده‌ستكاری ده‌كات، كه‌سی یه‌كه‌م و كه‌سی دووهه‌م.. واته‌ كه‌سی یه‌كه‌م راستی ده‌كاته‌وه‌ ، به‌لام كه‌سی دووهه‌م عه‌كسی ده‌كاته‌وه‌ یانی سه‌ربه‌روه‌خوار وه‌كو ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌.

Advertisements

13 thoughts on “چالاكی په‌رداخ و فیدباكی قووتابی!

  1. پرسیارێکى جوانە …….
    کەسى یەکەم هەموو پەرداخەکانى پێچەوانە کردەوە واتا ڕوویان بەرەو سەرە وە رۆیش
    کەسى دووەم تا کەسى ١٠٠ەم هەر یەکەیان تواناى پێچەوانە ئەو پەرداخەیان هەیە کە ژمارەکەى لەگەل ژمارەکانى خۆیان وەک یەکە … ئەوەش واتا
    دیسان هەموو پەرداخەکان دەگەڕێنەوە بارى یەکەم جار جگە لە پەرداخى ژمارە’ یەک’ نەبێت کە ڕووى لەسەروە دەمێنێتەوە….
    کەواتە پەرداخى ژمارە یەک ڕووەکەى جێگیر بوو بۆ سەروە.
    کەسى دووەم دەتوانێت 2 4 6 8 10 12 … 100 پێچەوانە بکاتەوە … ئەوەش واتا ئا لێرە روویان بەرەو سەروەیە
    کەواتە ئەگەر سەیر بکەیت گرانە هتا ژمارە سەد ئاوا برۆین چەند جارەکانیا بنووسین بۆیە پێوستە بزانین کۆتا شت چییە کە ئەنجامەکە لێکلایى دەکاتە بێ گومان چەند جارەکانى سەدە . چەند جارى ١٠٠ تەنیا ژمارەیک لەو کۆمەڵەیە بەسەر سەد دابەش بێت بێ ماوە ژمارەکە هەر خۆیەتى ١٠٠ سەرەتاش
    واتە ئەو پەرداخانەى روویان لەسەرەوە دەبێت پەرداخە ژمارە جووتەکانن لەگەل پەرداخى ژمارە یەک

    لایک

    • فكركردنه‌وه‌ت له‌ پرسیاره‌كه‌ جوانه‌ به‌س هێشتا هه‌ستم نه‌كردووه‌ وه‌لامه‌ راسته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌..
      په‌رداخی ژماره‌ی ٤ بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌بێت، چونكه‌ سێ كه‌س ده‌ستكاری ده‌كات ئه‌وانیش ١،٢،٤…
      یه‌كه‌م بۆ سه‌ره‌وه‌،،
      دووهه‌م بۆ خواره‌وه‌
      ٤ بۆ سه‌ره‌وه‌..
      ٦٤ به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌بێث.. بزانم ده‌زانیت بۆچی؟

      لایک

  2. ڕاستە هەڵەم هەیە…
    ئێستە پەرداخى یەکەم ڕووى بەرەو سەروەیە بە تەئکیدى
    دووەم لە خوارەویە چونکە کەسى یەکەم و دووەم دەستکارى دەکەن
    پەرداخى سێەم بۆ خوارەوەیە چونکە تەنیا کەسى ١ و٣ دەستکارى یەکەن
    پەرداخى چوارەم بۆسەرەوەیە چونکە کەسى ١و٢ و ٤ دەستکارى دەکات
    ڕاستە ٦٤ بۆسەروە دەبێت چونکە کەسى ١و٢و٨و١٨و٦٤دەستکارى دەکەن کەن

    لایک

    • هه‌ر بژیت كاكه‌ ئوسامه‌ خۆیه‌تی {جگه‌ له‌ دوو وه‌كو خۆت راستت كرده‌وه‌} ئینجا كاتی ئه‌وه‌یه‌ پرسیار بكه‌یت كه‌ بۆچی ته‌نها ئه‌م ژمارانه‌؟ ده‌زانم كه‌ ئه‌مانه‌ دووجای ته‌واوون به‌لام بۆچی ته‌نها دووجای ته‌واو…

      لایک

  3. لەبەر ئەوەى چەندجارەکانى دووجاى تەواو تاکن یەعنى بۆنمونە ٤ چەندجارەکانى (١و٢و٣ )سێ ژمارەیە تاکە
    وە هەروەها دەتوانین لە سەر شێوەى پرایم فاکتۆرزەیشن بیان نووسین لەبەر ئەوەى هیچ یەکێک لەو ژمارانە prime نینە
    کە لە شێوەى exponential form توانیان دەبێتە پرایم
    واتە
    2^2
    1^2
    2^3
    2^4
    2^5
    2^6
    2^7
    2^8
    2^9
    2^10

    لایک

    • قسه‌كه‌ت ته‌واو كه‌ ته‌نها چه‌ند جاره‌ی دووجای ته‌واو تاكه‌.. به‌لام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌: كه‌ بۆچی ته‌نها چه‌ند جاره‌ی دووجای ته‌واو فاكته‌ره‌كانی تاكه‌؟ سوپاس

      لایک

  4. پرسیارێکى زۆر مەعقولە بەلام ئەوەى من دەیزانم کە شتێک دووجاى تەواو لەوانى تر جیا بکاتەوە ئەوەیە
    کاتێ m دووجارى تەواو بێت ئەوە k^2=m وە رەگى m بکاتە k وە کاتێ k , m دانەى integer بن وابزانم لەبەر ئەوەیە 🙂
    سوپاس

    لایک

    • ته‌نها ژماره‌ی دووجای ته‌واو كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نوسرێت k^2 ژماره‌یه‌كی تاكی فاكته‌ر هه‌یه‌، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌مه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، هه‌میشه‌ فاكته‌ری هه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی جووت دێت،، مه‌به‌ستم فاكته‌ره‌كانی ٢٠ له‌ خواره‌وه‌ به‌شێوه‌ی جووته‌ ڕێكخراو ده‌نووسم:
      (1,20),(2,10),(4,5). واته‌ ژماره‌ی سه‌رجه‌م فاكته‌ره‌كان ده‌كاته‌ 6.. به‌لام سه‌رنج بده‌ بۆ ژماره‌یه‌كی وه‌كو 16 كه‌ دووجای ته‌واوه‌ چی رووده‌دات:
      (1,16),(2,8),(4,4)… به‌لام گه‌ر سه‌رنجبده‌یت (4,4) ده‌كاته‌ یه‌ك فاكته‌ر چونكه‌ دووباره‌یه‌،، به‌مانایه‌كی تر سه‌رجه‌می فاكته‌ره‌كان ده‌كاته‌ تاك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و جووته‌ فاكته‌رانه‌ دووباره‌یه‌.. وه‌ ته‌نها وه‌ ته‌نها ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌كه‌ دووجای ته‌واو بوو ئه‌وجا ئه‌م حاله‌ته‌ ( جووت فاكته‌ری دووباره‌) رووده‌دات، هیوادارم ڕوون بێت.

      لایک

  5. زۆر روونە دەست خۆش مامۆستا
    لەم پرسیارەى پەرداخەوە زۆر شت فێر بووم …….
    بەهیواى بەردەوامى لەسەر ئەو جۆرە پرسیارانە…

    لایک

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s