هه‌واڵێكی ئاوێنه‌ و بیركاری !

له‌ وێبسایتی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ناونیشانی “رێژه‌ی جیابونه‌وه‌‌و هاوسه‌رگیری خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ زیادیكردوه‌” ، بابه‌تێكی وا كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی كۆمه‌لایه‌تی هه‌موومانه‌وه‌ هه‌یه‌ گرنگه‌، وه‌ پیویسته‌ وه‌كو سه‌رجه‌م ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستمانهێناوه‌ وه‌ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه‌ بیخه‌ینه‌ خزمه‌تی ئه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌لایه‌تیمان باشتر بكات. یاخود هیچ نه‌بێت ببێته‌ هۆكارێك بۆ تێگه‌یشتن له‌ دیارده‌ی له‌م شێوه‌یه‌، مه‌به‌ستم له‌ دیاره‌ده‌ی هاوسه‌رگیری خوار ته‌مه‌ن 18 وه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی.

بیركاری ده‌توانیت خزمه‌تێكی گرنگ به‌ مرۆڤ بكات، لای خه‌لك به‌گشتی وا باوه‌ كه‌ بیركاری زیاتر سودی بۆ زانسته‌ سروشتیه‌كانی وه‌كو فیزیا و كیمیا و بایۆلۆجی هه‌یه‌، پشت به‌ستنی ئه‌م زانستانه‌ به‌ بیركاری حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ به‌لام ڕه‌هه‌ندێكی تری سودی بیركاری لایه‌نه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كه‌یه‌.

له‌رێگه‌ی بیركاریه‌وه‌ هه‌وڵئه‌ده‌م پاڵپشتی بۆچونه‌كه‌ی ئاوێنه‌ بكه‌م،وه‌ هه‌ر له‌ڕێیی بیركاریه‌وه‌ ده‌توانین گریمانه‌یش له‌سه‌ر دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌ داهاتوودا بده‌ین.

سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ من داتای كوردستانم له‌به‌رده‌ستدا نیه‌،وه‌كو له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یشدا ئاماژه‌ی پێكراوه‌ نه‌بوونی داتا بۆخۆی كێشه‌یه‌. من هه‌وڵئه‌ده‌م قسه‌ له‌سه‌ر داتای وه‌لاتێكی تر بكه‌م كه‌ ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكایه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ وه‌لاتێكی شه‌فافه‌ و سه‌رجه‌م داتاكانی بواری جیابوونه‌وه‌ و هاوسه‌رگیری له‌به‌رده‌سته‌.

Screenshot 2015-06-26 02.36.47

 

گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌م گرافه‌ یاخود وێنه‌یه‌ بكه‌یت، ئه‌و راسته‌خۆ تێده‌گه‌یت كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ خوار ته‌مه‌نی 18 سالیه‌وه‌ هاوسه‌رگیری بكات و پاش ماوه‌یه‌ جیاببێته‌وه‌ زۆرتره‌ له‌گه‌ل ئافره‌تێك كه‌ پاش 25 ساڵی هاوسه‌رگیری كردووه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ به‌ڵكو بۆشایی نێوان ئه‌م دوو گرافه‌ به‌روونی دیاره‌ و  پێمانده‌ڵێت كه‌ چه‌ند ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ردوو لا دوورن له‌یه‌كتری.

ده‌توانین له‌ داتاكانی ئه‌م دوو گرافه‌وه‌ به‌نزیكراوه‌ی دوو هاوكێشی هێڵی دروست بكه‌ین.

هاوكێشه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵی هاوسه‌رگیریان كردووه‌:

d=4n+5

كه‌ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ پێمان ده‌ڵێت پاش n سالی له‌ هاوسه‌رگیری ئه‌وا ڕێژه‌ی سه‌دی جیابوونه‌وه‌ ده‌كاته‌ d.

هاوكێشه‌ی دووهه‌م بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ دوای ته‌مه‌نی 25 ساڵی هاوسه‌رگیریان كردووه‌:

d=2.3n+1.5

كه‌ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ پێمان ده‌ڵێت پاش n سالی له‌ هاوسه‌رگیری ئه‌وا ڕێژه‌ی سه‌دی جیابوونه‌وه‌ ده‌كاته‌ d.

بۆ باشتر تێگه‌یشتن له‌م دوو هاوكێشه‌یه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ كردنی دوو پرسیار و دواتر وه‌لامدانه‌وه‌یشیان:-

  1. ڕێژه‌ی سه‌دی ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌ی كه‌ به‌جیابوونه‌وه‌ كۆتایی دێت پاش 10 ساڵ بدۆزره‌وه‌ گه‌ر بزانیت ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌ له‌دوای ته‌مه‌نی 25 ساڵیه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.
  2. ڕێژه‌ی سه‌دی ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌ی كه‌ به‌جیابوونه‌وه‌ كۆتایی دێت پاش 10 ساڵ بدۆزره‌وه‌ گه‌ر بزانیت ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌ له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

بۆ وه‌لامی پرسیاری یه‌كه‌م ده‌بێت هاوكێشه‌ی یه‌كه‌م به‌كاربهێنین،چونكه‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌دوای ته‌مه‌نی 25 ساڵی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه‌، وه‌ دیاریشه‌ كه‌ n=10. به‌دانانی نرخی n له‌ هاوكێشه‌كه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌مه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت:-

d=2.3 \times 10+1.5=23+1.5=24.8 \approx 25

واته‌ به‌نزیكه‌ی %25 ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ پاش ته‌مه‌نی 25 ساڵی شوویانكردووه‌ دوای 10 ساڵ جیابوونه‌ته‌وه‌.

یانی له‌هه‌ر 4 ئافره‌تێك كه‌ له‌دوای 25 شویانكردووه‌ دوای 10 ساڵ یه‌كێكیان جیابووه‌ته‌وه‌.

با ئه‌نجامی پرسیاری دووهه‌م بدۆزینه‌وه‌ .

d=4 \times 10+5=45

واته‌ به‌نزیكه‌ی %45 ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵی شوویانكردووه‌ دوای 10 ساڵ جیابوونه‌ته‌وه‌.

یانی به‌نزیكی له‌هه‌ر 2 ئافره‌تێك كه‌ پێش 18 شویانكردووه‌ دوای 10 ساڵ یه‌كێكیان جیابووه‌ته‌وه‌.

به‌كوردی و به‌كورتیه‌كه‌ی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ دوای 10 له‌هاوسه‌رگیری بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵی شوویان كردووه‌ دوو هێنده‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌یه‌ كه‌ دوای 25 شوویان كردووه‌.

 

تێبینی:-

  1. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زۆر زۆر جیاوازه‌ له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه‌ ئه‌م داتایه‌ی لێوه‌ وه‌رگیراوه‌ وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م داتایانه‌ ته‌مسیلی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناكات به‌لام من له‌به‌رنه‌بوونی داتای له‌لای خۆمان ئه‌م مۆدیله‌ بیركاریه‌م به‌كارهێناوه‌ ته‌نها بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌كرێت بیركاری سودی هه‌بێت بۆ تێگه‌یشتنێكی باشتر له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان. یانی بیركاری هه‌ر ته‌نها بۆ دروستكردنی ته‌یاره‌ وه‌ سه‌یاره‌ نیه‌ به‌ڵكو بۆ باشتركردنی ژیانی مرۆڤیشه‌.
  2. من نامه‌وێت هیچ خاتوونێك یان به‌رێزێك بترسێنم، به‌لكو ته‌نها ده‌مه‌وێت له‌رێگه‌ی بیركاریه‌وه‌ پشتگیری ئه‌م بابه‌ته‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ بكه‌م.
  3. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌رووی كۆمه‌لایه‌یته‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌ی نامۆی زۆر تیادا روویداوه‌، ده‌بێت هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌ له‌م دیاردانه‌ تێبگه‌ین چیتر خۆ گێلكردن لیی و شاردنه‌وه‌ دادمان نادات، ده‌بێت راشكاوبین له‌گه‌ل خۆماندا و هه‌رچی ووزه‌ هه‌یه‌ بیخه‌ینه‌ كار بۆ باشتركرندی ژیانی گه‌نجه‌كانمان، بیركاریش ئامرازێكی به‌سوده‌ بۆ ئه‌م بواره‌. بیركاری رۆح و دڵی نیه‌ وه‌ به‌ میزاج و شارچیه‌تی بیرناكاته‌وه‌ واته‌ بێلایه‌نه‌. بۆیه‌ كه‌س ناتوانێت توانجی لێبگرێت و ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی مه‌وزوعی له‌سه‌ر كێشه‌كانمان قسه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌:-

  1. http://www.awene.com/dossier/2015/06/24/42014
  2. http://www.amazon.com/Precalculus-5th-Edition-Robert-Blitzer/dp/0321837347

 

Advertisements

One thought on “هه‌واڵێكی ئاوێنه‌ و بیركاری !

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s