پرسیاری وه‌ڵاتان: نوقڵه‌كانی هانا

له‌م ماوه‌یه‌ی پێشووتردا ، له‌ ئه‌نته‌رنێت پرسیارێك بلاوبوویه‌وه‌ به‌ناوی نوقڵه‌كانی هانا(hannah’s sweet) ئه‌م پرسیاره‌ له‌ وه‌ڵاتی بریتانیا بۆ ته‌له‌به‌كان هاتبووه‌ پرسیاره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

له‌ناو جانتاكای هانادا n نوقڵ هه‌یه‌ ، 6 دانه‌ له‌و نوقڵانه‌ پرته‌قاڵین، ئه‌وانی دیكه‌ زه‌ردن.هانا  نوقڵێكی  به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی(عشوائی) له‌ناو جانتاكه‌ی ده‌رهێنا و خواردی دواتر نوقڵێكی تریشی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی ده‌رهێناو ئه‌ویشی خوارد. گه‌ر هاتوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و دوو نوقڵه پرته‌قاڵی بن‌ بكاته‌ \frac{1}{3}  ئه‌وا پیشانی بده‌ كه‌: n^2-n-90=0 .

ئه‌م پرسیاره‌ له‌لایه‌ن بیركاریزانه‌كانه‌وه‌ ڕیسواكرا، چونكه‌ له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ هیچ مانایه‌كی نیه‌، باشتره‌ بڵێن ئه‌م پرسیاره‌ ته‌نها بۆ سه‌رلێشواندنی ته‌له‌به‌یه‌، یانی ده‌كرێت تۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی پۆل پرسیاری له‌م جۆره‌ بده‌یت به‌ قوتابی به‌لام له‌ناو ئیمتیحاندا ئه‌وا كاره‌سات و زوڵمێكی گه‌وره‌یه‌، هه‌ڵبه‌ت نابێت وه‌كو ئه‌وه‌ی لای خۆیشمان ساده‌ و ئاسان بێت.

ئۆكه‌ی با پرسیاره‌كه‌ شیكاربكه‌ین پێكه‌وه‌:-

سه‌ره‌تا با بزانین چه‌ند ڕێگا هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو نقووڵ به‌ گشتی، چونكه‌ ژماره‌ی نووقڵه‌كان n ئه‌وا بۆ نوقڵی یه‌كه‌م n رێگه‌ هه‌یه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنی نوقڵی دووهه‌م ژماره‌ی نوقڵه‌كان دانه‌یه‌كی كه‌مكردووته‌وه‌ واته‌ بووته‌وه‌ n-1 كه‌واته‌ ژماره‌ی ڕێگاكانی هه‌ڵبژاردنی نوقڵی دووهه‌م ده‌كاته‌ n-1 . ئیستا پێكه‌وه‌ ژماره‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو نوقڵه‌كه‌ ده‌كاته‌:  ژماره‌ی ڕێگاكانی هه‌ڵبژاردنی نوقڵی یه‌كه‌م جاران ژماره‌ی ڕێگاكانی هه‌ڵبژاردنی نوقڵی دووهه‌م. واته‌ به‌شێوه‌ جه‌بره‌یه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت:-

n\times (n-1) كه‌ پاش ساده‌كردنه‌وه‌ ده‌كاته‌ n^2-n .

ئێستا با بێینه‌ سه‌ر ڕێگاكانی هه‌ڵبژاردنی دوو نوقڵی پرته‌قاڵی، بۆ نوقڵی یه‌كه‌م 6 ڕێگا هه‌یه‌، بۆ نوقڵی دووهه‌م 5 ڕێگا هه‌یه‌، واته‌ ژماره‌ی ڕێگاكانی هه‌ڵبژاردنی دوو نوقڵی پرته‌قاڵی ده‌كاته‌ 30.

وه‌ دیاریشه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی دوو نوقڵی پرته‌قاڵی ده‌كاته‌ ده‌كاته‌ : ژماره‌ی ڕێگاكانی هه‌ڵبژاردنی دوو نوقڵی پرته‌قاڵی دابه‌ش ژماره‌ی ڕێگاكانی هه‌ڵبژاردنی دوو نوقڵ… دووباره‌ ئه‌مه‌ به‌شێوه‌ بیركاریه‌كه‌ ده‌كاته‌:

\frac{30}{n^2-n}

به‌لام له‌ پرسیاره‌كه‌ ده‌ڵیت ئه‌گه‌ری دوو نوقڵه‌كه‌ پرته‌قاڵی ده‌كاته‌ \frac{1}{3}. ئێستا ئه‌م هاوكێشه‌یه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت:-

\frac{30}{n^2-n}=\frac{1}{3}

پاش دوولاو دوو نێوان ساده‌كردنه‌وه‌ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌مان بۆ دروست ده‌بێت:-

n^2-n-90=0

كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌یش داواكراوه‌كه‌ بوو! له‌خواره‌وه‌ پرسیاره‌ ئه‌سلیه‌كه‌ داده‌نێم.وه‌ ئه‌م پرسیاره‌ بۆ قوتابی ته‌مه‌ن 15-16 هاتووه‌ته‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا، وه‌ نزیكه‌ی 500,000 قوتابی له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ به‌ژدارن.500

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s