چاره‌سه‌رێكی بیركاریانه‌ : چۆن ئافره‌تێكی گونجاو ده‌خوازیت؟

1-950c028e84de8dccdeb3b1c6d9fc22c2a4d39eb9-s1500-c85

جۆهانیس كیپله‌ری (johannes kepler) داماو، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین گه‌ردووناسه‌كان به‌ درێژایی مێژوو،دانه‌ری ئه‌و یاسای دیاریكردنی جووڵه‌ی ئه‌ستێره‌كانه‌، جگه‌ له‌هه‌موو ئه‌مانه‌، كیپله‌ر بیركاریزانێك و توێژه‌رێكی بلیمه‌ت بوو. له‌سالی 1611 كیپله‌ر ویستی ژنبهێنیت. چونكه‌ ژنه‌كه‌ی یه‌كه‌می به‌ په‌تای هه‌نگاری مرد وه‌ له‌ دوای خۆی ژماره‌ك منداڵی بۆ كیپله‌ر به‌ جێهێشت به‌كوردیه‌كه‌ی مێرده‌كه‌ی هه‌موو بیانوویه‌كی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ژنبهێنێته‌وه‌. كیپله‌ر كۆمه‌لێك ژنی وه‌كو كاندید دیاری كردبوو، بریاریدا له‌گه‌ل هه‌ریه‌كێكیاندا چاوپێكه‌وتن بكات تا دواتر له‌سه‌ر یه‌كێكیان رێكبه‌وێت،به‌لام كیپله‌ری به‌دبه‌خت ئه‌وه‌ی ئه‌و پلانی بۆ دارشتبوو سه‌ری نه‌گرت.

بۆ كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن هێنانی ژن كارێكی ئاسان نیه‌،بۆیه‌ 11 كاندیدی ژنی ریزكردوو تا یه‌كێكیان ببێته‌ هاوژینی…. ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحالییه‌ كه‌ كیپله‌ر له‌ ده‌فته‌رێكی بچووكی یادگاریه‌كه‌یدا سه‌رنج و تێبینی خۆی له‌سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و ئافره‌تانه‌ نووسیبوو، بۆ نموونه‌، بۆ یه‌كه‌م كاندید نوسیبووی   ” بۆنی ده‌می زۆر ناخۆش بوو”

2-4a8795031a5e3ff7d202ef33c7e88f233c0a0497-s1500-c85

بۆ دووهه‌میان ، كیپله‌ر ده‌ڵێت “به‌خۆی و یه‌ك ته‌نه‌كه‌ ئالتوونه‌وه‌ هاتبوو، به‌خوا من حه‌وسه‌له‌ی ئه‌مه‌م” یانی ئه‌مه‌ زۆر خانه‌دانبوو وه‌ كیپله‌ریش تاقه‌تی ئه‌و زه‌وقه‌ گرانه‌ی نه‌بوو، لای خۆمان پیاوه‌كه‌ ده‌لێت ئه‌مه‌ زۆر گران ده‌فرۆشت كه‌ مه‌به‌ست لێیی نازه‌. له‌ كۆتاییدا ئه‌م كاندیده‌یشی ئیهمالكرد.

3_custom-235a3a718e47794901da6475168c07b8ff18959b-s1500-c85

سێهه‌م كاندید هه‌ر زۆر خه‌ته‌ر بوو، چونكه‌ پێشتر ژنی پیاوێكی تر بوو بێئه‌وه‌ی ماره‌یش بكرێت له‌و پیاوه‌ منداڵێكی هه‌بوو { بێ باوك } بۆیه‌ بۆ كه‌سێكی وه‌كو كیپله‌ر ئه‌مه‌ نه‌ك كێشه‌ی بۆ حلده‌كات به‌لكو بۆیشی دروستده‌كات، به‌مانایه‌كی تر پر له‌ چه‌رمه‌سه‌رییه‌، بۆیه‌ ئه‌م كاندیده‌یشی وه‌لانا.

4_slide-0f4a99bd854a5f687471aa58cec2dcd0165a63fc-s1500-c85

چواره‌میان. زۆر خانوو  و مان بوو، له‌سه‌ر ئه‌مه‌یان كیپله‌ر ده‌ڵێت “باڵاو قه‌دێكی رێك وه‌ بونیادێكی وه‌رزشی هه‌بوو”، ئه‌مه‌یان نه‌ك خه‌ونی كیپله‌ره‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م ده‌ژیا، به‌لكو خه‌ونی هه‌ر كه‌سێكه‌ كه‌له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیش ده‌ژیا .

به‌لام كیپله‌ری فزوڵ، ویستی بزانێت كاندیده‌كانی تر چیان له‌ هه‌گبه‌كه‌یاندا هه‌یه‌ بۆیه‌ پێی باشبوو په‌له‌نه‌كات له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌میان،چونكه‌ كیپله‌ر له‌سه‌ر كاندیدی پێنجه‌م نووسیبووی “ئافره‌تێكی تابڵێی خاكی بوو وه‌ ده‌ستیشی بلاو نه‌بوو جگه‌له‌مه‌یش كه‌سێكی دادپه‌روه‌ر بوو وه‌ باسی له‌وه‌یش كردوبوو كه‌ مندالی مێرده‌كه‌ی خۆش ده‌وێت گه‌رچی له‌ویش نه‌بن”، بۆیه‌ كیپله‌ر توشی دڵه‌راوكێ بوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر  له‌سه‌ر كاندیدی چواره‌م وه‌ پێنجه‌م ئه‌م دره‌نگ پێچوونه‌ی كیپله‌ریش له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنیان وایكرد هه‌ریه‌ك له‌ كاندیدی 4 وه‌ 5 هه‌مین ته‌حه‌موولی ئه‌م هه‌موو چاوه‌رانیه‌یان نه‌كرد و دواتر  هه‌ردووكیان به‌ جیا بریاریاندا شوو به‌ كیپله‌ر نه‌كه‌ن و ره‌فزی بكه‌ن. وه‌ كیپله‌ریان بۆ كاندیدی 6 هه‌م به‌جێهێشت كه‌ هه‌تا خوا حه‌زبكات كیپله‌ری داماوی لێی تۆقابوو چونكه‌ ئافره‌تێكی زه‌خم بوو مه‌به‌ستم كچی ماڵه‌ ئاغایه‌ك بوو كیپله‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌یش نووسیبووی “هه‌ناوم ده‌كه‌وێت هه‌ركاتێك بیرم له‌ مه‌سروفی ئاهه‌نگی بووكێنی ئه‌م ئافره‌ته‌ ده‌كرده‌وه‌”،

6_fix_custom-7cc4b378c854bf7eb7b5485557d3f8b19a365cbf-s1500-c85

شه‌شه‌م زۆر دڵرفێن و قه‌شه‌نگ بوو، وه‌كو هه‌وڵێری ده‌لێت پیاو حه‌یرانی ده‌بوو، یان وه‌كو سلێمانی ده‌ڵێت به‌ ژه‌هری ماره‌وه‌ ده‌خورا. یانی كیپله‌ر زۆر به‌دڵ پێوه‌ بوو، به‌لام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ كیپله‌ر هێشتا لیسته‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردبوو، بۆیه‌ ئه‌م كاندیده‌یش حه‌وسه‌له‌ی چاوه‌روانی پیاوێكی پیری نه‌بوو بۆیه‌ ره‌فزێكی موحته‌ره‌مانه‌ی به‌ كیپله‌ر دا.

7-14d02edb2b8e31aef18f9aa569454ce320fcc95b-s1500-c85

كاندیدی حه‌وته‌م جێگای سه‌رنجی كیپله‌ری رانه‌كێشا، كیپله‌ر وه‌كو  دایكی خۆی ده‌هاته‌ پێشچاوی، وه‌ نوسیبووی “له‌ كه‌سێكی زۆر موهیم ده‌چوو”.

8_custom-732e8b88583fa300f02c53f111b066edbf393e5d-s1500-c85

نۆهه‌م ئافره‌تێكی لاواز بوو له‌ ڕوونی ته‌ندروستیه‌وه‌، ده‌هه‌م له‌رووی حه‌جمه‌وه‌ موناسب نه‌بوو ” بۆ پیاوێكیش كه‌ زه‌وقی جوان نیه‌”,وه‌ دواهه‌مینیشیان كه‌ ده‌كاته‌ كاندیدی 11هه‌م كچێكی زۆر گه‌نج بوو. ئێستا كیپله‌ری قوربه‌سه‌ر چیبكات؟ هه‌موو لیسته‌كه‌ی ته‌واو كرد بێ ئه‌وه‌ی كچێك هه‌ڵبژێریت وه‌ ئه‌وه‌یشی به‌دڵیبوو یان شووی به‌كه‌سێكی تر كردووه‌ یاخود جارێكی تر به‌ كیپله‌ر رازی نابێت. ئێستا به‌ ره‌سمی بووه‌ بێوه‌پیاو {بێژن}، وه‌ كیپله‌ر هه‌ستی كرد پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ژن له‌و 11 كاندیده‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌له‌ ئه‌نجامداوه‌. بیری له‌ هۆكاری ئه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ روویداوه‌ كه‌ ئایه‌ به‌هۆی  قسمه‌ت و نسیب بوو؟ یاخود خه‌تای ئه‌وه‌بوو كه‌ گوناهێكی هه‌بووه‌ وه‌كو بلێی نه‌فره‌تێك به‌ناوچه‌وانیه‌وه‌ بووه‌؟ ، كیپله‌ر له‌ كتێبه‌كه‌ نوسیویه‌تی ” ده‌بێت ئه‌وانه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ بووبێت كه‌ بۆماوه‌ی ئه‌و دوو ساله‌ یاخود زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌گه‌رانه‌دا بكرێمه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆ خۆی ئاراسته‌یه‌كی زۆر جیاوازی هه‌یه‌ له‌وانی دیكه‌  بۆ یه‌كگرتنی دوو كه‌س؟” به‌مانایه‌كی تر، كیپله‌ر هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ ژنی ده‌ستنه‌كه‌وت بۆ شتێك گه‌رانده‌وه‌ كه‌ له‌ ئیراده‌ی ئه‌ودا نه‌بووه‌.

باده‌ستپێبكه‌ین به‌ شیكردنه‌وه‌

بیركاریزانێكی وه‌كو ئه‌لیكس بیلۆۆ ده‌لێت له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی كیپله‌ر بۆ سه‌ركه‌وتێنكی مسۆگه‌ر له‌ دۆزینه‌وه‌ی ژندا بگه‌رێت پێویست بوو له‌رێگه‌ی ستراتیجیه‌تی باشترینه‌وه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ خێزانی. جیاوازی نێوان سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر له‌گه‌ل تراتیجیه‌تی باشترینه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ یه‌كه‌میان كه‌متر ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه‌ وه‌ ناڕیالیسته‌ له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی دووهه‌میان بۆ هه‌موو حاله‌تێك ئه‌گه‌ری روودانی زۆره‌ وه‌ زیاتر واقیعیه‌ . بۆ باشتر حالی بوون له‌مه‌، تۆ گه‌ر بته‌وێت ببیته‌ ملیۆنه‌ر ئه‌وه‌ به‌دوای سه‌ركه‌تنی مسۆگه‌ر ده‌گه‌ریت به‌لام گه‌ر تۆ هاتوو ویستت باری داراییت باشتر بكه‌یت ئه‌وه‌ پێویستت به‌ ستراتیجیه‌تی باشترینه‌ (optimal strategy).

مۆرڤ ده‌كرێت له‌ رێی گرتنه‌به‌ری باشترین ستراتیجیه‌ته‌وه‌ هه‌وڵبدات كه‌  ئه‌گه‌ری دلخۆشكردنێكی  مه‌عقوڵ سه‌باره‌ت به‌ پرسێك زیاد بكات واته‌ له‌م حاله‌ته‌ شتێك نیه‌ بۆ بته‌وێت پێیی بگه‌یت، ته‌نها هه‌وڵئه‌ده‌یت بریارێك بده‌یت كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌لوومه‌رجه‌ی هه‌یه‌ باشترینه‌.  ئه‌وه‌ی جێگای پێكه‌نینه‌ كه‌ بیركاریزانه‌كان فۆرموله‌یه‌كیان  بۆ ئه‌م ستراتیجیه‌تی باشترینه‌ داناوه‌.

ئه‌م فۆرموله‌یه‌ نه‌ك هه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی ژن له‌نێوان كومه‌لێك كاندیدا گونجاوه‌، به‌لكو بۆ هه‌لبژاردنی كار و هه‌ڵبژاردنی مێردوو  وه‌ هه‌ر شتێكی تر كاتێك لیستێكی كۆتا (finite list)  هه‌بێت راسته‌.

له‌راستیدا یاساكه‌ زۆر ساده‌ و روونه‌. گریمان تۆ ده‌ته‌وێت شتێك هه‌ڵبژێریت له‌ نێوان كۆمه‌لیكی زۆر له‌ شتی هاوشێوه‌دا به‌لام جیاواز له‌ خاسیه‌تدا { بۆ نموونه‌ كیپله‌ر له‌نێوان ١١ ژندا ویستی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت }. سه‌ره‌تا ده‌بێت ژماره‌ی ئه‌و لیسته‌ت دیاربێت، بۆ نموونه‌ ده‌ته‌وێت خانوو بكریت وه‌ ١٢ خانوو له‌ به‌رنامه‌ی سه‌یركردنتدا هه‌یه‌.

له‌رووی بیركاریه‌وه‌ ئه‌م فۆرموله‌یه‌ له‌ سالی 1960 ناوی لێنرا (a la Kepler) یاخود “كێشه‌ی ژنهێنان” یان هه‌ندێكی تر پیێی ده‌ڵێن كێشه‌ی سكرتێر { مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵبژاردنی سكرتێره‌ له‌نێوان كۆمه‌ڵێك كاندیدا}.

9_slide-54be8501d1a37490dd7e558b41dcacac90cc4847-s1500-c85

چۆن ئه‌م فۆرموله‌یه‌ به‌كاردێت؟

وابهێنه‌ پێشچاوی خۆت چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل ٢٠ كه‌س ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێت یه‌كیكیان هه‌ڵبژێریت وه‌ ته‌نها یه‌ك یاسامان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش گه‌ر هاتوو له‌گه‌ل هه‌ركه‌سێكدا چاوپێكه‌وتنت ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ ده‌بیت هه‌لیدبژێریت یاخود بۆ ره‌فزی بكه‌یته‌وه‌، واته‌ هه‌ڵتنه‌بژارد ئه‌وا ناتوانیت جارێكی تر بگه‌رێته‌وه‌ بۆی تا هه‌ڵیبژێریت واته‌ یان كاره‌كه‌ی ده‌ده‌یتی یاخود بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ نایده‌یتێ . گه‌ر هاتوو ئه‌م یاسایه‌ت هه‌بوو وه‌ له‌گه‌ل یه‌كبه‌یه‌كی كاندیده‌كاندا دانیشتیت گه‌ر به‌دڵت بوو ئه‌وا خێر عه‌له‌ خێر و ئیشه‌كه‌ كۆتایی هات، گه‌ر نا ده‌چیته‌ سه‌ر كه‌س یان كاندیدی داهاتوو، به‌لام بهێنه‌ پێشچاوی خۆت كه‌ تاوه‌كو كه‌سی پێش كۆتاییت ره‌فزكردووه‌ له‌م كاته‌دا هیچت حلت نیه‌ ده‌بێت كه‌سی ئاخیره‌م هه‌لبژێریت واته‌ گرنگ نیه‌ چ تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ یاخود ئه‌و شته‌ چونكه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ت ماوه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێریت. وه‌ دیاره‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ باش نیه‌.

له‌بیرت نه‌چێت؛ كه‌ له‌ كۆتایی هه‌ر چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌بیت یان ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵبژێریت یاخود ده‌بێت بچیته‌ سه‌ر كاندیدێكی دیكه‌. گه‌ر كه‌ست هه‌لنه‌بژارد ئه‌وا  گه‌رانه‌وه‌ نیه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی پێشووتر.

كه‌سێكی وه‌كو مارتن گاردنه‌ر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بواری بیركاری ته‌رفیهی كارده‌كات له‌ باسی فۆرموله‌كه‌دا ده‌ڵێت، باشترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل 36.8% كه‌سه‌كاندا ئه‌نجام بده‌یت بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیان هه‌ڵبژێریت { یان بیانخوازیت}. به‌لام له‌پاش ئه‌وان هه‌ر كاندیدێكت بینی كه‌ له‌ باشترین كاندیدیه‌كانی 36.8% باشتر بوو ئه‌وا یه‌كسه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵبژێره‌ وه‌ له‌رووی بیركاریه‌وه‌ ئه‌وه‌ باشترین هه‌ڵبژاردنه‌. له‌وانه‌یه‌ بپرسیت باشه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو باشترین كاندید له‌ 36.8% یه‌كه‌م بوو ئه‌و كاته‌ له‌ده‌ستت ده‌چێت، ئه‌وه‌ی ده‌یلیت راسته‌ به‌لام ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ كه‌مه‌ وه‌ گه‌ریش راست بوو ئه‌وا خۆ دووهه‌م باشترینت هه‌ر به‌نسیب ده‌بێت، واته‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌ باشترین كاندید له‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌مبێت كه‌ هه‌ڵیان نابژێریت كه‌مه‌ وه‌ هه‌میشه‌ گه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌م فۆرموله‌ی بكه‌یت ئه‌وا ئه‌نجامێكی تارده‌یه‌كی زۆر دڵخۆشكه‌رت به‌نسیب ده‌بێت.

له‌وانه‌یه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ بۆچی له‌سه‌دا 36.8 ؟ ، ئه‌وه‌ی كۆمیدیه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ پێی ده‌وترێت e  وه‌  به‌نزیكی ده‌كاته‌  2.71828، به‌لام گه‌ر هاتوو هه‌لیبگه‌رێینه‌وه‌ واته‌ \frac{1}{e}=0.368. له‌وه‌یش زیاتر ئه‌م ژماره‌یه‌ توانیویه‌تی له‌ زۆر بواری تردا بیسه‌لمێنێت كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌نجامێكی رازیكه‌ر به‌ده‌ستدێت.

كیپله‌ر… تاقیبكه‌ره‌وه‌…

باشه‌  گه‌ر هاتوو كیپله‌ر ئه‌م فۆرمووله‌یه‌ی به‌كاربهێنایه‌ چی روویده‌دا؟ واته‌ ده‌بوایه‌ چاوی به‌ له‌سه‌دا 36.8 خانمه‌كان بكه‌وتایه‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیان هه‌ڵبژێرێت، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 4. دواتر له‌ كاندیدی 5 هه‌مه‌مه‌وه‌ به‌ره‌وسه‌رووتر هه‌ریه‌كیكیان له‌ باشترینی 4 كه‌سه‌ی یه‌كه‌م به‌دڵتربوایه‌ ئه‌وا ده‌بوو هه‌ڵیبژێرێت. به‌كوردیه‌كه‌ی ده‌بوو كیپله‌ر كه‌سی 5 بكردایه‌ به‌خێزانی خۆی، چونكه‌ وه‌كو له‌ قسه‌كانیدا دیاره‌ كه‌سی ٥ هه‌م له‌ هه‌ر ٤ ره‌كه‌ی یه‌كه‌می زیاتر به‌دڵه‌.

له‌ بیركاری مۆدێرندا به‌م ستراتیجیه‌ته‌ ده‌وترێت باشترین وه‌ستان “optimal stopping“.

وه‌رگێڕان له‌ ئینگلیزیه‌وه‌:- بۆرباكی

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی

Advertisements

2 thoughts on “چاره‌سه‌رێكی بیركاریانه‌ : چۆن ئافره‌تێكی گونجاو ده‌خوازیت؟

  1. دەست خۆش ماندوو نەبیت
    پۆستێکى جوانە ئەوەى لە هەمووان جوانتر بوو ئەو ڕێژەیە بوو
    له‌وانه‌یه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ بۆچی له‌سه‌دا 36.8
    بەڵام جۆهانیس كیپله‌ری هەندێک تەماحکار بووى هههه
    دووبارە دەست خۆش

    لایک

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s