ئایا به‌چه‌ند رێگه‌ ده‌توانی ناوی كوردستان بخوێنیته‌وه‌؟

یه‌كێك له‌ پرسیاره‌ ساده‌ جوانانه‌ی كه‌ هاتووه‌ته‌ پێشم، دۆزنیه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕێگاكانی خوێندنه‌وه‌ی ناوی Kurdistan له‌م شێوه‌ هه‌نده‌سیه‌دا:-

Screenshot 2015-07-15 14.35.32

به‌مه‌رجێك كه‌ ده‌بێت ته‌نها پیته‌ هاوسێ لابه‌لاكان () وه‌ربگریت، واته‌ له‌ژێر هه‌ر پیتێكدا ته‌نها دوو پیتی تر هه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت ئه‌م وشه‌یه‌ پێكه‌وه‌ گرێبدرێت له‌گه‌ل یه‌كێكیاندا.. بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ با نموونه‌یه‌ روونی بكه‌مه‌وه‌…

Screenshot 2015-07-19 11.05.51

هه‌ر له‌وێنه‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌ تاوه‌كو سێهه‌مه‌وه‌ رێگایه‌كی راسته‌ بۆ دروستكردنی ووشه‌ی كوردستان، به‌لام ٤،٥،٦ هه‌له‌ن چونكه‌ مه‌رجی دراوسێی لابه‌لای تیادا جێبه‌جێنه‌بووه‌، بۆ نموونه‌ له‌ وێنه‌ی ٤ دا، هێله‌كه‌ له‌ U چووته‌وه‌ R به‌لام ئه‌م R راسته‌وخۆ ناكه‌وێته‌ ژێر U یاخود باشتر بلین كه‌ ئه‌و R درواسێی لابه‌لای U نیه‌، هه‌مان قسه‌یش بۆ وێنه‌كانی ٦،٥ راسته‌.

ئێستا دوای ئه‌وه‌ی كه‌له‌پرسیاره‌كه‌ حالیبووین با خه‌ریكی شیكاركردنی ببین.

باشتره‌ سه‌ره‌تا به‌ ناوێكی ئاسان ده‌ستپێب

كه‌ین، بۆ نموونه‌ ناووی ARMAN وه‌كو له‌ خواره‌وه‌ پیشاندراوه‌:-

Screenshot 2015-07-19 11.24.55

ته‌نها ئامانج ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتێك له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ دین، ته‌نها ئێو پیتانه‌ به‌یه‌ك بگه‌یه‌نین كه‌ لابه‌لای یه‌كترن، به‌مانه‌یكی تر نزیكترین دراویسێیی یه‌كترن، لێره‌دا بیر له‌ساده‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كه‌ین تاوه‌كو لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ری گونجاوتربێت. سه‌رنجی ئه‌وه‌بده‌ پیته‌كان بۆخۆیان هیچ بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان نیه‌، چونكه‌ پێشتر كه‌ به‌وجۆره‌ دانراوون وه‌ ئه‌و مه‌رجی دراوسێی لابه‌لایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی واده‌كات ناوه‌كه‌ به‌ دروستی بخوێنرێته‌وه‌ گه‌ر هاتوو له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ باسمانكرد هاتیت. ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ پێمانده‌لیت پیته‌كان گرنگ نین، به‌لكو جێگای پیته‌كان گرنگن به‌مانایه‌كی تر ده‌توانین له‌ جیاتی پیته‌كان ته‌نها چوارگۆشه‌یه‌كی به‌تاڵ دابنێنین. وه‌كو ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:-

Screenshot 2015-07-19 11.24.55 copy

گه‌ر سه‌رنجبده‌یت هیچ پیتێك بوونی نیه‌، به‌لام شوێنی پیته‌كان به‌ خال یان لاكێشه‌یه‌ك ده‌ستنیشانكراوه‌، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ بیركاری زۆر گرنگه‌، هه‌میشه‌ بیركاریزانه‌كان هه‌ول ئه‌ده‌ن له‌كاتی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ دیارده‌یه‌كی سروشتی ئه‌و دیارده‌یه‌ بگۆرن بۆ مۆدیلیكی بیركاری كه‌ لیكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ری ئاسانتره‌، مه‌به‌ست له‌ مۆدیل ئه‌وه‌یه‌ تۆ له‌ جیاتی بچیت له‌ پرسیاره‌ ئه‌سلیه‌كه‌ بكۆلیته‌وه‌ ده‌چیت له‌ پرسیاریكی تر ده‌كۆلیته‌وه‌ كه‌له‌رووكه‌شدا جیاوازن به‌لام له‌ناۆرۆكدا یه‌كشتن، هه‌ر وه‌كو ئه‌م پرسیاره‌ی ئێمه‌، به‌م پۆرسه‌ی گۆرانه‌یش ده‌وترێت ته‌جرید یاخود ئه‌بستراكتكردن كه‌ تام و چێژی خۆی هه‌یه‌.

بابگه‌رینه‌وه‌ سه‌ر پرسیاره‌كه‌، ئێستا هه‌موو ئامانجێكمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ی رێگاكان له‌سه‌روه‌ بۆ خواره‌وه‌ بدۆزینه‌وه‌ به‌مه‌رجێك هه‌ر لاكێشه‌یه‌ك له‌گه‌ل لاكێشه‌كه‌ی ته‌نیش خۆیدا په‌یوه‌ندی دروست بكات. سه‌ره‌تا له‌یه‌ك لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌سپێده‌كه‌ین، ئه‌و لاكێشه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك ئه‌گه‌ری هه‌یه‌، واته‌ ته‌نها یه‌ك رێگه‌ هه‌یه‌ بۆ خۆی، هیچ رێگه‌یه‌كی ترمان نیه‌ بگه‌ین پێی ، چۆنكه‌ پێش خۆی هیچ شتێكی تر نیه‌.

Screenshot 2015-07-19 11.24.55 copy 2

گه‌ر سه‌یرێكی دوو لاكێشه‌كه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌یت ئه‌وا بۆ هه‌ریه‌كێكیان ته‌نها ده‌توانێت له‌یه‌ك یه‌ك دانه‌ له‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ببه‌سترێته‌وه‌، واته‌ كاتێك له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ ده‌چین ئه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌ هه‌یه‌، هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها یه‌ك لاكێشه‌هه‌یه‌ له‌سه‌روه‌وه‌ كه‌ له‌رێگه‌یه‌وه‌ ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ دوو لاكێشه‌كه‌ی خواره‌وه‌،بۆیه‌ بۆ له‌ناو هه‌ریه‌ك له‌لاكێشه‌كاندا 1 ده‌نووسین كه‌ مه‌به‌ست لێیی ژماره‌ی ئه‌و ڕێگایانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌توانین بگه‌ین به‌خواره‌وه‌ (وه‌ مه‌رجی لابه‌لایش هه‌یه‌).

Screenshot 2015-07-19 11.55.52

 هه‌نگاوی سێهه‌م جیاوازه‌، چونكه‌ ریزی سێهه‌م له‌ سێ لاكێشه‌ پێكهاتووه‌، دوو له‌ لاكێشه‌كان ده‌كه‌ونه‌ لێوار یه‌ك له‌ ناوه‌ند. باسه‌ره‌تا له‌وه‌ی لێواره‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ین، بۆ هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌ ته‌نها یه‌ك ڕێگا هه‌یه‌ به‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بگه‌یه‌نرێت چونكه‌ له‌سه‌رووی هه‌ریه‌كێكیانه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك لاكێشه‌یه‌ لابه‌لا هه‌یه‌ ، به‌لام بۆ لاكێشه‌ی ناوه‌ند جیاوازه‌، گه‌ر ته‌ماشای لاكێشه‌ی ناوه‌ند بكه‌یت ئه‌وا له‌سه‌روویه‌وه‌ دوو لاكێشه‌ی لابه‌لای هه‌یه‌ یانی ده‌توانیت به‌دوو رێگا به‌سه‌رووی خۆیه‌وه‌ بگه‌یه‌نرێت، بۆیه‌ له‌ناو لاكێشه‌ی ناوه‌ند 2 داده‌نین وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا ریزی سێهه‌میش روونكراوه‌ته‌وه‌:-

Screenshot 2015-07-19 11.55.52 2

له‌سه‌ر هه‌مان ئاواز به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ریزی چواره‌م، هه‌ریه‌كێك له‌م دوو چوارگۆشه‌یه‌ دوو دراوسێیی هه‌یه‌ له‌سه‌ره‌وه‌، بۆ نموونه‌ دانه‌یه‌كیان هاوسێكه‌ی نوسراوه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی تریان نووسراوه‌ 2. بۆیه‌ بۆ ئه‌م لاكێشه‌یه‌ 3 رێگا هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ بلیت بۆچی؟ چونكه‌ دوو رێگا هه‌یه‌ هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن بۆ هاوسێكه‌ی لای راستی سه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌واته‌ ئه‌و دوو رێگه‌یه‌ش بۆ ئه‌م دێت، به‌لام له‌هاوسێكه‌ی لای چه‌پیشیه‌وه‌ یه‌ك ڕێگا هه‌یه‌ كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌یشی بۆ دێت كه‌واته‌ به‌هه‌مووی 3 رێگای بۆ دێت وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌.

Screenshot 2015-07-19 11.55.52 3

دووا لاكێشه‌یه‌ش 6 رێگای بۆ ده‌چێت، ٣ ڕێگا له‌ دراوسێكه‌ی لای چه‌پی سه‌ره‌وه‌ی، وه‌ ٣ رێگاكه‌ی تر لای راستی سه‌ره‌وه‌ی.

Screenshot 2015-07-19 11.55.52 4

یانی له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌توانین بگه‌ین به‌خواره‌وه‌ به‌ 6 رێگا، یانی وه‌لامی پرسیاره‌ ئه‌سلیه‌كه‌ به‌مجۆره‌ی لێدێت: به‌ 6 رێگه‌ ده‌توانین ناوی ئارمان دروست بكه‌ین له‌رێگه‌ی گه‌یاندنی پیته‌ هاوسێكانه‌وه‌!

كه‌واته‌ یاسای زێرین بۆ ئه‌م پریساره‌ بریتیه‌ له‌:-

كه‌واته‌، بۆ ژماره‌ی رێگاكانی بۆ گه‌یشتن بۆ هه‌ر لاكێشه‌یه‌كه‌ ده‌كاته‌ كۆیی گشتی رێگاكانی هه‌ردوو لاكێشه‌ هاوسێكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی{ یان له‌وانه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك هاوسێی هه‌بیت ئه‌و كاته‌ ده‌كاته‌ ته‌نها ژماره‌ی رێگاكانی ئه‌و لاكێشه‌یه‌}.

بابگه‌رینه‌وه‌ سه‌ر پرسیاره‌كه‌ی خۆمان.. چه‌ند رێگای جیاواز هه‌یه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ناوی KURDISTAN ، هه‌مان میتۆد به‌كارده‌هێنین ، مه‌به‌ستم گۆرینی پرسیاره‌كه‌ بۆ چوارگۆشه‌ وه‌ له‌وێشه‌وه‌ پركردنه‌وه‌ی ژماره‌ی رێگاكانی هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌ك، وه‌كو وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌.

Screenshot 2015-07-19 12.29.47

كه‌واته‌ وه‌لامی راست ده‌كاته‌ 70. ده‌توانین به‌ 70 رێگای جیاواز ناوی كوردستان دروست بكه‌ین له‌وێنه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار پیشانماندا.

تێبینی:- هاورێیه‌كی به‌رێز به‌ناوی كاكه‌ ARMAN پاش چه‌ند هه‌وڵێك توانی وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ بداته‌وه‌، كاكه‌ ئه‌رمان نموونه‌ی كه‌سانێكه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت فێرببیت و چێژ له‌ بیركاری وه‌ربگرێت، ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌م، له‌خواره‌وه‌ وێنه‌ی دوا وه‌لامی كاكه‌ ئه‌رمان بلاوده‌كه‌مه‌وه‌.

11204014_977494275626931_6288513684959592420_n

ڕوونكردنه‌وه‌:- ئه‌م پرسیاره‌ هاوشێوه‌ی بابه‌تێكه‌ له‌ بیركاری كه‌ پێی ده‌وترێت سێگۆشه‌ی پاسكال، له‌ سێگۆشه‌ی پاسكالدا سه‌ره‌تا به‌ ١ ده‌ستپێده‌كه‌یت و دواتر كه‌ به‌ره‌و خواروه‌ ده‌چیت، هه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی دوو ژماره‌ هاوسێكه‌ی سه‌ره‌وه‌ په‌یدابووه‌، سێگۆشه‌ی پاسكال له‌ بیركاری سودی زۆر هه‌یه‌ ، بۆ نموونه‌ كه‌لكی زۆر بۆ دۆزینه‌وه‌ هاوكۆلكه‌كه‌ی كردنه‌وه‌ی توانی دوو ڕاده‌دار له‌ بیردۆزی باینۆمیه‌ڵ. له‌ خواروه‌ سێگۆشه‌ی پاسكال ده‌خه‌مه‌ روو.

Pascal_Triangle_symmetry

Advertisements

One thought on “ئایا به‌چه‌ند رێگه‌ ده‌توانی ناوی كوردستان بخوێنیته‌وه‌؟

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s