ئایا تێچووی مانگانه‌ی ئاسیا سیڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆم كامیان كه‌متر ده‌بێت؟

ئاسیا سیڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆم هه‌ردووكیان دوو كۆمپانیای به‌یه‌كگه‌یاندنی خۆماڵین وه‌ له‌هه‌مانكاتیشدا دوو ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی یه‌كتریشن وه‌ جۆری ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له‌گه‌ل نرخیشیاندا جیاوازه‌. بۆ نموونه‌:-

كۆڕه‌ك ته‌لیكۆم ده‌ڵێت هه‌ر به‌ژداربوویه‌ك ده‌بێت مانگانه‌ 30 دۆلار بدات له‌گه‌ل 3 سه‌نت بۆ هه‌ر خوله‌كێك په‌یوه‌ندیكردن. به‌لام ئاسیاسیڵ ده‌ڵێت: مانگانه‌ ده‌بێت بڕی 20 دۆلار بده‌یت و دواتریش بۆ هه‌ر خوله‌كێك په‌یوه‌ندی كردن بڕی 4 سه‌نتت لێوه‌رده‌گرین. پرسیاری یه‌كه‌م:- ئایا كام هێڵی مۆبایل به‌كاربهێنیت باشه‌؟ چۆن؟ پرسیار دووهه‌م:- گریمان تۆ به‌نیازیت كۆمپانیایه‌كی مۆبایل دابنێینت، ئایا نرخی به‌ژداری كردنی مانگانه‌ت چۆن بێت تاوه‌كو هه‌م مونافه‌سه‌ی هه‌ردوو هێڵه‌كه‌ بكه‌یت و هه‌م زۆرترین قازانجیشت ده‌ستبكه‌وێت؟ پرسیاری له‌م جۆرانه‌ به‌ ووشه‌یه‌ وه‌لام نادرێته‌وه‌، به‌لام ده‌كرێت بیركاری هاوكارمان بێت له‌ تێگه‌یشتن له‌ پرسیاره‌كه‌ دواتریش وه‌لامدانه‌وه‌، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌م ژمارانه‌ی كه‌ دراوه‌ بیگۆرین بۆ سه‌ر مۆدیلیكی بیركاری كه‌ تێگه‌یشتن لێیی ئاسان و دواتر بڕیاردان له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ باوه‌ڕپێكراوبێت. گه‌ر ته‌ماشای گرێبه‌سته‌كه‌ كۆره‌ك تیلیكۆم بكه‌یت ئه‌وا بۆ هه‌موو خوله‌كێك ده‌بێت بڕی 3 سه‌نت بده‌یت بۆ دوو خوله‌ك 6 بۆ سێ خوله‌ك 12. به‌ كوردیه‌كه‌ی بۆ x خوله‌ك ده‌بێت x جارانی 3 بكه‌ین، وه‌ نایشبێت له‌ كۆتاییدا بۆ زانینی بڕی كۆتایی مانگانه‌ 30 دۆلاری تریشی له‌گه‌لدا كۆبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ژماره‌ی خوله‌كه‌كانی قسه‌كردنه‌وه‌ نیه‌. قسه‌كانی سه‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بیركاری به‌م جۆره‌ی لێدێت بۆ كۆره‌ك تیلیكۆم:- بڕی تێچووی به‌ژداربووی مانكگێك بۆ كۆڕه‌ك تیلیكۆم= ژماره‌ی خوله‌كی به‌كارهاتوو × 0.03 +30 ده‌توانین له‌ڕێگای به‌كارهێنانی هه‌مان ئه‌رگیومێنت بۆ ئاسیاسیل بگه‌ینه‌ ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی خواره‌وه‌:- بڕی تێچووی به‌ژداربووی مانكگێك بۆ كۆڕه‌ك تیلیكۆم= ژماره‌ی خوله‌كی به‌كارهاتوو × 0.03 +30 به‌لام خۆت ده‌زانیت ئێمه‌ی بیركاریزان كه‌متر حه‌زمان له‌ قسه‌یه‌ وه‌ زیاتر حه‌زمان له‌ سیمبوله‌، چونكه‌ سیمبول واده‌كات پرسیاره‌كه‌ پوختر ببینیت. كه‌واته‌ با هه‌لبستین به‌گۆڕینی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ نوسیومانه‌ بۆ بیركاری به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌. بڕی تێچووی به‌ژداربووی مانگێك بۆ كۆڕه‌ك تیلیكۆم به‌دۆلار:

f(x)=0.03\times x +30

بڕی تێچووی به‌ژداربووی مانگێك بۆ ئاسیا سیڵ به‌دۆلار:

g(x)=0.02 \times x +20

ئێستا كاره‌كه‌ ئاسانتر بووه‌ چونكه‌ دوو هاوكێشه‌ی هێڵیمان هه‌یه‌ وه‌ ده‌توانین زۆر به‌ ئاسانی لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین دوای ئه‌وه‌ی كه‌ وێنه‌یان ده‌كه‌ین:-

mxqcvjqnq5گه‌ر مه‌به‌ستیشه‌ زیاتر حالیببیت له‌م وێنه‌یه‌ ئه‌وا ده‌توانیت كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌یت .

ئێستا وه‌لامی پرسیاری یه‌كه‌ممان ده‌ستكه‌وت، به‌لام بۆ پرسیاری دووهه‌م چی بكه‌ین؟ به‌بۆچونی من باشترین ڕێگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیكه‌ین به‌ دوو به‌شێوه‌،، واته‌، به‌ به‌ژداربوو بڵێن گه‌ر هاتوو مانگانه‌ له‌ 1000 خوله‌ك كه‌مترت به‌كارهێنا ئه‌وه‌ هه‌مان حساباتی كۆڕه‌كت له‌گه‌ل ده‌كه‌ین، وه‌ گه‌ریش له‌و ١٠٠٠ خوله‌ك كه‌مترت به‌كارهێنا ئه‌وا وه‌كو ئاسیاسیلت پاره‌ت لێوه‌رده‌گرین. به‌ مانا ماتماتیكیه‌كه‌ی، بۆ كۆمپانیاكه‌ی خۆمان نه‌خشه‌یه‌كی په‌لدارمان ده‌بێت به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ :-

k(x ) = \begin{cases} 0.03x +30, & 1000\le x \\ 0.04x+20,& x\le 1000 \end{cases}

Advertisements

One thought on “ئایا تێچووی مانگانه‌ی ئاسیا سیڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆم كامیان كه‌متر ده‌بێت؟

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s