تێپه‌ربوونی كات

پرسیاره‌كه‌ ده‌ڵێت :

گه‌ر سه‌رنج له‌ كاتژمێری دیوار بده‌یت، ئه‌وا له‌ نێوان كاتژمێر 3 بۆ 4 دا، میلی خوله‌ك-ژمێره‌كه‌ پێش میلی 60-خوله‌ك(سه‌عات) ژمێره‌كه‌ ده‌كه‌وێت. ده‌كرێت پێمان بڵیت كه‌ بیلزه‌بت ئه‌و كاته‌ كامه‌یه‌؟

وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ به‌ دوو ڕێگه‌ ده‌بێت، ڕێگه‌ی یه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌زموون یاخود تاقیكردنه‌وه‌ ده‌بێت، ده‌كرێت له‌ ڕێگه‌ی هێنانی سه‌عاتێكی دیوار ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بكه‌یت و له‌ڕێگه‌ی سه‌رنجه‌وه‌ بزانیت كاته‌كه‌ چه‌نده‌، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕێگه‌یه‌ سودی خۆی هه‌یه‌، له‌وه‌یدا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌كرێت وه‌لامه‌كه‌ت ده‌ستبكه‌وێت، به‌لام گه‌ر هه‌میشه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا ئه‌نجامه‌كان مه‌رج نیه‌ وه‌كو یه‌كبن، مه‌به‌ستم ئه‌و ئه‌نجامه‌ی من له‌وانه‌یه‌ له‌وه‌ی تۆ جیاوازتربێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو گه‌ر هاتوو تۆ دوو سه‌عاتت هه‌بوو له‌ماله‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ دوو ئه‌نجامی جیاوازت ده‌بێت ( ئه‌گه‌ر چی جیاوازیه‌كه‌یش زۆر زۆر بچوك بێت).

ڕێگای دووهه‌م له‌ به‌هۆیی بیركاریه‌وه‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌عاتی دیواریشت هه‌بێت ده‌كرێت، سودێكی تریشی ئه‌م ڕێگه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من و كه‌سێكی ئه‌فه‌ریقا و كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكا هه‌مان ئه‌نجاممان ده‌ستده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ بیركاری له‌ زانسته‌كانی تری كه‌متر مقۆ مقۆی تیادا هه‌یه‌، چونكه‌ راستیه‌كانی ناوی زیاتر حه‌قیقه‌تی موتڵه‌قن.

با بێینه‌ سه‌ر شیكار…..

ئێمه‌ ته‌نها موهته‌مین به‌ كاتژمێر 3 بۆ 4 ، واته‌ كاتی سه‌ره‌تایی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌بێت میلی خوله‌ك ژمێره‌كه‌ له‌سه‌ر 12 ( یانی خوله‌كی سفر)  بێت وه‌ میلی 60-خوله‌ك ژمێره‌كه‌ له‌سه‌ر 3 ( یاخود خوله‌كه‌ی 15 بێت).هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌نها كار به‌ خوله‌ك بیكه‌ین، بۆیه‌ گه‌ر 60-خوله‌كمان هه‌بوو ئه‌وا وه‌ریده‌گێرین بۆ خوله‌ك، ئێستا میلی خوله‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خوله‌كی 0 ه‌، وه‌ 60-خوله‌كه‌كه‌یش له‌سه‌ر خوله‌كی 15 یه‌.

میلی 60-خوله‌ك ژمێره‌كه‌ پاش ده‌ستكردن به‌ جوله‌، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌جوڵێت 15+\frac{5t}{60} هۆكاری ئه‌وه‌ی 15 داناوه‌ چونكی وه‌كو پێشتر باسمانكرد میلی 60-خوله‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خوله‌كی 15 وه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ \frac{5t}{60} مان داناوه‌ چونكی  به‌رامبه‌ر هه‌ر 60 خوله‌كێك بۆ میلی خوله‌كه‌-ژمێره‌كه‌ به‌رامبه‌ر 5 خوله‌كی میلی 60-خوله‌ك ژمێره‌كه‌یه‌،له‌مه‌یشه‌وه‌ شوێنی 60-خوله‌ك بژمێره‌كه‌( به‌گوێره‌ی خوله‌ك ) ده‌كاته‌ 15+\frac{5t}{60}, وه‌ ئێمه‌ ته‌نها ئه‌و كاته‌مان مه‌به‌سته‌ كه‌ میلی خوله‌ك ژمێره‌كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ میلی 60-خوله‌ك ژمێره‌كه‌ یانی t=15+\frac{5t}{60} دوای ساده‌كردنه‌وه‌ ده‌بێت t=15+\frac{t}{12} . كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ هاوكێشه‌یه‌كی ساده‌ی پله‌ یه‌كی-یه‌ك گۆڕاوه‌ به‌چاو حل ده‌كرێت. واته‌ ئه‌و خوله‌كه‌ی كه‌ هه‌ردوو میله‌كه‌ له‌سه‌ری یه‌ك جووتده‌بن ده‌كاته‌ 3:16+\frac{4}{11} یانی سه‌عات 3 وه‌ خوله‌كی 16 له‌گه‌ل چركه‌ی 21.\overline{81}.

به‌به‌كارهێنانی هه‌مان ئه‌رگیومێنتی سه‌ره‌وه‌ ده‌توانین بزانین كه‌ له‌ كوێدا میلی له‌نێوان كاتژمێر 2 وه‌ 3 به‌یه‌كداگه‌ن له‌ڕێگه‌ی شیكاركردنی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ t=10+\frac{5t}{60}. كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌كاته‌ كاتژمێر 2 وه‌ خوله‌كی 10 هه‌می و له‌گه‌ل \frac{10}{11} خوله‌كێك.

هه‌ڵبه‌ت گرنگترین به‌شی شیكاری ئه‌م پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانین گۆڕانی میلی 60-خوله‌كه‌كه‌( به‌ خوله‌ك) ده‌كاته‌ چه‌ندی گۆڕانی میلی خوله‌ك ژمێره‌كه‌، بۆ نموونه‌ گه‌ر هاتوو خوله‌ك ژمێره‌كه‌ بڕی t گۆڕا ئه‌وا ئایا میلی 60-خوله‌كه‌كه‌ كه‌ ناوی ده‌نێینن t' ده‌كاته‌ چه‌ند,بۆ حالیبوون له‌مه‌ هاتووم له‌ڕێگای دوو لاو دوو نێوان ئه‌مه‌م دۆزیه‌وه‌ وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌.

Screenshot 2015-08-14 12.06.37

ئامانج له‌م پۆسته‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ دووباره‌ سه‌ردانی ئه‌م شتانه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ورووبه‌رمان هه‌یه‌ به‌لام ئه‌مجاره‌یان به‌ چاوێكی فزوڵیانه‌و هۆشێكی بیركاریانه‌.

سه‌رچاوه‌:-

Aha! Solutions

Advertisements

One thought on “تێپه‌ربوونی كات

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s