ڕاسته‌هێڵی سیكانت (Secant Line)

له‌ هه‌نده‌سه‌دا، به‌ ڕاسته‌هێڵێك ده‌وترێت سیكانته‌ بۆ چه‌ماوه‌یه‌ك گه‌ر هاتوو ئه‌و ڕاسته‌هێڵه‌ له‌ دوو جێگای جیاوازدا چه‌ماوه‌كه‌ ببڕێت. وه‌ گه‌ر چه‌ماوه‌كه‌ بازنه‌بێت ئه‌وا كۆرد  كه‌ (Chord) بریتیه‌  له‌ به‌شێكی ڕاسته‌هێڵی سیكانت بۆ چه‌ماوه‌كه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو بازنه‌كه‌وه‌. ووشه‌ی سیكانت (Secant) له‌ ووشه‌ی (Secare) یی لاتینیه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ مه‌به‌ست لێیی بڕینه‌.

ده‌كرێت سوود له‌ سیكانت وه‌ربگێرێت بۆ ته‌قریبكردنی لێكه‌وته‌ (Tangent) ی چه‌ماوه‌یه‌ك، بۆ خالێكی وه‌كو P  گه‌ر هاتوو ڕاسته‌هێڵی سیكانت به‌هۆی هه‌ردوو خاڵی P,Q پێناسه‌كرا بوو، وه‌ گه‌رهاتوو P جێگیر بوو له‌كاتێكدا Q گۆڕاوه، كاتێك خاڵی Q له‌ P نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ماوه‌كه‌، ڕاسته‌هێڵی سیكانته‌كه‌ له‌ لێكه‌وتی چه‌ماوه‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كاتێك خاڵی Q ده‌گاته‌ سه‌ر خاڵی P، ( لێره‌دا وامان گریمانه‌ كردووه‌ كه‌ داتاشراوه‌ی یه‌كه‌می چه‌ماوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ خاڵی P به‌مانه‌یه‌كی تر ته‌نها یه‌ك لێكه‌وت هه‌یه‌). له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌یشدا، ده‌كرێت بگوترێت كه‌ ئامانجی Q ده‌گاته‌ P له‌ لاری سیكانتدا، یاخود ئاراسته‌كه‌ی ده‌كاته‌ لێكه‌وت، له‌ كالكوله‌سدا. بیرۆكه‌ی داتاشراوه‌ له‌گۆشه‌ نیگای هه‌نده‌سیه‌وه‌ له‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ پێكهاتووه‌.

 سه‌رچاوه‌:-

ویكیپیدیا

هێڵ و ڕاسته‌هێله‌ ناسراوه‌كانی سه‌ر بازنه‌
هێڵ و ڕاسته‌هێله‌ ناسراوه‌كانی سه‌ر بازنه‌
Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s