مۆسیقا و خوێندنی بیركاری

قوتابی بیركاری زیاد له‌ هه‌موو كه‌س پێویستی به‌ خوێندنی جدی و قوڵ هه‌یه‌. جدی مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ له‌ كاتی خوێندندا ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ته‌ركیزی ناهێلێن ده‌بێت لابه‌رێت وه‌ قوڵیش مه‌به‌ستم له‌وه‌ی ته‌نها هه‌وڵی ریسایكلینی زانیاریه‌كانی ناو ئه‌و كتێبه‌ یان موحازه‌ره‌یه‌ نه‌بێت كه‌ له‌به‌رده‌ستیدایه‌، به‌لكو پێویستیشه‌ له‌گه‌ڵیدا خۆی بیركاری به‌رهه‌مبهێنیت یان هیچ نه‌بێت پێشبینی ئه‌وه‌ بكات كه‌ بیردۆزی داهاتوو باسی چی ده‌كات.

كه‌سانێك ده‌ناسم كه‌ خه‌ریكی بیركارین و ڕۆژانه‌ ١٧ سه‌عات ده‌خوێنێن ( یان خوێندوویه‌تی ) هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ڕۆژ نا. به‌س به‌ موعه‌ده‌لی رۆژانه‌ خوێندنێكی زۆر ده‌كات. من بۆخۆم ئه‌وه‌م پێناكرێت. به‌لام گه‌ر هه‌ندێك شت له‌ دورووبه‌رم هه‌بێت ئه‌وا خوێندنێنێكی باشم پێده‌كرێت  له‌ خواره‌وه‌ باس له‌ هه‌ندێكیان ده‌كه‌م:-

  1. قاوه‌ یان چا: من پێشتر چام زۆر ده‌خوارده‌وه‌، به‌لام كه‌ خوێندنه‌كه‌م گرانتر بوو وه‌ مێشكم پێویسیتی به‌وه‌هه‌بوو كه‌ زیاتر ته‌ركیز بكات گۆریم بۆ قاوه‌، قاوه سوودی باشی هه‌یه‌، وه‌ واتلێده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بخوێنیت.هه‌ڵبه‌ت زه‌ره‌ری خۆیشی هه‌یه‌، من رۆژانه‌ ٤-٥ قاوه‌ ده‌خۆم، گه‌ر وانه‌كه‌م هه‌ستده‌كه‌م پێمناخوێنرێت، هه‌ڵبه‌ت له‌وانه‌یه‌ شته‌كه‌ش نه‌فسی بێت، به‌لام به‌هه‌رحال بوونی ووشیاركه‌ره‌وه‌یه‌ ( چا،قاوه‌ نیسكافه‌) له‌ كاتی خوێندن باشه‌، هه‌م بۆ ته‌ركیز و هه‌م بۆ جه‌و گۆرینیش. له‌ خواره‌وه‌ لینكێكم داناوه‌ كه‌ باس له‌ كاریگه‌ره‌ ئه‌رێنه‌كانی قاوه‌ ده‌كات بۆ كاته‌كانی خوێندن، وه‌ زیاتر موناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ ئایا چ كاتێك باشه‌ بخورێت.
  2. سه‌بووره‌ یاخود ته‌خته‌ی ڕه‌ش: كه‌سێك كه‌ بیركاری ده‌خوێنیت پێویسیتی به‌ نووسینێكی زۆره‌، جا هه‌یه‌ حه‌زی له‌ نووسینی سه‌ر قه‌له‌مه‌، هه‌یه‌ كۆمپیوته‌ر وه‌ ئایپاد ( به‌لی خه‌لك ده‌ناسم وا ده‌خوێنین) وه‌ كه‌سی تریش وه‌كو من خولیای بوونی سه‌بووره‌یه‌ك یاخود ته‌خته‌ ڕه‌شه‌، هه‌میشه‌ له‌ ماله‌وه‌ یان له‌ جێگای خوێندن له‌ كتێبخانه‌ له‌ جێگایه‌ك دانیشتووم كه‌ له‌ به‌رده‌ستم بووبێت ئه‌وانه‌، گه‌ریش هیچم ده‌ستنه‌كه‌وتبێث ئه‌وا جار به‌ جار له‌ سه‌ر دیوار به‌ ته‌باشیر شتم نووسیوه‌ ( هه‌لبه‌ت كارێكی باش نیه‌). هۆكاری نوسین له‌سه‌ر شتێكی گه‌وره‌ بۆ دوو شت ده‌گه‌رێنمه‌وه‌، یه‌كه‌م وا خۆت دێینیته‌ به‌رچاو كه‌ مامۆستایت بۆیه‌ له‌هه‌مانكاتدا ده‌وری مامۆستا و قوتابی ده‌بینیت، دووهه‌میش بوونی چالاكیه‌كی فزیكیانه‌ واته‌ جوله‌كردن له‌ كاتی سه‌عیكردن پێویسته‌، چونكه‌ له‌ كاتی خوێندن ته‌نها وه‌ ته‌نها مێشكت ده‌جولێت و وه‌ ووزه‌یه‌كی زۆر كه‌م سه‌رف ده‌كه‌یت.
  3. له‌هه‌مووی گرنگتر میوزیكه‌: میوزیك نه‌ك هه‌ر ئارامی ده‌به‌خشت به‌ ده‌روونت به‌لكو له‌گه‌لیشیدا هاوكارت ده‌بێت زۆر لێكۆلینه‌كه‌ كراوه‌ له‌سه‌ر میوزیكی كلاسیك و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای بیركاری كه‌ له‌ خواره‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ داده‌نێم. بۆیه‌ گوێگرتن له‌ میوزیكی كلاسیك هه‌م ئارامیه‌ك بۆ ده‌روونه‌ وه‌ هه‌م سودی بۆ توانای بیركردنه‌وه‌یشت هه‌یه‌، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو كه‌س حه‌زی له‌ مۆسیقای كلاسیك نیه‌، به‌لام گه‌ر بتوانیت جۆر و ژانری گونجاو بدۆزیته‌وه‌ كه‌ له‌ گه‌ل زه‌وق و میزاجت بگونجێت ئه‌وه‌ به‌ دلنییاوه‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی فێڕبوونت ده‌بێت. له‌ خواره‌وه‌ ناوی كۆمه‌لێك میوزیك داده‌نێم كه‌ من بۆ خۆم گوێیان لێده‌گرم به‌به‌ردوامی و پێمخۆشه‌ له‌گه‌ل ئێوه‌دا شێری بكه‌م.
  •  مۆزارت.. مۆزارت زۆر مۆسیقای نازداری هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ لای من خۆشترینه‌ ( هه‌لبه‌ت مۆسیقا زه‌وق و شه‌خسیه‌).
  • ڤیڤاڵدی: كێ هه‌یه‌ تۆزێك حه‌زی له‌ مۆسیقا نه‌بێت و گوێی له‌ كۆنشێرتۆی چوار وه‌رزه‌كه‌ نه‌بووبێت (The Four Seasons)، ڤیڤاڵدی هه‌موو كات گوێگرتن لێیی خۆشه‌،كاتی پشوو كاتی خوێندن جگه‌له‌مانه‌یش هه‌ر بۆخۆی ژیانی ڤیڤاڵدی پره‌ له‌ چیرۆكی سه‌رنجراكێش. له‌ خواره‌وه‌ كۆنشێرتۆی چوار وه‌رزه‌كه‌یش داده‌نێم:

گه‌ر حه‌زت له‌ مۆسیقای كلاسیك نیه‌ ئه‌وا سێهه‌م بۆ تۆیه‌.

  • لیۆدۆڤیكۆ ئیناودی (Ludovico Einaudi): ئه‌مه‌یان پیانۆژه‌نێك و مۆسیقادانه‌رێكی ئیتالیه‌، له‌ زۆر فیلمدا و جێگای تردا مۆسیقاكانی وه‌رگیراوه‌، مۆسیقاكانی زۆر هێمنتره‌ له‌ مۆسیقای كلاسیك. بۆیه‌ من بۆ زۆر كات پێمخۆشه‌ كه‌ میزاجێكی خوێندنی وام نه‌بێت، مۆسیقاكانی لیۆدۆڤیكۆ هاوكاره‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌ی زه‌وق و حه‌وسه‌له‌ بۆم. له‌ خواروه‌ ئه‌ویشم داناوه‌:-

له‌نێوان مۆسیقاژه‌نه‌كاندا دوو دانه‌م هه‌ڵبژاردووه‌، كه‌ من بۆخۆم له‌گه‌ل هه‌ردووكیان ئه‌زموونم هه‌یه‌ له‌ گوێگرتنیان، به‌لام به‌دواخه‌وه‌ كه‌ مۆسیقای رۆژهه‌ڵاتی ڕه‌گێكی خه‌مباری تیادایه‌، بۆیه‌ هه‌رگیز به‌باشی نازانم بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گوێی لێبگیرێت.

  • فه‌رید فه‌رجاد: مۆسیقاژه‌نێكی ئێرانیه‌، له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و له‌وێ كاره‌كانی بلاو ده‌كاته‌وه‌، ڕۆحیه‌تی مۆسیقای ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ به‌رهه‌مه‌ كلاسیكیه‌كانیه‌وه‌ دیاره‌…
  • دڵشاد سه‌عید: كێ هه‌یه‌ دڵشاد نه‌ناسێت، فه‌خری هه‌موو كوردێكه‌، مۆركی كوردایه‌تی به‌ مۆسیقاكانیه‌وه‌ دیاره‌، كێشه‌ی من له‌گه‌ل مۆسیقای دڵشاد ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر گوێ له‌ مۆسیقاكانی بگرم مێشكم یه‌كسه‌ر ده‌ڕوات بۆ ووتنه‌وه‌ی گۆرانیه‌كانی ئه‌مه‌یش ته‌ركیز ده‌كوژێت، بۆیه‌ كه‌متر له‌ كاتی سه‌عیكردن گوێی لێده‌گرم، وه‌ زیاتر له‌ كاتی پشوو..

پێمخۆشه‌.. تۆیش ئه‌زموونی خۆت له‌گه‌لماندا باسبكه‌یت. كێ ده‌زانێت له‌وانه‌یه‌ تۆ بۆچوونی جیاوازتر هه‌بێت؟

Advertisements

4 thoughts on “مۆسیقا و خوێندنی بیركاری

  1. دەست خۆش پۆستێکى زۆر جوانە…
    منیش حەز بە موسیک دەکەم بەڵام کلاسیکى نا 🙂
    وە ئەوەشى لاى من زۆر گرنگە (بۆن)ى ئەو شوێنەى کە لێى دەخوێنم,تا هەست بەبۆنەکە بکەم زیاتر خولقى خوێندنم دەبێت…
    whiteboard زۆر بەکاردێنم.
    دووبارە دەست خۆش وە موسیقاکەى دڵشاد سه‌عید بەلاى منەوە باشە لەکاتى سەعى. 🙂

    Liked by 1 person

    • كاكه‌ ئۆسامه‌ سه‌باره‌ت به‌ بۆنه‌كه‌ جێگه‌ی سه‌رنجه‌ لای من. به‌س من بۆ خۆم كێشه‌ی هه‌ستكردنی بۆنم هه‌یه‌ بۆیه‌ زۆر گوێیی پێناده‌م. سه‌باره‌ت به‌ مۆسیقای كلاسیك پێمخۆشه‌ خۆت رابهێنیت له‌ گه‌لی، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم مۆسیقای كلاسیك سودی زیاتره‌ بۆ خوێندن. به‌لام به‌تاكید هه‌موو مۆسیقایه‌كی هێمن سودی خۆی هه‌یه‌.
      بۆ whiteboard یش له‌گه‌لتدام. به‌س جه‌ماعه‌تی بیركاری زیاتر حه‌زیان له‌ ته‌باشیره‌.

      لایک

  2. بەڵێ هەموو خاڵەکانت زۆر ڕاستن،چوبکە مۆسیقا بەشی لای چەپی مێشک چالاک دەکات و خوێندنیش لای ڕاست..بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە کە لە کاتی خوێندن،وا باشە دەنگی مۆسیقایەکە بە ڕادەیەکی زۆر نزم بکەی کە کاریگەری بەجێ نەهێلێت و بتبات بۆ دنیای خەیاڵات.

    لایک

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s