ئایا سفر دوو ڕه‌گی دووجای هه‌یه‌؟

12240963_563878757103210_3646355558903494798_o

وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ پرۆگرامی بیركاری هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه‌، له‌ كتێبی پۆلی ١٠ هه‌می وێژه‌یی له‌لاپه‌ڕه‌ ٣٢.

هه‌ڵه‌كه‌ له‌ فۆرموله‌كه‌دا نیه‌، فۆرمووله‌كه‌ ته‌واوه‌. كێشه‌ی له‌ قسه‌یه‌دایه‌ كه‌ ده‌ڵێت :-

ئه‌گه‌ر a ژماره‌یه‌كی ڕاستی سالب نه‌بێت، دوو ڕه‌گی دووجای هه‌یه‌، یه‌كێكیان موجه‌به‌و \sqrt{a}، ئه‌وی تریان سالبه‌ به‌ -\sqrt{a} ده‌نووسرێت.

هه‌ڵبه‌ت ژماره‌ ڕاستیه‌كان له‌ ژماره‌ی ڕاستی موجه‌ب  و سالب و له‌گه‌ل سفر پێكدێن. واته‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت بۆ هه‌ر x\in \mathbb{R}\backslash \mathbb{R}^{-} ئه‌وا ئه‌وا دوو x دوو ڕه‌گی دووجای ده‌بێت، یه‌كێك ژماره‌یه‌كه‌ی موجه‌به‌ و ئه‌وی تریان سالب.

ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ بۆ هه‌موو ژماره‌یه‌كی راستی موجه‌ب ته‌واوه‌، به‌لام بۆ هه‌موو ژماره‌یه‌كی راستی نا سالب راست نیه‌، چونكه‌ وه‌كو له‌ كۆمێنته‌كاندا باسكراوه‌، 0 ژماره‌یه‌كی ناسالبه‌، به‌لام دوو ڕه‌گی دووجای نیه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو نه‌ ڕه‌گی موجه‌بی هه‌یه‌ نه‌ڕه‌گی سالبی هه‌یه‌ وه‌كو یاساكه‌ باسی ده‌كات.

كه‌واته‌ به‌شێوه‌ راسته‌كه‌ی ده‌كاته‌ به‌م جۆره‌:-

ئه‌گه‌ر a ژماره‌یه‌كی ڕاستی موجه‌ب بێت، دوو ڕه‌گی دووجای هه‌یه‌، یه‌كێكیان موجه‌به‌و \sqrt{a}، ئه‌وی تریان سالبه‌ به‌ -\sqrt{a} ده‌نووسرێت.

تێبینی:- له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك كه‌س بلێت ئه‌مه‌ هه‌له‌ نیه‌ و شتێكی به‌سیته‌، به‌لام له‌ بیركاری شتی بچووك و گه‌وره‌ نیه‌، ئه‌وه‌ی بیركاری له‌ زانسته‌كانی تر جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بواری بۆ دوو بۆچونی جیاوازو مقۆمۆقۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌، ناكرێت یاساكه‌ی تۆ و له‌گه‌ل یاساكه‌ی مندا هه‌ردووكیان راست بن له‌كاتێكدا  جیاوازبن. بۆیه‌ ده‌ربڕین گرنگه‌ له‌ بیركاری و ده‌بێت وردبیت. پێمخۆشه‌ گه‌ر كه‌سێك بتوانێت سه‌رچاوه‌یه‌كی ئنیگلیزیم بۆ بهێنیت و ئه‌م هه‌له‌یه‌یان به‌سه‌ردا ڕه‌تبووبێت.

Advertisements

2 thoughts on “ئایا سفر دوو ڕه‌گی دووجای هه‌یه‌؟

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s