خانمه‌كان و پڵنگه‌كان

پرسیاری ئه‌م جاره‌ لۆژیكیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ چیرۆكێكه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ ناوی خانم و پڵنگه‌كه‌، ئه‌م چیرۆكه‌ باس له‌ پادشایه‌ك ده‌كات كه‌ كۆمه‌ڵێك زیندانی هه‌یه‌  ڕۆژێك پادشاكه‌ زیندانیه‌ك بانگده‌كات و دوو ژووری پیشان ده‌دات كه‌ ده‌رگاكانی داخراون و ناوه‌وه‌ی دیار نیه‌، وه‌ به‌ زیندانیه‌كه‌ ده‌ڵێت ده‌بێت له‌نێوان یه‌كێك له‌م دوو ژووره‌ ته‌نها  یه‌كێكیان هه‌ڵبژێریت كه‌ دانه‌یه‌كێكیان خاتوونێكی تیادایه‌ و ئه‌وی دیكه‌یان پڵنگێكی تیادایه‌. گه‌ر هاتوو ئه‌و ژووره‌ت هه‌ڵبژارد كه‌ خاتوونه‌كه‌ی تیادایه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌ نسیبی تۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ ( شووی پێده‌كات به‌ كوردی) وه‌ گه‌ریش هاتوو ئه‌وه‌ی دیكه‌ت هه‌ڵبژارد ئه‌وا ده‌بیته‌ ژه‌مه‌ خواردنێكی پڵنگه‌كه‌.

به‌لام پادشاكه‌ كه‌سێكی زیره‌ك و مه‌نتیقی بوو، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌ جۆرێكی وا رێكخستبوو كه‌ گه‌ر هاتوو كابرای ناو زیندانی بتوانێت به‌ جۆرێكی لۆژیكیانه‌ بیربكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ بتوانێت ئافره‌ته‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت،  واته‌ پادشاكه‌ به‌جۆرێك ئه‌م كاره‌ی ڕێكخستبوو كه‌ بواری هه‌ڵبژاردنی له‌خۆته‌وه‌ی زۆر قورستر كردبوو، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی نووسینی دوو لافیته‌ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ده‌رگاكانی ئه‌و دوو ژووره‌ی كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ و پڵنگه‌كه‌ی له‌ناودایه‌.

ڕۆژی یه‌كه‌می دادگایكردنه‌كه‌

له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مدا سێ كه‌یسی دادگایكردن به‌ڕێوه‌چوو، واته‌ سێ زیندانی هه‌بوو وه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ جیا و له‌ كاتی جیاوازدا دادگایی ده‌كران، بۆیه‌  سه‌ره‌تا به‌ زنیندانیكراوه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كه‌ین.

سه‌ره‌تا پادشاكه‌ یاساكانی هه‌ڵبژاردنی یه‌ك له‌ دوو ژووره‌كه‌ی بۆ زنیندانیه‌كه‌ خوێنده‌وه‌ وه‌ پێشی ووت له‌وانیه‌ خاتوونه‌كه‌ له‌ یه‌كێكیاندا بێت وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ردووكیاندا خاتوونێك هه‌بێت وه‌ له‌وانه‌یه‌ پلنگه‌كه‌ له‌ هه‌ردووكیان یان له‌ یه‌كێكیاندا هه‌بیت.. واته‌ هه‌ر ژووره‌ و یان پڵنگێكی لێیه‌ یان خاتوونێك.  واته‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه‌ ژورێك خاتوونێكی لێبێت و ژووره‌كه‌ی تر پڵنگێكی لێبیت هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ له‌وانه‌یه‌ بوونی هه‌بێت.

زیندانی یه‌كه‌م

زیندانیه‌كه‌ ده‌پرسێت له‌ پادشاكه‌ “ گه‌ر هاتوو هه‌ر دوو ژووره‌كه‌ پڵنگی تیادابوو چی بكه‌م “ پادشا له‌ وه‌لامدا ده‌ڵێت “ ئه‌وه‌ دیاره‌ زۆر بێ شه‌نسیت گه‌ر شتی وا رووبدات” .

“گریمان هه‌ردوو ژووره‌كه‌  ئافره‌تی تیادایه‌؟ “ ده‌پرسێت زیندانیه‌كه‌

پادشا له‌وه‌لامدا ده‌ڵێت “ گه‌ر شتی وا رووبدات دیاره‌ ئه‌وه‌ ڕۆژ رۆژی تۆیه‌ یانی به‌به‌ختیت” , “ وه‌ دیاره‌ هه‌ر ژوورێك هه‌ڵبژێریت ئه‌وا براوه‌یت”

دواتر زیندانیه‌كه‌ پرسیار ده‌كاته‌ “ ده‌ی باشه‌ گه‌ر هاتوو ژورێك ئافره‌تی تیادابوو، وه‌ ژووره‌كه‌ی تر پڵنگی تیادابوو چی بكه‌م ؟”

“ خۆ  دیار نابێت كام ژووره‌ ئافره‌ته‌كه‌ی لێیه‌ وه‌ كام ژووره‌یش پڵنگه‌كه‌ی تیادایه‌ ؟ باشه‌ له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك ژووره‌كان هه‌ڵبژێرم یاخود ره‌فزی بكه‌مه‌وه‌ ؟ “.

 

له‌وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ پادشاكه‌ په‌نجه‌ی بۆ دوو لافیته‌ راكێشا ، واته‌ له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ ده‌رگاكان لافیته‌كه‌ هه‌بوو كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:-

Screenshot 2015-11-17 15.19.01

كابرای زیندانی له‌ پادشا ده‌پرسێت “ باشه‌ نووسینی سه‌ر ئه‌و ده‌رگایانه‌ راستن؟” پادشایش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت “ یه‌كێكیان راسته‌ و یه‌كێكیان هه‌ڵه‌یه‌. “.

پرسیار: گه‌ر هاتوو تۆ ئه‌و زیندانیه‌ بیت كام ده‌رگایه‌ هه‌ڵده‌بژێریت؟ ( هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ خاتوونه‌كه‌ی تیادایه‌).

 

 

زیندانی دووهه‌م

 

به‌م جۆره‌،زیندانی یه‌كه‌م رزگاری بوو وه‌ خاتوونه‌كه‌شیان لێماره‌كردو بردی له‌گه‌ل خۆیدا، ئه‌مجاره‌یان دوو ژووری تریان ئاماده‌كرد، وه‌ زیندانی دووهه‌میان هێنا به‌لام لافیته‌ی سه‌ر ده‌رگاكان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتوو، وه‌ دیاریشه‌ ده‌ستكاری شوێنی ئافره‌ته‌كه‌ ( هه‌ڵبه‌ت ئافره‌تێكی تریان هێنا) و پڵنگه‌كه‌ كرد، لافیته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوون:

Screenshot 2015-11-18 22.45.06

دوایی ئه‌وه‌ی زیندانیه‌كه‌ نووسراوه‌كانی سه‌ر هه‌ردوو ده‌رگاكه‌ی خوێنده‌وه‌، له‌ پادشای پرسی:

ئه‌ری نووسینی ئه‌و ده‌رگایانه‌ ڕاستن؟

له‌وه‌ڵامدا پادشا ووتی:

یان هه‌ردوو نووسینه‌كه‌ ڕاستن یاخود هه‌ردووك هه‌ڵه‌ن.

پرسیار: باشه‌ ئه‌مجاره‌یان ئافره‌ته‌كه‌ له‌كام ژووره‌دایه‌؟

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s