پێشبینیكردنی ئاسانه‌، به‌ڵام سه‌لماندنی گرانه‌!

وا بهێنه‌ پێشچاوی خۆت له‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانگا حكومیه‌كاندا چاوه‌رێی كارمه‌ندێك ده‌كه‌یت تاوه‌كو هه‌ندێ كارووبارت بۆ ڕایی بكات، كارمه‌نده‌كه‌ هێشتا نه‌هاتووه‌ و له‌ بێزاریدا پارچه‌ كاغه‌زێك و قه‌له‌مێك له‌ جانتاكه‌ت ده‌رده‌كه‌یت و ده‌ست ده‌كه‌یت به‌ نوسینی لیستی ژماره‌ خۆبه‌شه‌كان:-

2, 3, 5, 7, 11, 13, 17,19, 23, 29, 31, …

دواتریش له‌ ژێریدا هه‌ڵده‌ستیت به‌ دۆزینه‌وه‌ی جیاوازی نێوان هه‌ر دوو ژماره‌كه‌ك، واته‌ هه‌ردوو ژماره‌یه‌كی یه‌ك به‌دوای یه‌ك له‌ یه‌كتر ده‌رده‌كه‌یت، وه‌ ئه‌م لیسته‌ نوێیه‌ له‌ ژماره‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت:-

1, 2, 2, 4, 2, 4, 2, 4, …

كارمه‌نده‌كه‌ هێشتا نه‌هاتووه‌ و تۆ به‌فرسه‌تی ده‌زانیت به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌، واته‌ هه‌مان كردار له‌سه‌ر دواهه‌مین لیستی ژماره‌كان ده‌كه‌یت و لیستێكی نوێت به‌ده‌ستده‌كه‌وێت به‌م جۆره‌:-

1, 0, 2, -2, 2, -2, 2, 2, 4, …

همم، ئه‌وه‌ چیه‌؟ ئه‌م جاره‌ هه‌ندێك ژماره‌ی سالب هاتنه‌ ناو لیسته‌كه‌مانه‌وه‌، دوای تۆزێك سه‌رله‌قاندن و له‌گه‌ل خۆتدا ده‌كه‌ویته‌ قسه‌ و ده‌ڵێیت تاقه‌تی ژماره‌ی سالبم نیه‌، واته‌ نیشانه‌ سالبه‌كانی ژماره‌كه‌ لاده‌بیت، واته‌ هه‌موو جارێك نرخی ڕووتی جیاوازی نێوان دوو ژماره‌كه‌ ده‌نووسیت، خۆیشت ده‌زانیت نرخی رووت هه‌میشه‌ مووجه‌به‌ كه‌واته‌ له‌ كێشه‌ی بوونی ژماره‌ی سالب رزگارمان ده‌بێت هه‌مان كردار له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌لام پاش لابردنی نیشانه‌ سالبه‌كان، وه‌ له‌ ئه‌نجامدا ئه‌م زنجیره‌یه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت:-

1, 2, 0, 0, 0, 0, 0, 2, …

سه‌یری ڕاڕه‌وی فه‌رمانگه‌كه‌ ده‌كه‌یت و هێشتا كارمه‌نده‌كه‌ نه‌هاتووه‌ وه‌ خوایش ده‌زانێت كه‌ی دێت، ئیتر تۆ هه‌ر خه‌ریكی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان پرۆسه‌ی له‌سه‌ر دواهه‌مین زنجیره‌ی كه‌ ده‌ستت ده‌كه‌وێت، وه‌ سه‌رنج له‌ شتێكی زۆر سه‌یر ده‌كه‌یت، ئه‌ویش سه‌ره‌تای ئه‌و زنجیره‌یه‌ هه‌میشه‌ به‌ 1 ده‌سپێده‌كات. دواتر له‌ خۆت ده‌پرسیت: ئایا هه‌موو زنجیره‌یه‌ك هه‌ر ده‌بێت به‌ 1 ده‌ستپێبكات ؟ ئه‌و پرسیاره‌ی كردمان ناوی كۆنجێكته‌ری گیلبریسه‌ Gilbreth’s conjecture، ناوه‌كه‌ی له‌ زانایه‌كه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ناوی Norman Gilbreth كه‌ له‌ ساڵی 1958 ئه‌و پرسیاره‌ی كردووه‌،. هه‌ڵبه‌ت گیلبریس یه‌كه‌م كه‌س نه‌بووه‌ كه‌ سه‌رنجی له‌و پاتررنه‌ یاخود شێوه‌سازیه‌ داوه‌ به‌ڵكو پێشریش له‌ سالی 1878 كه‌سێك به‌ناوی François Proth له‌م شێوه‌سازیه‌ ژماره‌ی داوه‌ وه‌ لێشیكۆلیوه‌ته‌وه‌ وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بڵاوكراوه‌كاندا سه‌لماندنێكی بلاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دواتر پیشاندراوه‌ كه‌ هه‌ڵه‌یه‌.

زاناكان توانیویان پیشانی بده‌ن كه‌ بۆ زیاتر له‌ چه‌ند بلۆیۆنێك (1,000,000,000) كه‌ ئه‌م زنجیرانه‌ به‌ یه‌ك ده‌ستپێده‌كات، به‌لام تاوه‌كو هه‌نووكه‌ كه‌س نه‌یتوانیه‌وه‌ پیشانی بدات كه‌ بۆ هه‌مو زنجیره‌كه‌ی راسته‌. زانای بیركاری كورد دۆست پاول ئیردۆس Paul Erdős باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ كۆنجێكته‌ری گیلبریس راسته‌ به‌لام تاوه‌كو 200 ی تر كه‌س ناتوانێت بیسه‌لمێنێت.

كێشه‌ی پشت سه‌لماندنی ئه‌م كۆنجێكته‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی دروستكردنی وه‌ تێگه‌یشتن لێیی ئاسانه‌ به‌لام لێكۆلینه‌وه‌ لێیی گرانه‌. وه‌ ئه‌مه‌ له‌و جۆره‌ بیردۆزانه‌ نیه‌ كه‌ پێشتر خه‌لك سه‌لماندوویه‌تی، كه‌س نازانێت به‌ چ میتۆدێك به‌گژ ئه‌م كۆنجێكته‌ره‌دا بچێت، زۆر پرسیاری گرانتر هه‌یه‌ له‌مه‌ كه‌ واپێشبینیده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكتردا بسه‌لمێنرێت چونكه‌ بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌و پرسیارانه‌ بوونی هه‌یه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی كۆنجێكته‌ری گیلبریس كه‌ هیچ شتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌ومان نیه‌.

وه‌رگێران به‌ده‌ستكاریه‌وه‌:- كوردباكی

سه‌رچاوه‌:-

كۆنجێكته‌ری گیلبریس

Advertisements

One thought on “پێشبینیكردنی ئاسانه‌، به‌ڵام سه‌لماندنی گرانه‌!

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s