چۆن درۆ ده‌كه‌یت له‌ڕێگه‌ی بیركاریه‌وه‌؟

ڕێبین قادر

ڕۆژێكیان له‌گه‌ل هاوڕێیه‌كم كه‌ ئه‌ندازیاری كاره‌بایه‌ و مامۆستای زانكۆیه‌ پێكه‌وه‌ چوینه‌ عه‌یاده‌ی دكتۆرێك، له‌ ئیستیقباله‌كه‌ فۆڕمێكیان بۆمان پڕكرده‌وه‌ و له‌ جێگایه‌ك پێویستبوو زانیاری له‌سه‌ر ته‌مه‌نی خۆمان بده‌ین، براده‌ره‌كه‌م ووتی ٢٣ كه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی راستی خۆی بوو، كه‌ هاته‌ سه‌ر من منیش ووتم ته‌مه‌نم ٢٤ ساڵه‌، براده‌ره‌كه‌م سه‌یرێكی ده‌مووچاوی كردم و خۆی لێمۆڕكردمه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت من به‌تامابووم كه‌متریش بلێم، واته‌ له‌به‌ر خاتری ئه‌و كه‌مێك زیادم ووت  وه‌ باشتریشه‌ كه‌ بڵێم ترسام له‌وه‌ی ته‌ریقمبكاته‌وه‌ و بلێت كه‌ی تۆ عومرت ئه‌وه‌نده‌یه‌، به‌لام ئه‌وه‌یش كه‌سێكی زیره‌ك بوو زانی ئه‌و ماسته‌ مویه‌كی تیادایه‌.

كه‌ هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ عه‌یاده‌كه‌، یه‌كسه‌ر یه‌خه‌ی گرتم و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردم كه‌ ئاخۆ سه‌به‌بی درۆكردنه‌كه‌ چی بوو چونكه‌ براده‌رایه‌تیه‌كه‌مان بایی ئه‌وه‌نده‌ بوو كه‌ ئاگای له‌وه‌بێت كه‌ درۆكردن پیشه‌ی من نه‌بووه‌، به‌ هه‌رحال كه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌م به‌و براده‌ره‌م ووت:-

برای خۆم، من هیچ درۆم نه‌كردووه‌، من كه‌ ووتم ته‌مه‌نم ٢٤ ساڵه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو ته‌مه‌نی من له‌ بنچینه‌ی ١٢ ده‌كاته‌ ٢٤ ساڵ، واته‌ راسته‌ من له‌ بنچینه‌ی ١٠ ته‌مه‌نم ٢٨ ساڵه‌ به‌لام ده‌كرێت بڵێم ته‌مه‌نم ١٩ سالیشه‌ ( له‌ به‌یسی 24( .

براده‌ره‌كه‌م كه‌مێك سه‌بوری به‌ قسه‌كانم هات و تۆزێكیش سه‌ری له‌قاند، تۆزێك بۆڵه‌بۆڵی كرد له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ و ده‌یووت ئێوه‌ی جه‌ماعه‌تی بیركاری بیانوو بۆ هه‌موو درۆیه‌كیش ده‌دۆزنه‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت په‌ند له‌م ڕووداوه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ تۆیش بچیت درۆبكه‌یت له‌ڕێگه‌ی بیركاریه‌وه‌ چونكه‌ من ته‌نها بۆ خۆشی ئه‌و كاره‌م كرد، به‌ڵكو ویستم نموونه‌یه‌ك بخه‌مه‌ ڕوو كه‌ ده‌كرێت بیركاری زۆرجار بۆ چه‌واشه‌كاری به‌كاربهێنرێت، بۆیه‌ ده‌بێت وردبیت له‌وه‌ی ئه‌و سیاقه‌ی كه‌ هه‌موومانی كۆكردووته‌وه‌ هه‌مان شته‌ ( بۆ نموونه‌ هه‌موومان له‌ سیسته‌می ده‌یان كارده‌كه‌ین یاخود له‌ سیسته‌می دیجیته‌ڵ).

زۆرجار سیاسیه‌كان و میدیایه‌كان بیركاری به‌كارده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی دروو له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ردا بكه‌ن. له‌ خواره‌وه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌م داناوه‌ كه‌ هه‌ریه‌كێك له‌و گرافانه‌ هه‌وڵدراوه‌ جۆرێك له‌ داتا بخرێته‌ ڕوو، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی وورد سه‌یری نه‌كه‌یت ئه‌وا ده‌كرێت به‌ سه‌هودا بچیت و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر ئه‌و داتایانه‌ بكه‌یت، بۆیه‌ هه‌میشه‌ له‌كاتی بینی داتا باشتر وایه‌ به‌ چاوێكی وردبینانه‌ سه‌یر بكرێت، ده‌كرێت ئه‌و جۆری پێشاندانه‌ به‌لاڕێتدا به‌رێت وه‌كو ئه‌م  چه‌ن نموونه‌یه‌.

 

259b18a755d949ea265e4c30f071d2811f97097e

له‌ وێنه‌كه‌ی یه‌كه‌مدا گه‌ر سه‌رنج بده‌یت هه‌ستده‌كه‌ت كه ئاستی داتا پرته‌قاڵیه‌كه‌ له‌ نیوه‌ی زه‌رده‌كه‌ كه‌متره‌، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ راست نیه‌ چونكه‌ شیفت یاخود ده‌ستكاری ته‌واوی y كراوه‌ به‌وه‌ی له‌ سفره‌وه‌ ده‌ستپێناكات ئه‌مه‌یش ته‌واو پیشاندانی داتاكه‌ و ماناكه‌یشی ده‌گۆرێت، وه‌ وه‌كو ووتم ئه‌مه‌ زۆرجار به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌كرێت بۆ نموونه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌له‌فزیۆنی فۆكس نیوز كه‌ سه‌ر به‌ جهموریه‌كانه‌وه‌ دژی دیموكراته‌كانه‌ ( ئۆباما) هه‌میشه‌ له‌م جۆره‌ داتایانه‌ بلاو ده‌كاته‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌:-

slide1_0

گه‌ر ته‌ماشای پیشاندانی هه‌ر دوو ژماره‌كه‌ بكه‌یت، یه‌كێكیان زیاتر له‌ ٧ میلیۆنه‌ ئه‌ویدیكه‌یان ٦ ملیۆنه‌ واته‌ تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن، به‌لام له‌ وێنه‌كه‌دا واپیشاندراوه‌ كه‌ ٦ ملیۆنه‌كه‌ له‌ نیوه‌ی ٧ ملیۆنه‌كه‌ كه‌متره‌ كه‌ ئه‌میش ته‌واو به‌لاڕێدابردنه‌ وه‌ بۆ ئامانجی سیاسی گلاو به‌كارهێنراوه‌. من كه‌متر ئاگام له‌ میدیای كوردی هه‌یه‌ گه‌ر نا دڵنیام پریه‌تی له‌م جۆره‌ داتایانه‌. نموونه‌ی تری فۆكس نویز

fox-apprehensions

به‌هه‌مانشێوه‌ و  دووباره‌ هه‌مان جۆر له‌ چه‌واشه‌كاریان به‌كارهێناوه‌ته‌وه‌ وه‌ گه‌ر له‌ گۆگل سێرچ بكه‌یت بۆ fox news chart fails math ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م جۆره‌ گرافانه‌ ده‌بینیت. وه‌ پرسیار لای من ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ده‌بێت له‌ كوردستان چه‌ند حاله‌تی وامان هه‌بێت و ئاگادارنه‌بووبێتین لێیی؟

به‌زمانی  ئینگلیزی كتێبێكی زۆر به‌ناوبانگ هه‌یه‌ به‌ناوی چۆن درۆ ده‌كه‌یت له‌ڕێگه‌ی ئاماره‌وه‌ به‌ درێژی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌دوێت. كه‌واته‌ ده‌بێت هۆشیاربین و هه‌رچ بابه‌تێك به‌ناوی زانسته‌وه‌ پێمانووترا مه‌رج نیه‌ ئێمه‌ یه‌كسه‌ر قبوڵی بكه‌ین وه‌ راستبێت و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخاته‌روو به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی دایبڕێژیت.

سه‌رچاوه‌:-

  1. http://bobcanada92.blogspot.com/2014/04/math-is-hard-obamacare-edition.html
  2. http://mediamatters.org/blog/2013/04/05/fox-news-newest-dishonest-chart-immigration-enf/193507
  3. http://www.amazon.com/How-Lie-Statistics-Darrell-Huff/dp/0393310728
  4. http://www.bbc.co.uk/schools/gcsebitesize/maths/statistics/representingdata2rev5.shtml
Advertisements

One thought on “چۆن درۆ ده‌كه‌یت له‌ڕێگه‌ی بیركاریه‌وه‌؟

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s