گه‌وره‌ترین ژماره‌ی خۆبه‌شی زانراو ٢٢ ملیۆن ڕه‌نووس پێكهاتووه‌!

7360

ساڵێكی نوێی و گه‌وره‌ترین ژماره‌ی خۆبه‌شێكی تر

هه‌واڵێكی خۆش بۆ دۆستانی بیركاری، له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌رێكه‌وه‌ له‌ شاری میزۆری توانرا ژماره‌یه‌كی نوێی خۆبه‌ش بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ تاوه‌كو ئه‌م له‌حزه‌یه‌ به‌ گه‌وره‌ترین ژماره‌ی خۆبه‌ش داده‌نرێت، ژماره‌كه‌یش ده‌كاته‌ 2^{74,207,281}-1  ژماره‌ی خۆبه‌ش جۆره‌ ژماره‌یه‌كی تایبه‌تن كه‌ ته‌نها به‌سه‌ر خۆیان و 1 دا دابه‌شده‌بن،بۆ نموونه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ژماره‌كانی 11,7,5,3,2 ژماره‌ی خۆبه‌شن. یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی بیركاری هه‌میشه‌ بریتی بووه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌ی خۆبه‌شی زۆر گه‌وره‌ كه دیاره‌ پێشتر ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه‌ ( قه‌له‌م و وه‌ره‌قه‌) ده‌كرا، به‌لام ئێستا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاو به‌رزی ئاستی كۆمپیوتین له‌ڕێگای كۆمپیوته‌ره‌وه‌ ده‌كرێت، واته‌ گه‌ران به‌دوای ئه‌م ژماره‌یه‌دا هه‌م چالنج و هه‌م بۆ خۆشیشه‌. واته‌ مه‌رج نیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ژماره‌ دوزراوه‌یه‌ سودێكی پراكتیكی هه‌بێت وه‌ زیاتر له‌ حه‌زی مرۆڤ ده‌چێت بۆ ئیكتیشافكردن و گه‌ران به‌دوای زانیاری.

569f728fae3a9

هه‌ر ژماره‌یه‌كی خۆبه‌ش گه‌ر توانرا به‌شێوه‌ی یه‌ك كه‌متر له‌ دوو توان ژماره‌یه‌ك بنووسرێت واته‌ 2^n-1 كاتێك n ژماره‌یه‌كی سروشتی بێت  ئه‌وا به‌و جۆره‌ ژماره‌   خۆبه‌شه‌ ده‌وترێت خۆبه‌شی مێرسین (Mersenne primes) كه‌ دیاره‌ مێرسین له‌ ناوی مۆنكێكی فه‌ره‌نسی به‌ناوی مارین مێریسن ( Marin Mersenne) وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌ ئایینه‌ هاتووه‌ له‌ خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م جۆره‌ ژماره‌یه‌ی به‌ر له‌ 350 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ دواوه‌. وه‌ هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره‌ ژمارانه‌ له‌ ئاسانترین جۆره‌كانی  ژماره‌ خۆبه‌شه‌كانن بۆ دۆزینه‌وه‌ چونكه‌ وه‌كو ده‌زانرێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ ڕێسایه‌ك نیه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ ژماره‌ی خۆبه‌ش.

ئه‌م ڕیكۆرده‌ نوێیه‌ ( كه‌ دیاره‌ ریكۆرده‌كه‌ی پێشووتری شكاندووه‌) له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌نته‌رنێتی گه‌وره‌ی گه‌ران به‌دوای خۆبه‌شی مێرسین (Great Internet Mersenne Prime Search) دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌یه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها كۆمپیوته‌ر له‌ جیهاندا به‌یه‌كه‌وه‌ كارده‌كات و به‌یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ پرۆژه‌ زه‌به‌ڵاحه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نته‌رنێت داده‌نرێت كه‌ 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌وتووته‌ كار وه‌ كورتكراوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش بریتیه‌ له‌ Gimps ، تاوه‌كو ئێستا  15 ڕیكۆردی دۆزینه‌وه‌ ژماره‌ی گه‌وره‌ی خۆبه‌ش به‌ناوی Gimps وه‌ تۆماركراوه‌.

دكتۆرێك  به‌ناوی Curtis Cooper كه‌ له‌ زانكۆی سێنترال میزۆكاری كارده‌كات، به‌رده‌وام كاری به‌ پرۆژه‌كه‌ی Gimps ده‌كرد له‌سه‌ر چه‌ند كۆمپیوته‌رێكی زانكۆكه‌ ( كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌بێت به‌رده‌وام كاربكه‌ن و به‌ هیچ جۆرێك نه‌كوژێته‌وه‌). وه‌ له‌ یه‌كێك له‌م كۆمپیوته‌رانه‌ ئه‌م ژماره‌ گه‌وره‌ خۆبه‌شه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دۆزیه‌وه‌ له‌ نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوودا به‌لام تاوه‌كو چه‌ند مانگێك پاش ئه‌وه‌ به‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كه‌ی نه‌زانرا.

ئه‌مه‌ بۆ جاری چواره‌مینه‌ كه‌ دكتۆر Cooper گه‌وره‌ترین ژماره‌ی خۆبه‌شی زانراو ده‌دۆزێته‌وه‌ وه‌ جاری پێشووتر له‌ ساڵی 2013 بوو  ، هه‌ڵبه‌ت له‌رووی مادیه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ دكتۆر كۆپه‌ر بڕی سێ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ربگرێت، به‌لام ئامانجێ زۆرێك له‌وانه‌ی به‌دوای گه‌وره‌ترین ژماره‌ی خۆبه‌شدا ده‌گه‌رێت بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی 150,000$ كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ی Electronic Frontier Foundation ته‌رخانكراوه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك بتوانێت ژماره‌یه‌كی خۆبه‌ش بدۆزێته‌وه‌ به‌مه‌رجێك ژماره‌ی ڕه‌نووسه‌كانی له‌ 100 ملیۆن كه‌متر نه‌بێت.

سه‌ركێشیه‌كانی مرۆڤ بۆ گه‌ران به‌دوای گه‌وره‌ترین ژماره‌ی خۆبه‌ش به‌رده‌وامه‌، و له‌وانه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه‌سێك ببین ئه‌م جۆره‌ ژماره‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌، وه‌ له‌ بیرت نه‌چێت خاڵه‌ ئیقلیدس سه‌لماندوویه‌تی كه‌ ژماره‌ی خۆبه‌ش ناكۆتان، واته‌ هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌كی خۆبه‌شی گه‌وره‌ بدۆزیته‌وه‌ ئه‌وا ژماره‌یه‌كی خۆبه‌شی تری له‌و ژماره‌ خۆبه‌ش گه‌وره‌تر هه‌یه‌!

گه‌ریش پێتخۆشه‌ بزانیت گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه‌ پرنت بكه‌یت چه‌ند ده‌رده‌جێت؟ ئه‌وا سه‌یرێكی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌

وه‌رگێرانی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ ڕێبین قادر

سه‌رچاوه‌

http://www.theguardian.com/science/alexs-adventures-in-numberland/2016/jan/19/largest-prime-number-yet-discovered-has-22-million-digits

Advertisements

One thought on “گه‌وره‌ترین ژماره‌ی خۆبه‌شی زانراو ٢٢ ملیۆن ڕه‌نووس پێكهاتووه‌!

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s