له‌ بیركاری چۆن پیتێك بۆ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت!

له‌ وانه‌ی Pr-calculus كه‌ له‌ زانكۆ به‌ قوتابیه‌كانم ده‌ڵێمه‌وه‌، باسم له‌ نه‌خشه‌ی هێڵی كرد، وه‌ چۆن به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نووسرێت f(x)=mx+b كه‌ دیاره‌مه‌به‌ست له‌ m لاری یاخود سلۆپی هێڵه‌كه‌یه‌ كه‌ ته‌نها دوو خالت پێویسته‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌ریش له‌ بیرت نه‌ماوه‌ ده‌كاته‌ چی ئه‌وه‌ یاساكه‌ی به‌م جۆره‌ ده‌نوسرێت m=\frac{y_2-y_1}{x_2-x_1}. وه‌ له‌ كاتی نوسینی ئه‌م رێسایه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ مێشكم دروست بوو كه‌ ئاخۆ بۆچی پیتی m به‌كارهاتووه‌، خۆ ووشه‌ی slope به‌و پیته‌ ده‌سپێناكات.

دوای چوونه‌ ماله‌وه‌ و گه‌ران به‌دوای له‌ ئه‌نته‌رنێتدا سه‌رنجی ئه‌وه‌م دا كه‌ هیچ هۆكارێك نیه‌، وه‌ بیركاریزانه‌كان زۆربه‌یان ده‌لێن ئه‌مه‌ كارێكی عه‌شوائیه‌ له‌ناو ئه‌و بیركاریزانانه‌ی كه‌ ئه‌م جۆره‌ بۆچوونه‌یان هه‌یه‌  John Conway. هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ئه‌مه‌ له‌یه‌كه‌م پیتی ووشه‌یه‌كی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ هاتوو به‌ ناوی monter كه‌ به‌مانای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شتێكی به‌رزدا دێت، به‌لام ئه‌مه‌یش كه‌متر رێگای تێده‌چێت، چونكه‌ ته‌نانه‌ت دیكارتیش (Descartes) كه‌ به‌داهێنه‌ری پۆۆ و تانی كارتیزیه‌ن (Cartesian Coordiante ) داده‌نرێت له‌ كاره‌ ئه‌سلیه‌كه‌یدا به‌ هیچ كلۆجێك پیتی m به‌كارنه‌هێناوه‌.

كه‌واته‌، ده‌كرێت بلێین كه‌ هه‌ندێك جار له‌ بیركاری هه‌ندێك پیت به‌شێوه‌یه‌كی عه‌شوائی داده‌نرێت.

هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێك پیت داده‌نێم وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ چیه‌وه‌ هاتوو:-

  • \mathbb{R} كه‌ مه‌به‌ست لێیی ژماره‌ راستیه‌كه‌نه‌ له‌ یه‌كه‌م پیتی ووشه‌ی Real وه‌رگیراوه‌.
  • \mathbb{C} كه‌ مه‌به‌ست لێیی ژماره‌ ئاوێته‌كانه‌ له‌ یه‌كه‌م پیتی ووشه‌ی Complex وه‌رگیراوه‌
  • \mathbb{Q} كه‌ مه‌به‌ست لێیی ژماره‌ ناڕێژه‌یه‌كانه‌ له‌ یه‌كه‌م پیتی ووشه‌ی Quotient وه‌رگیراوه‌.
  • \mathbb{Z} كه‌ مه‌به‌ست لێیی ژماره‌ ته‌واوه‌كانه‌ له‌ یه‌كه‌م پیتی ووشه‌یه‌كی ئه‌لمانیه‌ “Zahlen” كه‌ به‌مانای ژماره‌ دێت.
  • \mathbb{N} كه‌ مه‌به‌ست لێیی ژماره‌ سروشتیه‌كانه‌ له‌ یه‌كه‌م پیتی ووشه‌ی Natural ی ئینگلیزیه‌وه‌ هاتووه‌.

سه‌رچاوه‌:-

http://mathforum.org/dr.math/faq/faq.terms.html

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s