بیردۆزی: خه‌ونی ته‌له‌به‌ی قاز

له‌ كوردستان به‌ته‌له‌بی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌وترێت قاز، وه‌ ته‌له‌به‌ی قاز به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ كه‌سێكی به‌سته‌زمانه‌و زوو تێده‌كه‌وێت وه‌ هه‌میشه‌ له‌به‌ر شاره‌زانه‌بوونی له‌ دۆخی ناو زانكۆ زۆرجار له‌لایه‌ن قوتابی قۆناغه‌ پێشكه‌وتووه‌كانه‌وه‌ تۆشی قه‌شمه‌ریان ده‌بێت.

به‌لام ماده‌م هه‌موومان ئه‌و مه‌رحه‌له‌یه‌مان پێدارۆیشتوون كه‌واته‌ هیچ دڵگرانی ناوێت ئه‌وه‌یش به‌شێكه‌ له‌ ژیانی زانكۆ.

له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ ته‌له‌به‌ی قاز ده‌وترێت Freshman وه‌ له‌وێش هه‌ندێك بابه‌تی هه‌زه‌لی له‌سه‌ر ته‌له‌به‌ی قاز ده‌وترێت، نه‌ك ئه‌وه‌ به‌لكو بیردۆزیشی به‌ناوه‌ ده‌كرێت، وه‌كو بیردۆزی خه‌ونی ته‌له‌به‌ی قاز “Freshman’s dream”.

بیردۆزه‌كه‌ ده‌ڵێت:-

Screenshot 2016-02-17 09.58.11

كاتێك هه‌ریه‌كه‌ له‌ x,y ژماره‌یه‌كی راستی بن وه‌ n ژماره‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ راست نیه‌، به‌لام ته‌له‌به‌ی قاز ( ئه‌مه‌ریكا) زۆرجار ئه‌مه‌ به‌راست داده‌نێن كه‌ دیاره‌ به‌ گشتی هه‌له‌یه‌.

بۆ نموونه‌ گه‌ر هاتوو هه‌ریه‌كه‌ x=1,y=2 ,n=2 ئه‌وا :-

(x+y)^{n}=(1+2)^{2}=3^2=9\ne 5=1^2+2^2

وه‌ دیاریشه‌ له‌ بیركاری بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنیت كه‌ یاسایه‌ك راست نیه‌ ته‌نها پێویستیت به‌هێنانه‌وه‌ی یه‌ك دژه‌-نموونه‌ (counter-example) هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی راستی ئه‌و گریمانه‌یه‌ به‌تالبكه‌یه‌وه‌، كه‌واته‌ بیردۆزی خه‌ونی ته‌له‌به‌ی قاز راست نیه‌ به‌گشتی.

به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌، بیردۆزی خه‌ونی ته‌له‌به‌ی قاز له‌ هه‌ندێك جێگا دروسته‌، بۆ نموونه‌.

گه‌ر له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ستره‌كچه‌ره‌كه‌ی كه‌ ژماره‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرین ژماره‌ی راستی بێت ته‌نها ژماره‌كانی 0 وه‌ 1 بێت واته‌ ستره‌كچه‌ره‌كه‌مان فیلدێك بێت كه‌ دوو دانه‌ی هه‌یه‌ وه‌ ده‌وترێت ئه‌م فیلده‌ كاره‌كته‌ریستیكه‌كه‌ی 2 واته‌ 1+1=0. ئه‌م له‌م جۆره‌ فیلده‌ ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ ڕاسته‌:-

Screenshot 2016-02-17 10.11.21

كه‌ دیاره‌ ئه‌م جۆره‌ بونیاده‌ بیركاریه‌ زۆر جێبه‌جێكاری هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ له‌ گه‌یاندن و ته‌شفیر و كۆدین، به‌ كوردیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ پێ ده‌وترێت دیجیته‌ل یاخود باینه‌ری كه‌ ته‌نها له‌ سفر و یه‌ك پێكدێت. له‌ خواره‌وه‌ پێشانی ئه‌ده‌ین چۆن كرداری كۆكردنه‌وه‌ و لێكدان ئه‌نجامده‌درێت له‌م بونیاده‌ بیركاریه‌ { كه‌ له‌ بیركاری پێیی ده‌وترێت فیلدی كۆتا Finite Field } پیشان ده‌درێت.

Screenshot 2016-02-17 10.19.21

واته‌ گه‌ر سه‌رنج بده‌یت 1+1=0 نه‌ك 2؟ چی چی؟ له‌راستیدا ده‌كاته‌ 2 به‌س 2=0 لێره‌دا!

بۆ لێكدانیش به‌م جۆره‌یه‌:-

Screenshot 2016-02-17 10.19.26

كه‌واته‌ نابێت ته‌له‌به‌ی قاز دڵیگرانبێت له‌ كوردستان، له‌ هه‌موو جیهان نوكته‌و و قسه‌ی خۆش و بگره‌ بیردۆزیش هه‌یه‌ له‌سه‌ریان!

ڕێبین قادر

Advertisements

2 thoughts on “بیردۆزی: خه‌ونی ته‌له‌به‌ی قاز

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s