ئایا منداڵه‌كه‌ت مێشكی بیركاری هه‌یه‌؟

( بابه‌ته‌تێك كه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ ژماره‌ 518  نووسراوه‌ له‌ به‌شی خوێندن)

ڕێبین قادر

زانكۆی ئۆهایۆ-ئه‌مه‌ریكا

فێڕخوازان له‌‌ كوردستان له‌لایه‌ن باوان و په‌روه‌رده‌كارانیانه‌وه له‌ وانه‌ی بیركاریدا پۆڵێن ده‌كرێن بۆ‌ دوو به‌ش ،ئه‌وانه‌ی كه‌ مێشكی بیركاریان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ مێشكی بیركاریان نیه‌ ،واباوه‌ به‌كه‌سێك بوترێت مێشكی بیركاری نیه‌ كه‌ به‌هیچ كلۆجێك ئه‌و فێرخوازه‌ نه‌توانێت له‌ چه‌مكه‌ بیركاریه‌كان تێبگات و سه‌ركه‌وتویش نه‌بێت له‌ به‌كارهێنانیدا‌، مامۆستاكان زیاتر ئه‌م جۆره‌ فێرخوازانه‌ به‌وه‌دا ده‌ناسنه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ بیركاریدا كه‌مترین نمره‌ ده‌هێنن وره‌فتاریان له‌ناو پۆلی بیركاریدا ئاسایی نیه‌. به‌ڵام ئاخۆ به‌ جدی شتێك هه‌یه‌ به‌ ناوی ئه‌وه‌ی كه‌سێك مێشكی بیركاری هه‌بێت و یه‌كێكی تریش نه‌یبێت؟ وه‌ ئایا لێكۆلینه‌وه‌ زانستیه‌كان تاچه‌ند ئه‌و پۆلێنكردنه‌ی سه‌ره‌وه‌ پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه‌؟

math-tutoring

په‌روه‌رده‌كارێكی بیركاری وه‌كو جۆی بۆیله‌ر ده‌ڵێت “ هه‌میشه‌ ئه‌فسانه‌یه‌كی به‌ربڵاو بوونی هه‌بووه‌ كه‌ پێی وایه‌ هه‌ندێك كه‌س مێشكی بیركاریان هه‌یه‌ هه‌ندێكی تر نیانه‌”  واته‌ بۆیله‌ر پێمانده‌ڵێت ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ هه‌موو كۆمه‌لگایه‌كدا بوونی هه‌یه( به‌پێشكه‌وتووه‌كانیشه‌وه‌)‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ راستیه‌كی زانستی نیه كه‌  ئه‌م بۆچونه‌ پشتڕاست بكاته‌وه‌ به‌لكو لێكۆڵینه‌وه‌كانی نیرۆساینس(زانستی مێشك)ی  ئێستا پێمانده‌ڵێن كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و هه‌ڵوێست و بۆچونانه‌ی كه‌ قوتابی هه‌یه‌تی له‌سه‌ر خۆی و‌ پێشكه‌وتنی ئاستی ئه‌كادیمی، واته‌ گه‌ر خوێندكارێك هه‌ڵگری ئه‌و ڕوانگه‌ و  بۆچونه‌ بێت كه‌ مێشكی بیركاری نیه‌ ئه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵیشبدات ئه‌و بۆچونه‌ نێگه‌تیڤانه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی ئاستی تێگه‌یشتنی و هێنانی نمره‌ی كه‌م له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا،كه‌واته‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی باوان و مامۆستاكان منداله‌كان ترۆما بكه‌ن به‌و بۆچونه‌ هه‌ڵانه‌  گه‌ر وا له‌ خوێندكار‌ بكه‌ن تێڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به‌ فێربوون كه‌مێك بگۆڕێت ئه‌وا ئاستی تێگه‌یشتنی به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه‌ چه‌ند جاران زیاتر له‌ ئاستی پێشوتری.هه‌ر وه‌ك سێ لێكۆله‌ر به‌ناوه‌كانی (Carol Dweck, Camille Farrington and David Yeager )زیاد له‌ جارێك له‌ توێژینه‌كانیاندا جه‌ختیان لێكردووه‌ته‌وه‌.

گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وا هه‌ستده‌كه‌ن مێشكی بیركاریان نیه‌ بریتیه‌ له‌ “ ترس له‌ كردنی هه‌ڵه‌‌” واته‌ ده‌ترسن له‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵبده‌ن و بكه‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌ له‌ كاتی شیكاركردنی پرسیارێكی بیركاریدا و دواتریش سه‌رزه‌نشتكرێن، به‌لام هه‌ڵه‌كردن‌ له‌ بیركاریدا به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌ی فێربوون ،ده‌بێت زۆریش پێشوازی لێبكرێت، جۆ بۆیله‌ر ده‌ڵێت هه‌ڵه‌كردن له‌ بیركاری ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ مێشكی خوێندكار گه‌شه بكات‌ چونكه‌ له‌ كاتی هه‌ڵه‌دا فێرخواز وردتر و باشتر هه‌وڵده‌دات به‌لگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌و جۆره‌ تاقیكردنه‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌ناو تاقیگه‌كاندا له‌سه‌ر فێرخوازه‌كان كراوه‌ كاتێك پرسیاری بیركاری شیكارده‌كه‌ن، سه‌رنجیان داوه‌ له‌كاتی هه‌ڵه‌كردن گه‌یه‌نه‌ری هه‌سته‌ ده‌ماره‌كان ئه‌كتیڤ ده‌بن. كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ش به‌گوڕترین حاڵه‌تی مێشكی مرۆڤ داده‌نرێت‌ كاتێك چالاكیه‌ك ئه‌نجامده‌دات.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ په‌روه‌رده‌كار ده‌بێت بزانن كه‌ هه‌ر فێرخوازه‌ و ڕێگای موفه‌زه‌ڵی خۆی هه‌یه‌ بۆ فێربوون، بۆ نموونه‌ هه‌ندێك كه‌س ڤیژوه‌ڵن ( وێنه‌كردن) وه‌ هه‌ندێكی تر ژماره‌یی( Numerical) هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتوه‌(ئاشكرابووه‌) كه‌ كۆمه‌ڵێك به‌شی جیاوازی مێشك به‌ گشتی به‌رپرسه له‌هه‌ریه‌ك له‌و شێوازی تێگه‌یشتنانه‌‌ بۆیه‌‌ ده‌بێت مامۆستا به‌ ئاگاییه‌وه‌ له‌م جیاوازیه‌ بڕوانێت وه‌ بوونی قوتابی جیاواز له‌ناوپۆلدا به‌ فه‌زیله‌ ببینێت نه‌ك به‌ نه‌گبه‌تی وه‌ ڕێگا بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كارلێك له‌نێوان ئه‌م دوو جۆره‌ جیاوازه‌ی فێڕبوون ڕووبدات له‌ناو پۆلدا نه‌ك ئه‌فزه‌لیه‌ت بدات به‌ ژماره‌یه‌ك.

 ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بوو بلێم له‌ كوردستان به‌ گشتی هیچ گرنگیه‌ك نادرێت به‌ شێوازی فێربوونی ڤیژوه‌ل ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه‌ هه‌ندێك فێرخواز په‌راوێز بخرێن و وا هه‌ستبكه‌ن كه‌ ئه‌وان “ مێشكی بیركاری” یان نیه‌.

‌جگه‌له‌ خاوی له‌ شیكاركردنی پرسیار كه‌ هۆكارێكی تری هه‌ستی خۆ به‌كه‌مزانینی فێرخوازه‌ له‌ وانه‌ی بیركاریدا.

پرۆگرامی بیركاری له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی پێ له‌سه‌ر خێرای داده‌گرێت نیو هێنده‌ پێ له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی قوڵ داناگرێت، به‌ڵگه‌یش بۆ ئه‌مه‌ پرسیاره‌كانی پۆلی ١٢ زانستیه‌ كه‌ پێویستی به‌خێراییه‌كی زۆر و تێگه‌یشتنێكی كه‌م هه‌یه‌ واته‌ ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ كوانتێتی پرسیاره‌كان ده‌درێت چاره‌كێكی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ گرنگی به‌ كواڵێتی نادرێت،مامۆستای بیركاریش هۆكارێكی تره‌ ؛ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی زۆری مامۆستای بیركاری به‌ویستی خۆیان له‌و به‌شه‌ وه‌رنه‌گیراون و زۆرجاریش بارگاوین به‌ هه‌ستی دژیه‌ك و نێگه‌تیڤ به‌ بیركاری و هه‌ندێكیان بیركاری به‌ زانستێكی ووشك و سه‌خت له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، دواتر ئه‌م مامۆستایانه‌ ده‌بنه‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌مان بۆچوون بۆ فێرخوازه‌كانیان.

سه‌رچاوه‌:-

  1. http://mindsetscholarsnetwork.org/sharing-mindset-research-with-the-media-recapping-the-ewa-panel-discussion-with-camille-farrington-and-david-yeager/
  2. http://ww2.kqed.org/mindshift/2015/11/30/not-a-math-person-how-to-remove-obstacles-to-learning-math/
Advertisements

One thought on “ئایا منداڵه‌كه‌ت مێشكی بیركاری هه‌یه‌؟

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s