ئه‌ندام په‌رله‌مان و بیركاری

 

نوسینی: ڕێبین قادر130116085934

هه‌موو قوتابیه‌ك به‌رله‌وه‌ی بچێته‌ زانكۆ ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ١٢ ساڵ بیركاری خوێندبێت، هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ ئه‌م وانه‌یه‌ به‌ فێرخواز ده‌گوترێته‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سودی بیركاری له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا وه‌ گرنگی بیركاریش له‌سه‌رجام كایه‌ زیندووه‌كانی ژیانی سه‌رده‌م ( ته‌كنه‌لۆجیا،ئابوری، رامیاری و هتد).

وا چاوه‌ڕانده‌كرێت فێڕخواز به‌گشتی له‌م ١٢ ساڵه‌دا له‌ پاڵ كرداره‌ ئه‌ریسماتیكیه‌كان ( كۆكردنه‌وه‌،لێكده‌ركردن،جاران وه‌ لێكدان) فێری هونه‌ری بیانوهێنانه‌وه‌ی لۆژیكیانه‌ و بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ ( logical reasoning and critical thinking) ببێت. هه‌ر سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یش جه‌غتكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ره‌گه‌زانه‌ تیادا غائیب بوو ئه‌وا مرۆڤی په‌ككه‌وته‌ له‌رووی مه‌عریفه‌ی بیركاریه‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنیت ( كوردستان وه‌كو نموونه‌).

به‌گشتی پرۆگرامی بیركاری به‌ درێژایی مێژووی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها قوتابی فێری ئه‌ریسماتیكیه‌كان (حسابكردن) كردووه‌( ئه‌ویش به‌سه‌قه‌تی) بۆیه‌ گه‌ر بته‌وێت بزانێت ئاستی تێگه‌یشتنی هه‌ر تاكێكی پێگه‌یشتووی ئه‌م كۆمه‌لگه‌یه‌ چه‌ندێكه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌بێت دیققه‌ت له‌ توانای ئه‌ریسماتیه‌كه‌ی بده‌یت ( ئه‌وانه‌ی تر بوونی نیه‌ یان لاوازه‌).

هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانێك پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌شی خۆی له‌ بیركاری باش بێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت كرداره‌ ئه‌ریسماتیكیه‌كان كه‌مێك بزانێت چۆن ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌زعه‌فول ئیمان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ شێواویه‌كی له‌ جۆری دیسكالكیولای نه‌بێت(dyscalculia disorder).

كه‌سێك گه‌ر هاتوو شێواوی دیسكالكیولیا هه‌بوو ئه‌وا ناتوانێت كرداره‌ بیركاریه‌كانی وه‌كو كۆكردنه‌وه‌ لێكدان ئه‌نجام بدات، وه‌ ناتوانێت بریاری له‌سه‌ر دروستی ئه‌نجامه‌ بیركاریه‌كانیش بدات بۆ نموونه‌ گه‌ر بلیت ٥ جاران ٥ ده‌كاته‌ ١٠٠ ئه‌وا نازانێت راسته‌ یان هه‌له‌، یاخود گه‌ر لێیی بپرسیت ئایا ٨٩ گه‌وره‌تره‌ یان ٩٨ هه‌ر نازانێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌لامبداته‌وه‌.

بوونی مۆبایلی هۆشمه‌ند و كۆمپیوته‌ر و كالكیۆله‌یته‌ره‌ ده‌توانیت زۆرێك له‌ كرداره‌ ئه‌ریسماتیكیه‌كان زۆر به‌ ئاسانی بكه‌یت واته‌ گه‌ریش نه‌خۆشی دیسكالكیۆلیات هه‌بوو ئه‌وا ده‌كرێت له‌رێگای ئه‌م ئامێرانه‌وه‌ ئاسه‌واره‌كانی كه‌مبكرێته‌وه‌،  زۆركه‌س به‌حوكمی ئیشه‌كه‌ی مه‌جبوره‌ كه‌ بتوانێت كرداره‌ ئه‌ریسماتیكیه‌كان ئه‌نجام بدات بۆ نموونه‌ گه‌ر بته‌وێت ٥ كیلۆ ته‌ماته‌ له‌ مام حاجیه‌كی شێخه‌ڵڵای هه‌ولێر یاخود ئه‌سحابه‌سپی سلێمانی بكرێت  گه‌ر هه‌ر كیلۆیه‌ك به‌ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار بێت ئه‌وا مامه‌ پیره‌كه‌ به‌ ملیمیش هه‌له‌ ناكات! بۆچی؟ چونكه‌ مام حاجی له‌سه‌رێكه‌وه‌ نایه‌وێت كه‌مت لێوه‌ربگرێت چونكه‌ ده‌زانێت دواتر زه‌ره‌ر ده‌كات وه‌ گه‌ریش زیادت لێوه‌ربگرێت ئه‌وا  ده‌ڵێت حه‌رامه‌. واته‌ به‌ده‌قیقی وه‌لامه‌كه‌ت پێده‌ڵێت جا ئیتر به‌ مێشكی خۆی بێت یان به‌ حاسیبه‌.

نموونه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ بزانیت كه‌  گه‌ر مام حاجیه‌كی نه‌خوێنده‌وار ئه‌وه‌نده‌ به‌ وریایه‌وه‌ كرداری حسابات ئه‌نجامبدات ئه‌وا ده‌بێت ئاستی  چاوه‌ڕوانیه‌كانمان بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێك تاوه‌كو چه‌ند به‌رزتر بێت؟ به‌ تایبه‌تیش گه‌ر هاتوو ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كه‌ بریارده‌ری لیژنه‌ی دارایی بێت.

له‌ كوردستان بریارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌ڵێت:-

Screenshot 2016-03-06 21.29.54

زیره‌كی زۆری ناوێت كه‌ تێبگه‌یت له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م حساباته‌ هه‌له‌یه‌ وه‌ هه‌له‌كه‌یش نه‌ مه‌تبه‌عیه‌ نه‌ بچووك، چونكه‌:-

610,000 \times 26=15,860,000

واته‌ ده‌كاته‌ پازده‌ ملیۆن و هه‌شت سه‌د و شه‌ست هه‌زار دۆلار، كه‌ ئه‌مه‌یش ده‌كاته‌ نزیكه‌ی كه‌متر له‌ چاره‌كێكی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ ئه‌و خوشكه‌ باسی لێكردووه‌، به‌س هه‌له‌كه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی مرۆڤی ئاسایی پێیی هه‌زمبكرێت،  ئه‌م ٧٩ ملیۆنه‌ كاتێك راست ده‌بوو كه‌ به‌رمیلێك نه‌ووت به‌ ١١٢ دۆلار بفرۆشرایه‌ نه‌ك ٢٦.

ده‌كرێت له‌مه‌وه‌ بپرسین ده‌بێت ئه‌و به‌رێزه‌ چه‌ند هه‌له‌ی وای به‌سه‌ردا تێپه‌ریبیت؟ وه‌ چه‌ند خه‌لكی كوردستان به‌هۆی ئه‌م خوشكه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌من زه‌ره‌رمه‌ند بوون  ( به‌وه‌ی له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ فریو دراون و بریاری هه‌له‌یان له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌ژماردنه‌كانی ئه‌م خاتوونه‌ داوه‌)؟

بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئه‌و به‌رێزانه‌ی رۆژنامه‌كه‌یش فڕیان به‌سه‌ر بیركاریه‌وه‌ نیه‌ و هیچ وردبینیه‌ك بۆ زانیاریه‌كان ناكه‌ن وه‌ ده‌بوو كه‌مێك ووردبوونایه‌،  بۆ نموونه‌ گه‌ر هاتوو رۆژانه‌  یه‌ك ملیۆن به‌رمیلیش بفرۆشرێت به‌ ٣٠ دۆلار ئه‌وا ده‌یكرده‌ ٣٠ ملیۆن، واته‌ هێشتا نزیكه‌ی كه‌متر له‌نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان بلاویان كردووه‌ته‌وه‌. به‌ كوردیه‌كه‌ی تۆ پێویست ناكات بیركاریزانبیت تاوه‌كو هه‌له‌ی وا نه‌كه‌یت یاخود هه‌له‌ی وا به‌سه‌رتدا ره‌تنه‌بێت، ته‌نها پێویست ده‌كات هێنده‌ی فێڕخوازێكی ٤ سه‌ره‌تایی هۆشت هه‌بێت یاخود هێنده‌ی مرۆڤێكی به‌ته‌مه‌ن بزانیت كه‌ چۆن مۆبایه‌ هۆشمه‌نده‌كه‌ت به‌كارده‌هێنیت.

ئه‌م نموونه‌یه سه‌ره‌وه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ پێیوسته‌ خه‌لك هوشیار بێت، ده‌بێت خه‌لك شاره‌زاییان له‌سه‌ر ژماره‌ هه‌بێت گه‌رنا زۆر ئه‌ندام په‌رله‌مان یاخود میدیا و لایه‌نی تری له‌مه‌ خراپترمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن زۆر به‌ ئاسانی كار له‌سه‌ر میزاجمان بكه‌ن و به‌ ئه‌نقه‌ست یان بێ ئه‌نقه‌ست بێت توشی بێتاقه‌تیمان بكه‌ن، ده‌بێت ئه‌و حیزبانه‌یش كه‌مێك مرۆڤی جدی بنێرن بۆ په‌رله‌مان، ده‌بێت زیره‌كترین كه‌س بنێرێن، هه‌ر هیچ نه‌بێت باشتره‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستیان بۆ بكه‌ن. گه‌ر نا حالمان له‌ ئێستا باشتر نابێت.

تێبینی:- دوای بلاوبوونه‌ی ئه‌م هه‌واله‌ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر توشی ئیحراجی گه‌وره‌بوو بۆ رۆژی دواتری رۆژنامه‌كه‌ هه‌له‌كه‌ی راستكردووه‌ به‌لام تاوه‌كو هه‌نووكه‌یش له‌ ئۆنلاین به‌ هه‌مان هه‌له‌وه‌ بلاوكراوه‌ته‌وه‌.

تێبینی:-

ئه‌ریسماتیك (حساب) كه‌ له‌ ووشه‌ی arithmetic وه‌ هاتوو كه‌ به‌ كۆنترین لقی بیركاری داده‌نرێت كه‌ له‌ ژماره‌

هه‌ول ئه‌ده‌م هه‌له‌ی میدیای كوردی سه‌باره‌ت به‌ بیركاری  به‌ دۆكیۆمێنتبكه‌م، هه‌ر به‌رێزێك شتێكی شك برد خراپ نیه‌ ئاگادارمان بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌:-

ڕۆژنامه‌ی هه‌وڵێر

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s