ڕێسای هێلانه‌ی كۆتر

TooManyPigeons

یه‌كێك له‌و رێسایانه‌ی كه‌ له‌ بیركاریدا زۆر به‌كاردێت به‌ناوی رێسای هێلانه‌ی كۆتر (pigeonhole principle)، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات گه‌ر هاتوو ژماره‌ی هێلانه‌ی كۆتره‌كان بكاته‌ n وه‌ ژماره‌ی كۆتره‌كان بكاته‌ m وه‌ گه‌ریش هاتوو m>n ئه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دوو كۆتر له‌ هه‌مان هێلانه‌دا ده‌بن. واته‌ یه‌كێك له‌ هێلانه‌كان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ زیاتر له‌ یه‌ك كۆتری تیادایه‌.

بۆ نموونه‌:

له‌ وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ 10 كۆترمان هه‌یه‌ به‌لام 9 هێلانه‌ی كۆترمان هه‌یه‌، گه‌ر سه‌رنج بده‌یت هێلانه‌ی یه‌كه‌م 2 كۆتری تیادایه‌، وه‌ هیچ گرنگ نیه‌ چۆن رێكیان ده‌خه‌یت هه‌میشه‌ هێلانه‌یه‌ك زیاتر له‌یه‌ك كۆتری تیادا ده‌بێت.

نموونه‌یه‌كی تری له‌سه‌ر ڕێسای هێلانه‌ی كۆتر:

ژماره‌ی تاله‌كانی قژی مرۆڤ هه‌میشه‌ له‌ 500,000 هه‌زار تاڵ زیاتر نابێت، وه‌ له‌ شارێكی وه‌كو سلێمانی كه‌ ژماره‌ی دانیشتوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1,000,000 ( یه‌ك ملیۆنه‌) ئه‌وا به‌گوێره‌ی ڕێسای هێلانه‌ی كۆتر ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دوو كه‌س ( یان زیاتر) هه‌مان ژماره‌ی تاڵه‌ ڤژیان هه‌یه‌.

ئێستا سه‌یریكی ئه‌م پریساره‌ بكه‌و وه‌لامه‌كه‌ی بدۆزه‌ره‌وه‌؟

965085_316527611838327_2970763165069460979_o

سه‌رچاوه‌:-

ویكیپیدیا

Advertisements

One thought on “ڕێسای هێلانه‌ی كۆتر

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s