ڕۆژی له‌دایكبوون و پای

پای ژماره‌یه‌كی ناڕێژه‌ییه‌ واته‌ ناتوانرێت به‌شێوه‌ی كه‌رتی وه‌كو \frac{p}{q} بنووسرێت، یاخود ناتوانرێت به‌ شێوه‌ی ژماره‌یه‌كی ده‌یی كۆتایی وه‌كو 3.14 یاخود ده‌یی دووباره‌بووه‌وه‌ی وه‌كو 3.\bar{14} بنووسرێت.

ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ كه‌ پای زیاتر وه‌كو ژماره‌یه‌كی نۆرمه‌ڵ (Normal) ره‌فتار ده‌كات، مه‌به‌ست له‌ ژماره‌ی نۆرمه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌ی هه‌ریه‌كێك له‌ ڕه‌نووسه‌كان یه‌كسانه‌ ( واته‌ فریكوێنسی هه‌ر ره‌نووسێك وه‌كو فریكوێنسی ره‌نووسه‌كه‌ی تره‌). له‌ ساڵی 1988 بیركاریزانێك به‌ناوی توانی پیشانی بدات كه‌ 30 ملیۆنی یه‌كه‌می ره‌نووسه‌كانی پای به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌شبووه‌ به‌سه‌ر 9,8,7,6,5,4,3,2,1,0 ( واته‌ ژماره‌ی 1 كه‌كانی ناو ئه‌و 30 ملیۆن ره‌نووسه‌ به‌نزیكه‌یی ده‌كاته‌ ژماره‌ ره‌نووسه‌كانی هه‌ریه‌كێك له‌وانی تر).

 

ڕۆژی له‌ دایكبوون و پای

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پای وه‌كو ژماره‌یه‌كی نۆرمه‌ڵ ره‌فتار ده‌كات ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رواری له‌دایبكبوونت له‌ناو ژماره‌ی پایدا هه‌بێت زۆره‌. بۆ نموونه‌ گه‌ر به‌رواری له‌دایكبوونی كه‌سێك  31/12/2010 بێت ئه‌وا ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ ڕه‌نووسی 1,379,751 پایدا هه‌یه‌. وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌.

pidayImageWeb2

 

ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ تۆیش بچیت له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌یته‌وه‌ و به‌رواری له‌دایكبوونی خۆت بنووسیت و دواتریش بزانیت ئایا به‌رواری له‌ دایكبوونی تۆ له‌ چ ره‌نووسێكی پایدا بوونی هه‌یه‌.

http://mypiday.com

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s