بیركاری و فیزیا

په‌یوه‌ندی نێوان فیزیا و بیركاری به‌درێژایی سه‌ده‌كانی پێشوو گۆڕانكاری قووڵی به‌سه‌ردا هاتووه‌، تاوه‌كو سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌می زانیی سنورێكی ئاشكرا له‌نێوان بیركار و فیزیا نه‌ده‌بینرا، بگریشه‌ زۆرێك له‌ بیركاریه‌ به‌ناوبانگه‌كان ده‌كریت وه‌كو فیزكناسیش له‌هه‌مانكاتدا بناسرێت.  جیابوونه‌یه‌وه‌ی قوڵی ئه‌م دوو دیسپلینه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م وه‌ ئه‌م حه‌ڵه‌تی شه‌قبوونی په‌یوه‌ندیه‌ زۆر به‌ خێرایی گه‌شه‌ی ده‌كرد له‌گه‌لیشیدا ورده‌ ورده‌ فۆرمی دوو كایه‌ی ته‌واو جیاوازی وه‌رده‌گرت. وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌هه‌مدا هێنده‌ له‌یه‌ك دوركه‌تبوونه‌وه‌ كه‌ به‌دوو دیسپلینی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ژمارده‌كران.له‌و ده‌مه‌یشه‌وه‌ بیركاریزانه‌كان ده‌ستیانكرد به‌ دۆزینه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی زۆر بایه‌خداری بیركاری له‌و  ئایدیانه‌ی كه‌ له‌ فیزدا دۆزرابوونه‌وه‌.

له‌ حالی حازردا، ئه‌م دوو زانسته‌ جیاوازی كلتوری زه‌ق و زۆر قوڵ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌، بیركاری كه‌ زیاتر سه‌رقاڵی ئه‌و ڕاستیانه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگای سه‌لماندنی پته‌وه‌وه‌ ده‌چه‌سپێنرێت، له‌ كاتێكدا فیزیا كه‌ بیركاری وه‌كو ئامرازێك له‌ خزمه‌تی خۆیدا به‌كارده‌هێنیت هیچ به‌لایه‌وه‌ گرنگ نیه‌ كه‌ ئاخۆ سه‌لمادنی پته‌و هه‌بیت بۆ ئه‌رگیومێنته‌كانی یان نا، به‌كوردیه‌كه‌ی فیزیا ئه‌وه‌نده‌ پێویستی به‌ وردی ده‌سته‌واژه‌ بیركاریه‌كان هه‌یه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێ جێبه‌جێبكات. وه‌ زۆرجاریش به‌هۆیی ئه‌وه‌یی له‌ فیزیادا مه‌رجه‌كان (constraints) شلترده‌كرێنه‌وه‌ وه‌ك له‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌چی هه‌ندێك جار زۆر پێش بیركاریزانه‌كان هه‌ندێك دیارده‌ی بیركاری ده‌دۆزنه‌وه‌.

واته‌ فیكزانه‌كان ده‌بنه‌ داهێنه‌ری بیرۆكه‌ بیركاریه‌كان. دواتریش سه‌لمادنی پته‌و به‌جێده‌هێڵن بۆ بیركاریزانه‌كان چونكه‌ به‌ر له‌هه‌موو شت ئه‌وه‌ ئیشی ئه‌وان نیه‌، دواتریش كارێكی هێنده‌ زه‌حمه‌ته‌ كه‌ پێویست به‌ داهێنانی تیۆری نوێی بیركاری ده‌كات تاوه‌كو بتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ی بیركاریانه‌ له‌گه‌ل ئه‌و ئایدیانه‌ مامه‌ڵه‌بكرێت.

بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن بیركاری ی و فیزیك چۆن بوونه‌ته‌ ده‌وڵه‌مه‌نتركردنی یه‌كتر ده‌كرێت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ باشترین نموونه‌بن:  ئۆپه‌ره‌یته‌ری نوكی ئه‌لجه‌برا یان (vertex operator algebras) یان هاوجێبوونی ئاوێنه‌یی (mirror symmetry) وه‌ تیۆری گشتی ڕێژه‌یی له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كانی ئاینیشتایندا.

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s