پرۆگرامی بیركاری هه‌رێمی كوردستان و فه‌له‌ستین

كوردستان و فه‌له‌ستین له‌ زۆر شتدا لێكده‌چن، هه‌ردووكیان داگیركراوون، هه‌ردووكیان ده‌سه‌لاتێكی تاراده‌یه‌ك لۆكالییان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه‌ په‌روه‌رده‌یه‌، ئه‌وه‌ی زیاتریش گرنگه‌ له‌ناو په‌روه‌رده‌ پرۆگرامی بیركاری.

پرۆگرامی بیركاری فه‌له‌ستین و هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه‌ له‌رووی مێژووی گۆرینه‌وه‌ له‌یه‌كه‌وه‌ نزین، ئه‌ویش سه‌ره‌تاكانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٧. بۆیه‌ به‌راوردكردن تاوه‌كو راده‌یه‌ك مه‌نتقیه‌.

سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی پرۆگرامی بیركاری فه‌له‌ستین به‌ دیقه‌ی به‌رز له‌ ناو ئه‌نته‌رنێت ده‌ستده‌كه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌یه‌ یان خه‌لك به‌خۆی سكانی كردووه‌، یاخود وه‌زاره‌ت هه‌ندێكیانی سكان كردووه‌، به‌س من تێناگه‌م ئاخر چۆن وه‌زاره‌ت خۆی خاوه‌نی كتێبه‌كه‌یه‌ كه‌چی سكانی ده‌كات؟ یانی به‌كوردیه‌كه‌ی سكانی كتێب زیاتر له‌ دزیكرنده‌وه‌ نزیكه‌ باشه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دزی له‌ كێ ده‌كات؟ له‌ خۆی؟ یان له‌ كۆمپانیا لوبنانیه‌كه‌؟

 

به‌هه‌ر حال، لێره‌دا دوو جیاوازی بچووك له‌سه‌ر پرۆگرمی هه‌ردوو لا به‌به‌ڵگه‌وه‌ بلاوده‌كه‌مه‌وه‌، دواتریش لێده‌گه‌ریم براده‌رانی وه‌زاره‌ت خۆیان وه‌لامبده‌نه‌وه‌، گه‌رنا ئه‌وان له‌به‌رده‌م به‌رپه‌رسیاریه‌تیكی مێژووی و ئه‌خلاقیدان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ پێیان سپێردراوه‌.

له‌ خواروه‌وه‌ جیاوازیه‌كان ده‌خه‌مه‌ روو

  1. كێ كتێبه‌كه‌ی داناوه‌؟ كێ وه‌ریگێراوه‌. گه‌ر ته‌ماشای پرۆگرامی فه‌له‌ستین بكه‌یت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دكتۆر و پرۆفیسۆر به‌ژدارن له‌ پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی پرۆگرامه‌كه‌، فه‌رموو ئه‌مه‌ ناوه‌كانیانه‌ كه‌ راسته‌وخۆ له‌ كتێبه‌كه‌ وه‌رمگرتووه‌

Screen Shot 2016-05-08 at 4.31.53 PM

به‌لام سه‌یری كوردیه‌كه‌ بكه‌

Screen Shot 2016-05-08 at 4.54.39 PM

به‌لی ئه‌مه‌ نوكته‌ نیه‌ ئه‌مه‌ راستیه‌، ناوی كه‌س دانه‌نراوه‌

جیاوازی دووهه‌م:

له‌ پرۆگرامی فه‌له‌ستینیه‌كه‌ ناوی پێنج سه‌رچاوه‌ براوه‌، به‌ ئینگلیزی و عه‌ره‌بی. فه‌رموو سه‌یركه‌.

Screen Shot 2016-05-08 at 4.32.11 PM

به‌لام ئه‌مه‌ی خواروه‌ كوردیه‌كه‌یه‌

Screen Shot 2016-05-08 at 4.54.47 PM

به‌لی ئه‌مه‌ مه‌ته‌ل نیه‌، به‌لكو په‌ره‌ی به‌تاڵه‌، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك دانه‌نراوه‌، واته‌ كتێبی بیركاری كوردستان له‌ عاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوه‌ته‌ خواروه‌، به‌س نازانم وه‌حی بۆ كێ هاتووه‌؟

ڕێبین قادر

زانكۆی ئۆهایو-وه‌ڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا

 

تێبینی:-

یه‌كه‌م مامۆستا كاوه‌ ده‌لێت پرۆگرامه‌كه‌ سكان نه‌كراوه‌، به‌لكو دیقه‌كه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ زۆر خاسیه‌تی وونكرددووه‌.

ده‌توانی له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ سه‌رجه‌م پرۆگرامی بیركاری فه‌له‌ستین دابگریت

https://old.uqu.edu.sa/page/ar/48447

Advertisements

One thought on “پرۆگرامی بیركاری هه‌رێمی كوردستان و فه‌له‌ستین

  1. دەستخوش قسەکانت جوان و راستن
    من ئەو کتێبانەی فەلەستین داونلودم
    سەیرێکی کتابی پولی ٩ دا
    بەراستی بەقەدەر هی کوردستان بەهێز نەبو
    مەبەستم هی ئێمە بابەتی زیاتر و چڕ تر بو لە هی ئەوان
    بەهەر حال منیش هاورام لەگەڵت کەمو کوری زۆر لای ئێمە هەیە
    لەوانەیە بەهێزی کتابی پولی ٩ ــەمیش هەلەیەك بێت لەگەل تەمەنی قوتابی لە پولی ٩

    لایک

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s