یانه‌ی بیركاری یاخود Math Club

قوتابیه‌كان خه‌ریكی پێشبڕكێی كالكوله‌سن
قوتابیه‌كان خه‌ریكی پێشبڕكێی كالكوله‌سن

ئه‌م پۆسته‌ پێشكه‌شه‌ به‌ سێ قوتابی خۆشه‌ویستی به‌شه‌كانی بیركاری له‌ كۆلێژه‌كانی زانست و په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ل زانكۆی لوبنانی-فه‌ره‌نسی له‌ هه‌وڵێر

له‌ زۆرێك له‌ زانكۆ جیهانیه‌كان  له‌ به‌شی بیركاری گروپێك هه‌یه‌ به‌ ناوی یانه‌ی بیركاری (Math Club) ئه‌م گروپه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك قوتابی  undergraduate واته‌ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ بۆ به‌كه‌لۆریس ده‌خوێنن له‌ بیركاری به‌ڕێوه‌ده‌برێت، وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌بێت خۆشه‌ویستیان بۆ بیركاری هه‌بێت و له‌گه‌لیشیدا ئاره‌زووی ڕێكخستنی چالاكی جۆربه‌جۆری تایبه‌ت به‌ بیركاریان هه‌بێت.

چالاكیه‌كانی یانه‌ی بیركاری چین؟

له‌ خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك له‌و چالاكیانه‌ باسده‌كه‌م كه‌ یانه‌ی بیركاری له‌ زانكۆكه‌ی من لێیده‌خوێنم Ohio Univeristy ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن وه‌ ده‌كرێت ئه‌مانه‌یش له‌ به‌شه‌كانی بیركاری له‌ كوردستان ئه‌نجامبدرێت.

  • یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌كان: بۆ نموونه‌ سالانه‌ له‌ 14 مانگی 3 دا یادی تایبه‌ت به‌ پای ( ڕێژه‌ی نه‌گۆر) ده‌كرێته‌وه‌، له‌و رۆژه‌دا زۆرترین چالاكی ده‌كرێت، له‌و چالاكیانه‌ زۆربه‌یان تایبه‌تن به‌ ژماره‌ی پای.
  • نمایشكردنی فیلم: ئه‌رشیفێكی باش هه‌یه‌ له‌سه‌ری فیلمی بیركاری، وا ئه‌مسالیش یه‌كێك له‌ باشترین فیلمه‌كانی تایبه‌ت به‌ بیركاری له‌ سینه‌ما جیهانیه‌كان نیشانده‌درێت به‌ناوی the man who knew infinity كه‌ باس له‌ ژیانی به‌ناوبانگترین بیركاریزانی هیندی ده‌كات كه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌هه‌م ژیاوه‌، به‌هه‌رحال، زۆر فیلمی درامی و دۆكیومێنتاری تایبه‌ت به‌ بیركاری هه‌یه‌ وه‌ هه‌ندێكیشیان له‌وانه‌ خه‌لاتی نوبڵ و جیهانیان وه‌رگرتووه‌ وه‌كو A Beautiful Mind، ده‌كرێت مانگانه‌ فیلمێك نیشانبدرێت، دواتریش ده‌رگای گفتووگۆ بكرێته‌وه‌ بۆ قوتابیه‌كان، بینینی ئه‌م فیلمانه‌ سودی په‌روه‌رده‌ی و ته‌رفیهی خۆی هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ زۆرێك له‌م فیلمانه‌ باس له‌ ژیانی بیركاریزانه‌كان ده‌كات و باس له‌و ئاستانگانه‌ ده‌كات كه‌ هاتوونه‌ته‌ پێشیان، وه‌ زۆرێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ دێنه‌ سه‌ر ڕێیی زۆرێك له‌ قوتابیه‌كان به‌شی بیركاری، بۆیه‌ پیشاندانی ئه‌م جۆره‌ فیلمانه‌ له‌رووی ڕۆحیه‌وه‌ ده‌بێته‌ پاڵپشتیه‌ك بۆ سه‌رجه‌م قوتابیه‌كان دواتریش پیشاندانی لایه‌نی ئینسانی بیركاریزانه‌كان پیشانی قوتابیه‌كان ده‌دات كه‌ ئه‌مه‌یش گرنگه‌.
  • سازدانی پێشبڕكێكی بیركاری: له‌مساڵدا له‌ به‌شه‌كه‌ی ئێمه‌ رۆژێك ته‌رخانكرابوو بۆ پێشبڕكێی بیركاری، وه‌ زۆربه‌ی پرسیاره‌كان له‌ كالكوله‌س بوون، واته‌ سه‌رجه‌م قوتابیه‌كانی پۆلی یه‌كه‌م ده‌توانن وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه‌ بده‌نه‌وه‌( ته‌بعه‌ن گه‌ر بیریان مابێت) دواتریش به‌خشینه‌وه‌ی خه‌لاته‌( زیاتر ره‌مزیه‌). ئه‌م جۆره‌ پێشبڕكێیانه‌ جگه‌له‌وه‌ی چێژێكی خۆی هه‌یه‌ به‌وه‌ی ڕۆحی مونافه‌سه‌ له‌ناو قوتابیه‌كان ده‌چێنێت ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یشمان پێده‌ڵێت كه‌ ده‌كرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ره‌سمیه‌كان ( ئه‌وانه‌ی مامۆستا ئه‌یدات به‌ ته‌له‌به‌كانى) جۆرێكی تر له‌ هێنانه‌وه‌ی پرسیار بكرێت، به‌لام ئه‌مه‌یان ئیختیاریه‌ و زیاتر بۆ خۆشیه‌، بۆیه‌ به‌دڵنییاوه‌ زۆر كه‌س كه‌ له‌وه‌ی مامۆستا خراپده‌بن له‌مه‌یاندا باشده‌بن، به‌مه‌یش دووجاره‌ چێژی بیركاری ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ قوتابی، گرنگه‌ پرسیاره‌كان هه‌مه‌چه‌شنبن و زۆر قورس نه‌بن.
  • دروستكردنی گروپی سه‌عیكردن بۆ هه‌ندێك تاقیكردنه‌وه‌: له‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ زانكۆ درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌یت بۆ ماسته‌ر و دكتۆراه‌ ئه‌وا پێیوسته‌ كه‌ جۆرێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌یت به‌ ناوی GRE كه‌ ئه‌متاقیكردنه‌وه‌یه‌ هه‌مووی هه‌ڵبژاردنه‌ وه‌ تاراده‌یه‌ك قورسه‌ گه‌ر خۆتت بۆ ئاماده‌نه‌كردبیت، وه‌ ده‌بیت خێرابیت، یانه‌ی بیركاری زۆرجار هه‌لده‌ستن به‌ یارمه‌تی دانی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ ئه‌و جۆره‌ تاقیكردنه‌وانه‌ ئه‌نجامبده‌ن. له‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماسته‌ر بخوێنیت پێویستیت به‌ GRE نیه‌، به‌لام جۆرێكی تر له‌ تاقیكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت هه‌مان شت بۆ ئه‌م تاقیركدنه‌وه‌یش بكرێت.
  • سادزانی كۆر و سیمینار له‌لایه‌ن مامۆستاكانه‌وه‌: مامۆستا و پرۆفیسۆره‌كان دوو جۆر له‌ شێوازی قسه‌كردنیان هه‌یه‌ له‌ كوردستان، یه‌كه‌م له‌ناو پۆلدا وه‌كو ده‌روسووتنه‌وه‌، دووهه‌م له‌ كۆنفرانسدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پسپۆریانه‌ قسه‌ بۆ هاوشانه‌كانی خۆی ده‌كات، ده‌كرێت جۆری سێهه‌م له‌ قسه‌كردنیش دروستبكرێت، ئه‌ویش سازدانی سیمیناره‌ بۆ بۆ قوتایبه‌كان وه‌ ئه‌و سیمینارانه‌ ده‌بێت به‌ جۆرێك بێت قوتابیه‌كان تێبگه‌ن و سودی لێوه‌ربگرن واته‌ ده‌بیت نه‌زۆر سوك بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی موحازه‌ره‌ وه‌ نه‌زۆریش زۆر قورسبێت وه‌كو ئه‌وه‌ی كۆنفرانس.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه‌ ته‌نها چه‌ند نموونه‌یه‌كن، وه‌ جۆری چالاكیه‌كان به‌گۆێره‌ی زانكۆ ده‌گۆرێت، وه‌ یانه‌ی بیركاری له‌ زۆر زانكۆی به‌ناوبانگ وه‌كو پریسنیستۆن هه‌یه‌، له‌هه‌مووی گرنگتر یانه‌ی بیركاری له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌برێت وه‌ بۆ قوتابیانیش ده‌بیت.

هه‌ندێك له‌و چالاكیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ پێویستی به‌ پاره‌ هه‌یه‌، چۆن پاره‌ په‌ید ده‌بیت؟

وه‌لام: ده‌كرێت هه‌ندێك كار بكرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌، بۆ نموونه‌ دروستكردنی كولیچه‌و كێك وه‌ دواتر فرۆشتنی له‌ زانكۆ، له‌و به‌شه‌ی من لیده‌خوێنم ته‌له‌به‌كان وایانكرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌، من خۆم كێكێكی بچووكم لێكردین به‌ یه‌ك دۆلار وه‌ خۆشیش بوو، دواتر ئه‌و پارانه‌ سودی لێوه‌رده‌گرن بۆ كرێینی پیتزاو پیپسی چونكه‌ زۆرێك له‌و چالاكیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ پیتزای به‌لاشیشی له‌گه‌لدایه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س. دڵنیام رێگای تریش هه‌یه‌ بۆ كوكردنه‌وه‌ی پاره‌، به‌لام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پاره‌ له‌ حیزب وه‌ربگیریت!

ئیڤان دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی بیركاری له‌ زانكۆی ئۆهایو
ئیڤان دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی بیركاری له‌ زانكۆی ئۆهایو

من ئاماده‌م هاوكاری هه‌ركه‌سێك بكه‌م كه‌ بیه‌ویت له‌ زانكۆكه‌ی یانه‌ی بیركاری بكاته‌وه‌. بزانم سالی داهاتوو له‌ چه‌ند به‌شی بیركاری له‌ كوردستان یانه‌ی بیركاری ده‌كرێته‌وه‌؟ یه‌ك؟ دوو ؟ یان زیاتر،،،،، تۆ گه‌ر له‌ زانكۆیت و بڕۆ ببه‌ به‌ دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی بیركاری به‌، به‌لام بیرت نه‌چێت گه‌ر كوریت ئه‌وا هیچ كچێك حه‌زتلێناكات ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی بیركاری ( ته‌نها بۆ خۆشی)!

ئه‌بدولا خه‌ریكه‌ پرسیارێكی تایبه‌ت به‌ خشته‌كی رۆبیكه‌ له‌گه‌ل قوتابیه‌كی سینی
ئه‌بدولا خه‌ریكه‌ پرسیارێكی تایبه‌ت به‌ خشته‌كی رۆبیكه‌ له‌گه‌ل قوتابیه‌كی سینی
پیتزای به‌لاش
پیتزای به‌لاش
موناقه‌شه‌كردن سه‌باره‌ت به‌ وانه‌یه‌ك( هه‌ڵبه‌ت دانیشتن ناره‌سمیه‌}
موناقه‌شه‌كردن سه‌باره‌ت به‌ وانه‌یه‌ك( هه‌ڵبه‌ت دانیشتن ناره‌سمیه‌}

له‌ خواره‌وه‌ ڤیدیۆیه‌كیش له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ چالاكیه‌كان دانراوه‌

 

Advertisements

6 thoughts on “یانه‌ی بیركاری یاخود Math Club

  1. دەست خۆش بابەتێکى جوانە ….
    لە راستى دا ئەوساڵ کە رۆیى لە رۆژى جیهانى پاى فکرەى ئەوەم هەبوو لەسەر پەرەى نیو A4 ر باس لە رۆژە بکەم و دواتر ژمارەیەکى زۆرى لێ چاپ بکەم و لە ناو کۆلێژ بلاوى بکەمەوە ,بەلام وەک وتت کەمێک پێوستى با پارە هەبوو…بەڵام ان شاءاللە ئەوساڵ دەیکەم بە هاوکارى هاوڕێکانم …:)
    دووبارە دەست خۆش … ان شاءاللە ئەو یانەیەش دروست دەکەین…

    لایک

    • كاكه‌ ئوسامه‌ ویستم ئه‌م پۆسته‌یش به‌ تایبه‌ت بۆ تۆیش بنێرم به‌س له‌ فه‌یسبووك تۆ دیئاكتیڤ بوویت بۆیه‌ نه‌متوانی بینیرم، به‌س بۆ كاكه‌ عه‌بدولای هاورێتم نارد، سه‌باره‌ت به‌ كۆمێنته‌كه‌، بیرۆكه‌كه‌ زۆر زۆر جوانه‌، ده‌كرێت كۆمه‌لێك بیرۆكه‌ی وا كۆبكه‌ینه‌وه‌ و دواتر هه‌ولی ئه‌وه‌ بده‌ین كه‌ ئه‌نجامی بده‌ین له‌ زۆربه‌ی زانكۆكان، من ئه‌مه‌ی تۆم زۆر به‌دڵه‌… با بیكه‌ین به‌ پرۆژه‌یه‌ك.. وه‌ پاره‌كه‌یش ده‌كرێت له‌رێگه‌ی باسمكرد په‌یدا بكرێت. سوپاس بۆ بۆچوونه‌كه‌ت

      Liked by 1 person

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s